بە دیمەن

نەیلوفەر کۆچ: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ڕزگاری دەبێت

نوێنەری کەنەکە نەیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند ئەگەر تورکیا بەدرووستی نەخوێنێتەوە، ئەوەی زیانی پێ دەکەوێت کورد نییە، گوتی: "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لە شەڕ و پێکدادان ڕزگاری دەبێت".

لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا. نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) نەیلوفەر کۆچ و چەندین کوردستانی بەشداربوون.

نەیلوفەر کۆچ تیشکی خستەسەر شەڕی ئیسرائیل و ئێران، گوتی: "پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری شەڕە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

نەیلوفەر کۆچ ڕایگەیاند تادێت شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین قووڵتر دەبێت، گوتی: "زۆر دەسکەوت هاتنە بەردەستی کوردان. ڕێگەی چارەسەری کورد بە "کۆمەڵگەی دیموکراتیک" تێدەپەڕێت. دەبێت تورکیا بەباشی لەم پرۆسەیە تێبگات. ئەگەر تورکیا بەباشی ئەم پرۆسەیە نەخوێنێتەوە و بەو پێیە مامەڵە نەکات، ئەوەی زیانی پێ دەکەوێت، کوردەکان نین".

نەیلوفەر کۆچ دەربارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە، گوتی: "پەکەکە گەیشتە ئامانجەکانی خۆی. ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە هەوڵی بۆ چارەسەری ئاشتییانە داوە. وەک سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان. لەمڕۆدا بڕیارەکانی پەکەکە، بڕیارێکی ڕاستن. لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە و تێکۆشان گوازراوەتەوە بۆ سەر زەمینەی دیموکراتیک".