وڵاتپارێز حوسەین ئاکماز کۆچی دوایی کرد

وڵاتپارێز حوسەین ئاکماز لە ڤییەنا دەژیا، بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد. (FEY-KOM) ڕایگەیاند ئەو بەهایانەی کە ئاکماز نوێنەرایەتی دەکرد، دەگەیەنن بە ئایندە.

حوسەین ئاکماز (٧١ ساڵ) کە لە ڤییەنا دەژیا، لەپێناو باوەڕی عەلەویی و دانپیانان بە ناسنامەی کورد، خەباتی گرنگی کرد، لە ٦ـی تەمموز، بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە کۆچی دوایی کرد. بڕیارە مەراسیمێک بۆ ئاکماز بەڕێوەبچێت.

حوسەین ئاکماز کێ بوو؟

حوسەین ئاکماز ساڵی ١٩٥٤ لە دێرسیم لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە نەمسا نیشتەجێ بوو. لە ڤییەنا زانستی تەکنۆلۆژیای خوێند و ٣٥ وەک پسپۆڕی تەکنۆلۆژی کاری کرد. لەپێناو باوەڕی عەلەویی و دانپیانان بە ناسنامەی کورد، خەباتی گرنگی کرد. ئاکماز یەکێکە لە دامەزرێنەرانی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کورد لە نەمسا (FEY-KOM)، چەندین چالاکی و پانێڵ و سیمیناری بۆ کۆمەڵگەی کورد و عەلەوی ڕێکخست. بۆ چارەسەری پرسی کورد، لە سەرانسەری ئەوروپا بوو بە دەنگی گەلی کورد.

FEY-KOM: ئەو بەهایانەی کە ئاکماز نوێنەرایەتی دەکرد، دەگەیەنن بە ئایندە

(FEY-KOM) سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆستانی ئاکماز و کۆمەڵگەی عەلەوی و کورد کرد، گوتی: "ئەرکی هەموومانە، ئەو بەهایانە بپارێزین کە ئەو نوێنەرایەتی دەکرد، وە ئەم بەهایانە بگەیەنین بە ئایندە. هەڤاڵ حوسەین هەردەم لە دڵی ئێمەدا دەژی و لەسەر ئەو ڕێگەیە بەردەوام دەبین کە ئەو نیشانی داین".