كۆڵانه‌كانی عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك ده‌پارێزرێن
ئه‌ندامانی هه‌په‌جه كه له كولتوور و ڕه‌نگی جیاوازن و كۆڵانه‌كانی عه‌فرین ده‌پارێزن ده‌ڵێن: خاكی خۆمان ده‌پارێزین و ڕێ به ده‌وڵه‌تی توركیا ناده‌ین داگیری بكات.
ئه‌ندامانی هه‌په‌جه كه له كولتوور و ڕه‌نگی جیاوازن و كۆڵانه‌كانی عه‌فرین ده‌پارێزن ده‌ڵێن: خاكی خۆمان ده‌پارێزین و ڕێ به ده‌وڵه‌تی توركیا ناده‌ین داگیری بكات.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده به پێشه‌نگایه‌تیی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن - یه‌په‌ژه له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان له به‌ره‌كانی پێشه‌وه ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك - هه‌په‌جه-ش هه‌م گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن هه‌م پشتگیری به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.
عه‌فرینییه‌كان ماوه‌ی ٢١ ڕۆژه وه‌ڵاتپارێزانه به هه‌ڵوێستی خۆیان له به‌رانبه‌ر داگیركاری، مانیفێستی به‌رخۆدان ده‌نووسن. ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له ده‌كاته گه‌لێكی خۆڕاگر، ڕاستینهكهیهتی كه كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكرات و خۆڕێكخستنه. له ته‌ك یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و ئاسایش كه به ئه‌ركی پاراستنی شۆڕش هه‌ڵده‌ستن، ساڵی ٢٠١٥ بۆ پاراستنی گوند و كۆڵانه‌كان، هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك - هه‌په‌جه دامه‌زرا. له‌و كاته‌وه گه‌لی عه‌فرین ده‌سته ده‌سته ده‌چنه ڕیزی هه‌په‌جه. دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستی به هێرشه‌كانی كرد بۆ داگیركردن و قڕكردنی عه‌فرین، چوونه ڕیزی هه‌په‌جه زیاتر بوو. له عه‌فرین كاتێك مرۆڤ به شه‌و ده‌چێته ده‌ره‌وه، ده‌بینێت ئه‌ندامانی هه‌په‌جه كه له ئه‌تنیك و ئایینی جیاوازن به چه‌كه‌كانی خۆیان نۆبه‌ت ده‌گرن.
له ته‌ك دوو كوڕی خۆی نۆبه‌ت ده‌گرێت
یه‌كێك له‌و كه‌سانه، محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌نان-ه كه له ته‌ك ٢ كوڕی خۆی له كۆڵانه‌كانی عه‌فرین نۆبهتداره. محه‌مه‌د ئه‌مین به بڕیارداری باس له ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی ده‌كات:
«ئێمه خه‌ڵكی عه‌فرینین، عه‌فرینی خۆمان ده‌پارێزین. له ته‌ك كوڕه‌كانم شیار و ئالان، هه‌تا به‌یانی نۆبه‌ت ده‌گرین. با ئه‌ردۆغانی دیكتاتۆری توركیا به‌دوای خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانی نه‌كه‌وێت. ئێمه خۆمان بۆ ئه‌م خاكه فیدا ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌مرین، به‌ڵام له عه‌فرین ناڕۆین.»
خاكی ئێمه، شه‌ڕه‌فی ئێمه‌یه
ئالان-ی كوڕی محه‌مه‌د ئه‌مین وتی: بۆ پاراستنی گه‌لی خۆمان نۆبه‌ت ده‌گرین. شیار-یش وتی: خاكی ئێمه شه‌ره‌فی ئێمه‌یه. ئه‌ردۆغان هه‌رگیز ناتوانێ بێته نێو خاكی ئێمه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاكی خۆمان ده‌پارێزین.
ئێمه ناچارین وه‌ڵاتی خۆمان بپارێزین
ڕاسم جیمۆ، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی جڤاك - ههپهجهیه، ئه‌و كوردێكی ئێزدیی عه‌فرینه. ده‌ڵێت: ئێمه لێره له كاتژمێر ٦ی ئێواره تا ٦ی به‌یانی بۆ خۆمان و گه‌لی خۆمان نۆبه‌ت ده‌گرین. ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمانین، له ته‌ك گه‌لی خۆمانین، له ته‌ك یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌ی خۆمانین.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د-یش كه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌به و نۆبهتداره ده‌ڵێت: له عه‌فرین كورد، عه‌ره‌ب، ئێزدی و هه‌ركه‌سێكی دیكه یه‌كن. ئێمه هه‌موومان ناچارین وه‌ڵاتی خۆمان بپارێزین. ئێمه ڕێ ناده‌ین ئه‌ردۆغان عه‌فرین داگیر بكات.
ش. م