پارێزەری سزادراوانی بادینان: لەشی نێچیرڤان بەدیح و کۆڤان تارق بووەتە کیسی ئاو

بەشدار حەسەن پارێزەری سزادراوانی بادینان رایگەیاند، دۆخی نێچیرڤان بەدیح و کۆڤان تاریق خراپە و لاشیان هەمووی بووەتە کیسی ئاو.

بە دەیان سزادراوی بادینان، لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ەوە ناڕەزایی خۆیان لەدژی پێشێلکاریەکان لە زیندانەکاندا دەردەبڕن.

سەرەتا ٥ زیندانی شێلادزێ، ٢١ی تەمووز دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. هەمان رۆژ گروپی دووەم بۆ پشتگیری دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. لە ئێستادا نزیکەی ٥٠ زیندانی بادینان لە چالاکی مانگرتندان.

بەپێی یاسا پێویست بوو، تاوەکو ئێستا ٥ سزادراو ئازاد بکرێن. ٥ کەسی دیکە پێویستە ٢ مانگی دیکە ئازاد بکرێن.

بەشدار حەسەن یەکێک لە پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لەبارەی دۆخی سزادراوانی بادینان و شێلادزێ، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

لە دۆخێکی خراپدان'

بەشداری حەسەنی پارێزەر ئاماژەی بە دۆخی خراپی تەندروستی سزادراواندا و وتی، " دۆخی سزادراوانی بادینان و بە تایبەتی سزادراوانی شێلادزێ کە دەستیان بە مانگرتن هەتا مردن کردووە، زۆر خراپە. بە تایبەتی دۆخی شێروان شێروانی، مەلا شڤان، ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا و گوهدار زێباری لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان. سزادراوانی دیکەش کە بە پێی مادەی ١ی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکراون، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. رۆژ بە رۆژ ژمارەیان زیاتر دەبێت."

' داواکاریەکانیان یاسایی و رەوان'

پارێزەر بەشداری حەسەن رایگەیاند کە داواکاریان یاسای و رەوان و وتی، " مامەڵەی یاسایی و دادپەروەری لەگەڵ سزادراوان ناکرێت. داواکاری سزادراوان ئەوەیە کە بە مەرج ئازاد بکرێن. ئەمە لەدژی یاسا نییە. بەڵکو یاساییە. کێشە ئەوەی تاوەکو ئێستا داواکاری گشتی وڵامی دادگای نەداوەتەوە.

'لەشیان بووەتە کیسی ئاو'

دوێنێ شڤان سەعید رەوانەی نەخۆشخانەکرا. رۆژانە چەندین کەس دەبرێن بۆ نەخۆشخانە. دۆخی نێچیرڤان بەدیح و کۆڤان تارق زۆر خراپە. لەشیان بووەتە کیسی ئاو.

'ئەمجەد رێکانی لە زیندانی تاکەکەسیدا تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە'

یەکێکی دیکە لە سزادراوان بە ناوی ئەمجەد رێکانی کە لە زیندانی تاکەکەسیدایە، تووشی ڤایرۆسی جگەر بووە و دۆخی تەندروستی مەترسیدارە."
ف.ق