لە ئامەد شەمەندەفەر لە ئۆتۆمبێلێکیدا:٤ کەس برینداربوون

لە گەڕەکی فابریکای ئامەد شەمەندەفەر لە ئۆتۆمبێلێکیدا و بۆ مەودای ١٥٠ مەتر ئۆتۆمبێلەکەی لەگەڵ خۆی راکێشا. ٤ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

کاتژمێر ٠١:٠٠ لە گەڕەکی فابریکای ئامەد شەمەندەفەر لە ئۆتۆمبێلێکیدا و نزیکەی ١٥٠ مەتر ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم خۆی راکێشا. ٤ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و لەبارەی رووداوەکەشەوە لێپرسینەوە دەستیپێکرد.

دوو هەفتە بەر لە ئێستاش لە هەمان گەڕەک شەمەندەفەر لە کەسێکی بە ناوی (ت. ی) تەمەن ٣٩ ساڵی دابوو ئەو کەسەی کە شەمەندەفەر لێیدابوو ژیانی لەدەستدابوو.

هـ . ب