له‌ مالێزیا بوونی زمانێكی دیكه‌ ئاشكرا بوو

ئاشكرا بوو كه‌ له‌ مالێزیا زمانێكی دیكه‌ له‌نێو هۆزێكدا هه‌یه‌ كه‌ له‌ بری ململانێ، ژیانێكی هاوبه‌ش و یه‌كسانیان هه‌یه‌.

له‌ باكووری نیوه‌دوورگه‌ی مالێزیا، له‌ نزی سنووره‌كانی تایلاند گوندێكی بچووك هه‌یه‌. مرۆڤه‌كانی ئه‌و گونده‌ به‌ زمانێك قسه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر تۆمار نه‌كراوه‌. تا ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌ ئێستاش ئه‌و زمانه‌ له‌ لایه‌ن جیهانه‌وه‌ نه‌ده‌ناسرا، به‌ڵام تیمێكی زمانناسیی سوێدی بوونی ئه‌و زمانه‌یان ئاشكرا كرد و ناویان لێنا «ژه‌ده‌ك - jedek»

زۆرێك له‌ مرۆڤناسان پێشتر لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی ئه‌و خێڵه‌ كردووه‌. له‌م گونده‌ كه‌ ٣٠٠ كه‌س ده‌ژین، زانرا كه‌ به‌ «زمانی ژاهای» كه‌ زمانی فه‌رمیی گونده‌ قسه‌ ده‌كرێت. زانایانی سوێد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ كرد و ده‌ركه‌وت كه‌ دانیشتوانی «سه‌مانگ» كه‌ له‌ نه‌وه‌كانی ڕه‌شپێسته‌كانی سه‌ره‌تایی مالێزیان، به‌ زمانێكی جیاواز قسه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی گۆڤاری پاریس ماتچ، ژۆئانه‌ یاگه‌ر له‌ زانكۆی لووند-ی سوێد ڕایگه‌یاندووه‌: ئاخێوه‌رانی زمانی ژاهای، به‌ گوتن، فۆنێم و ڕێزمانێكی جیاواز قسه‌ ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ئه‌و زمانه‌ له‌ زمانه‌كانی ئاسترۆنیزیایی ١٢٦٩یه‌. هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ زمانێكی یه‌كسانیپارێز و ئاشتیانه‌یه‌.

له‌ زمانی ژه‌ده‌ك كه‌ زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نێچیرڤان و كۆكه‌ره‌وه‌یه‌، له‌ بری ملاملانێ و كێبڕكێ، هاوبه‌شه‌كی هه‌یه‌. وشه‌كانی «قانوون»، «دادگه‌»، «دزی»، «قه‌رز»، «كڕین» یان «فرۆشتن» له‌م زمانه‌دا نییه‌. له‌ بری ئه‌وانه‌، دابه‌شكردن و گۆڕینه‌وه‌ هه‌یه‌. به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژئاوا، له‌نێو ئه‌م خێڵه‌ی مالێزیادا یه‌كسانیی زایه‌ندی به‌هێزه‌. تووندوتیژی ناناسن و له‌ منداڵییه‌وه‌ هانی منداڵه‌كانیان ده‌ده‌ن كه‌ نه‌كه‌ونه‌ په‌یوه‌ندیی ڕكابه‌رییه‌وه‌.

پێشبینی ده‌كرێت له‌ جیهاندا ٦ - ٧ هه‌زار زمانی قسه‌ كردن هه‌بن كه‌ نیوه‌یان له‌ به‌رده‌م له‌ناوچووندان.

 

ش. م