هاوین سه‌ماوه‌ر و زستانیش زۆپا
مه‌ولان تهكچه كه ٢٢ ساڵه له جۆله‌مێرگ زۆپا چاكده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆپا به‌ش ناكات، له هاوینیشدا سه‌ماوه‌ر و مه‌نقه‌ڵ چاكده‌كاته‌وه.
مه‌ولان تهكچه كه ٢٢ ساڵه له جۆله‌مێرگ زۆپا چاكده‌كاته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆپا به‌ش ناكات، له هاوینیشدا سه‌ماوه‌ر و مه‌نقه‌ڵ چاكده‌كاته‌وه.
مه‌ولان تهكچه كه ٢٢ ساڵه له جۆله‌مێرگ كاری دروستكردن و چاككردنه‌وه‌ی زۆپا ده‌كات، له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ئابووری، گۆڕینی شێوازی ژیانیش هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وام بێت له پیشه‌كه‌ی.
له جۆله‌مێرگ پێشتر به ده‌یان وه‌ستای زۆپا هه‌بوون، به‌ڵام ئیتر ته‌نیا چه‌ند دانه ماون. یه‌ك له‌وان مه‌ولان تهكچهیه كه ٢٢ ساڵه له جۆله‌مێرگ زۆپا چاكده‌كاته‌وه . مه‌ولان باسی له‌وه‌كرد، كه پێشتر ٥ كه‌س كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه گۆڕاوه و وتی، "سه‌رباری هه‌موو شتێك ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌سه‌ر پێوه خۆمان بگرین. ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بژێوی رۆژانه‌ی خۆمان دابین بكه‌ین، كار ده‌كه‌ین".
تهكچه باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌و زۆپا، سه‌ماوه‌ر و كه‌لوپه‌لی مه‌نقه‌ڵ و گه‌رمكه‌ره‌وه چاكده‌كاته‌وه و وتی، "ئێمه هاوین به تایبه‌تی سه‌ماوه‌ر و كه‌لوپه‌لی مه‌نقه‌ڵ چاكده‌كه‌ینه‌وه. خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه زۆر حه‌ز له سه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه ئێمه هاوین به‌رده‌وام سه‌ماوه‌ر چاكده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌لی مهنقهڵیش چاكده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئێمه چاكیاندهكهینهوه له ماڵان و له سه‌یرانگاكان زۆر به‌كارده‌هێنرێن. ئێستاش ئێمه ده‌ستمان به ئاماده‌كاری زستان كردوه. بۆ زستانیش ئێمه ده‌ستمان به دروستكردنی زۆپای جیاجیا كردووه. هه‌روه‌ها ئێمه چاكیشی ده‌كه‌ینه‌وه.
تهكچه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و له دڵه‌وه ئه‌و كاره ده‌كات و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "خۆ ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌و كاره نه‌كه‌م ئه‌وا هه‌ر نایكه‌م. مادده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كاره سێله. ئێمه سێلهكه به هێزی ده‌ست و به یارمه‌تی له مه‌كینه‌كان راست ده‌كه‌ینه‌وه و دهینهقشێنین. بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی به باشی ئه‌م كاره بكه‌ین چه‌ندین ساڵ كارمان له‌گه‌ڵ وه‌ستاكان كرد. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رده‌ست وهستاكهمان فێر بووین، به‌رده‌وامی پێبده‌ین. نرخی سهماوهرێك له ١٨٠ لیره ده‌ست پێده‌كات. نرخی ئه‌و زۆپایانهشی كه بۆ زستانیان دروست ده‌كه‌ین به‌رده‌وام نادیاره. نرخه‌كه‌ی ئێستا ٦٠٠ لیهریه، به‌ڵام ئه‌و نرخه زیاتر ده‌بێت".
هـ . ب