جەمیل بایک: دەبێت پشتیوانی لە تێکۆشانی گەریلا بکرێت بەشی - ٢-

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، شەڕ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ئیدی تەنها شەڕی پەکەکە نییە و وتی، "ئەو شەڕە شەڕی گەلی کوردە، شەڕێکی نەتەوەییە. گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان دەبێت پشتیوانی لە تێکۆشانی گەریلا بکەن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لە بەشی دووەمی بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ بەرخودانی گەریلا لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و شەنگال کرد.

بەشی سێهەمیی  چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەیە:

هەڵمەتی ' کات کاتی ئازادیە' لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەردەوامە. سەرەڕای نەخۆشی کرۆنا. گەریلا لەهەمان چوارچێوەدا بەرخۆدانی دەکات. ئێوە ئەم ئاستەی هەنگاوەکە چۆن دەبینن؟

هەڵمەتی کات کاتی ئازادیە کە ئێمە دەستمان پێکردووە، ئامانجی هەبوو. ئامانجی چی بوو؟ لە دژی گۆشەگیری، داگیرکاری و فاشیزم وەستانەوە بوو.  لەسەر ئەم ئامانجە دەستیپێکرد. یانێ ئێمە لە تورکیا فاشیزم و کۆشەگیری کۆتایی پێ بهێنین و ئازادی مسۆگەر بکەین. تورکیا دیموکراتیک بکەین، ڕۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیک بکەین. کە ئێمە گەلی کورد، گەلی تورکیا و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رزگار بکەین. لەبەر ئەوەی کە ئەم فاشیزمە نەتەنیا بۆ کورد قەیران درووست دەکات،نەتەنیا بۆ گەلانی تورکیا بگرە بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی کیشە درووست دەکات.هەر کەسی لە لیبیا هەتاکوو ئازەربایجان بینی، لە رۆژئاوا، باشوور هەتاکو یونان بۆ هەر کەسێک هەڕەشەیە. ئەگەر ئێمە دەستمان بەم هەنگاوە کرد، بۆ ئەمە دەستمان پێکرد. ئەم هەنگاوە گەلێک پێشکەوتووە و گەلیک ئەنجامیشی گرتووە. بەڵام دەبێت بەهێزتر و بەرفراوانتر بکرێت. لەبەر ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەر، قڕکەر و فاشیستی تورک بۆ ئەوەی کە پیش لە ئەم هەنگاوە بگرێت و خۆی لەسەر دەسەڵات بهێڵێتەوە، چۆن ئامانجی قڕکردنی گەلی کورد بگەێنێتە ئەنجام. کاری بۆدەکات.چۆن ئێمە دەستمان بە هەڵمەتەکە کرد ئەوانیش وڵامیان دایەوە. ڕێبەر ئاپۆیان گۆشەگیر کرد. ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی گەلی کورد بەرفراوانتر کرد. لەسەر سیاسەتی دیموکراتیکی تورکیا کە هەدەپە پیشەنگایەتی دەکات، دەستیان بە کارکرد بۆ داخستنی هەدەپە. هەروەها بەناوی کۆبانی دادگەیان ئامادەکرد. یەک لەدوای یەک هێرش دەکەن. هەرە دوایی لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستیان بە هێڕشی بەرفراوانی داگیر کاری کردووە. هەرڕۆژ هەڕەشە دەکەن. ئەردۆغان چی دەڵێت؟ دەڵێت' ئێمە قەندیل خاپوور بکەین'. ئەو ئاشکرا دەڵێت. لە پیش چاوی هەرکەسێکدا قسەدەکەن. بۆ ئەوەی ئەردۆغان و باخچەلی پرۆژەی قڕکردنی کوردان تەواو بکەن، هەموو دەرفەتەکانی خۆیان لەدژی پەکەکە خستووەتە گەڕ.هەموو دەرفەتێکیان بەکارهێناوە. تەنانەت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنن. چەند هەڤالێکی ئێمە لە مام رەشۆ بە هۆی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون. بڕیارگەی ئێمە ئەوەی خستەڕوو. چەندە دەوڵەتی فاشیست هەیە، ئەوانەی دژی کورد، دژی ئازادی ودیموکراسی هاوکاری دەدەنە ئاکەپە و مەهەپە. لە تورکیا لایەنە ڕەگەزپەرەست و فاشیستەکان کە دەوڵەت نەتەوە بە بنگە دەگرن هاوکاری ئەردۆغان و باخچەلی دەکەن. بەم هاوکارییانەوە داگیرکەر هێڕش دەکات.ڕاستیەکە ئەوەیە. هەڵمەتێک کە ئێمە بەرێوەی دەبەین بە داگیرکاریەی کە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین  دەستیان پێکردووە بووبووە هەڵمەتێک لەدژی داگیرکاری، مرۆڤ تێکۆشان بەهێز بکەن. لە بناغەیدا ئەمە هەیە. بەم هێڕشە دەبێت هەنگاوەکە بەهێزتر بێت. چۆن کەسانێک لەدژی کورد، لەدژی گەلان ، ئازادی و دیموکراسی هاوکاری دەدەنە ئەردۆغان و باخچەلی، دەبێت گەلی کورد، هەموو گەلی هەرێمەکە، هێزە دیموکراتیک و ئازادیخوازەکان دوستانی کورد و پەکەکە و هەرکەسێک پێویستە هاوکاری گەریلا بکات. لەدژی داگیرکاری، فاشیزم و گۆشەگیری ڕابوەستێت. ئەو شەڕەی کە ئیستاکە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین بەرێوە دەچێت لە شەڕی پەکەکە دەرباز بووە. بووەتە شەڕی کوردان، شەری نەتەوەیی. هەر بۆیە هەم بریارگەی ئێمە و هەمیش من بانگەوازیمان کرد. کورد دەبێت خاوەنداریەتی لە خۆی بکات. شەری نەتەوەیی و پاراستن بکەن. ئێمە دەخوازین پێکەوە خاوەنداریەتی لە کوردان بکەین. ئێمە پێکەوە لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر، فاشیست وقڕکەری تورک بوەستینەوە،پێکەوەی تێکۆشان بکەین. من جارێکی تر بانگەوازییەکەم دووبارە دەکەمەوە. بەهۆی ئەوەی کە بەڕاستی مەترسی نەتەنیا لەسەر پەکەکەیە، لەدژی کوردە. لە شەخسی کوردان لەدژی مرۆڤاییە، لەدژی هێزی مرۆڤایی و ئازادیە. هەر بۆیە پێویستە هەر کەسیک ئەم مەترسیە ببینێت. لە دژی ئەم مەترسییە ئەرکی نەتەوەیی، شۆرشگێڕی و سوسیالیستی خۆی بەجێگە بهێنێت. ئەوکات ئێمە دەتوانین هەنگاوەکانمان لەسەرهەڵمەتەکە بەهێزتر بکەین و سەری بخەین. ئەو کات گۆشەگیری دەشکێت، داگیرکەری دەشکێت، فاشیزم تێکدەشکێت. هەم گەلی کورد، گەلای تورکیا، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین، مرۆڤایەتی و هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی هەناسەیەک دێتەوە بەبەریاندا. کاری راست ئەوە ، بە پێچەوانەوە هەڵەیە.

