بە دیمەن

شەهیدانی مانگی تەممووز لە لیماسۆل بە بیرهێندرانەوە

لە شاری لیماسۆلی قوبرس بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ـی تەممووزی ١٩٨٢ و عەلی حەیدەر قەیتان کە لە ٣ـی تەممووزی ٢٠٢٨دا شەهید بوو مەراسیمێکی یاد کردنەوە ڕێکخرا.

مەراسیمی بیرهێنانەوەکە لە ناوەندی چاندی کوردیی تیفیلۆس ئەنجام درا، سەرەتا بۆ شەهیدانی مانگی تەممووز و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری خولەکێک ڕێزلێنان تەرخانکرا.

دواتر سیاسەتەمەداری کورد، لەزگین سەرحەد قسەیکرد و سەرەنجی خستەسەر گرنگی مێژوویی بەرخۆدانی ١٤ـی تەممووز. پاشان بەڵگەفیلمێک لەسەر بەرخۆدانی ڕۆژووی مردن نمایشکرا.

مەراسیمەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "شەهید نامرن" کۆتا هات.