هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە زاپ شەهیدبوون و ورایگەیاند، "هاورێیانمان ئازاد و هارون لە ناو تێکۆشانماندا بەردەوام یاد دەکرێنەوە".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەسەر ئەو بابەتە بەم جۆرەیە:

"جەنگاوەرانی فیدایی پارتەکەمان پەکەکە هاورێیانمان ئازاد و هارون ٧-٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ لە هێرشەکانی دوژمندا شەهید بوون.

"جەنگاوەری ئاپۆیی بەنرخ هاوڕێمان ئازاد کە لە ناو خەڵکی وڵاتپارێزی عەفریندا گەورەبوو، لە گەریلایەتی خۆیدا بە فیداکاری و دڵسۆزی بۆ بەهاکانی ئازادی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەی بە بەرپرسیار زانی  و بێ وچان تێکۆشانی کرد. لە هەموو گۆڕەپانێکی تێکۆشاندا بە کەسایەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیەوە هێڵی ژیانی ئازادی پاراست و ئەرکی جەنگاوەری بەجێگەیاند.  هاوڕێمان هارون کە لە ناوچەی گمگمی موشەوە کە لە ناوەندە سەرەتاییەکانی بەکۆمەڵگەییبوونی تێکۆشانی ئازادیمانە، روویکردە چیا ئازادەکان، بەشداری لە تێکۆشانی هەبوونی گەلەکەمان کرد، جۆش و خرۆشی یەکەم رۆژی ناو ریزەکانی گەریلای لە سەرتاسەری ژیانی خۆی لە تێکۆشاندا درێژە پێدا و بەشداربوونێکی بێوچانی بەجێگەیاند. لە زۆر ناوچە ئەرکی تێکۆشانی لە ئەستۆ گرت، ئەرکی جەنگاوەری خۆی بە بێ کەموکوڕی بەجێگەیاند؛ بە کەسایەتی راست و دروست، لەخۆبوردە و تێگەیشتووەوە تێکۆشا و لە ناو هەموو هاوڕێیاندا جێگەی رێز بوو.

هاورێیانمان ئازاد و هارون کە بە بێ دوودڵی بەشدارییان لە ناو تێکۆساندا کرد، بە هەڵوێستی جەنگاوەری ئاپۆیی و هاوڕێیەتی بەهێز ناویان خۆیان لە مێژووی تێکۆشانماندا نوسیەوە. یادی بەنرخی ئەوان لە ناو تێکۆشانماندا بەردەوام بە زیندوویی دەمێنێتەوە. بەڵێن دەدەین تۆڵەی هاوڕێیانمان ئازاد و هارون و لە کەسایەتی ئەوانیشدا تۆڵەی سەرجەم شەهیدانمان بکەینەوە و رێپێوانی خۆمان بۆ رێبەرایەتی ئازاد، کوردستان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان ئازاد و هارون و سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: ئازاد عەفرین

ناو و پاشناو: رزگار عەلی حسێن

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی دایک- باوک: ئەمینە- عەلی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٧ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ

ناسناو: هارون میرا

ناو و پاشناو: رۆژهات شاهین

شوێنی لەدایکبوون: موش

ناوی دایک- باوک: گوڵبەهار- عەبدولباقی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٨ی ئابی ٢٠٢٤/ زاپ