بەرخۆدانی مانگرتن لە زیندانەکان، لاڤریۆ و وارگەی  شەهید رۆستەم جوودی  بەردەوام دەکات.  خەریکە دەکەوێتە مانگی شەشەم. ئێوە بۆ ئەم بەرخۆدانە چی دەلێن؟

ئەو بەرخۆدان پیرۆزە، من سڵاویان بۆ دەنێرم، ئەوان پیرۆزدەکەم. بە داگیرکارییەک کە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین پێش کەوت ئەو چالاکی واتایەکی مەزنتری دەرکەوت. ئەو چالاکییە لە دژی داگیرکاری بەردەوامە، نەتەنیا لەدژی ئەو زووڵمەی ناو زیندان، بۆ شکاندنی گۆشەگیری. لەدژی داگیرکاری پێش دەکەوێت. ئەوە پەیامێکە بۆ گەلی کورد، بۆ هەرچوارپارچە، دەرەوەی وڵات، بۆ دۆستانی کورد، بۆ دیموکرات و ئازادیخوازەکانە. بابەتێکی گرینگە. ئەوەی کە لە زیندانەکان، لاڤریۆ و مەخموور ئەنجام دەدرێت راستی پەکەکەیە، راستی گەلی کورد. بۆ ئەوەی کە پەکەکە، گەلی کورد لە ناو زەحمەتیدا، نەبوونیدا تێکۆشانێکی مەزن دەکەن. بەدەلی قوورس دەدەن، هەم بۆ خۆ و هەمیش بۆ گەلان و مرۆڤایی بەها دەخوڵقێنن. پەکەکە بە ساڵانێکە لە زینداندا تێکۆشان دەکات. چاندیک درووست بووە. هێمایەک. بەرخۆدانی زیندانەکان لەناو تێکۆشانی ئیمەدا هێمایە. بەردەوام لەوێ چالاکی هەیە، تێکۆشان هەیە. لەو تێکۆشانەدا بەدەل دان هەیە. ئیستاکەش لە زیندانەکاندا تێکۆشان بەردەوام دەکات. ئەگەر ئێمە ئەم هەڵمەتەمان پێشخست،ئێمە لەسەر زیندان بە پێشمان نەخست.ئەوە بەشێکە لەو، یان تەواو کەری یەکن، خزمەتی دەکات. زیندان بۆ خۆی ئەو تێکۆشانەی پێشخست.بۆ ئەوەی کە لە زیندان چاندیکی خۆی هەیە. دەبینن کە لەسەر رێبەر ئاپۆ، لەسەر گەلی کورد قڕکردن هەیە، گۆشەگیری هەیە، لە دژی دەوەستنەوە. من سڵاویان بۆ دەنێرم. لە مەخموور بەرخۆدان هەیە. سڵاو دەنێرم بۆ گەلی مەخموور. گەلی مەخموور گەلی بۆتانن. تەمسیلی ئیرادەی بۆتان دەکەن. بۆتان هیچکات بۆداگیرکەر سەری دانەنەواندووە، هیچکات قەبووڵی نەکردووە. بەردەوام بەچاندی خۆی، ناسنامەی خۆی و بەرخۆدانی خۆی تێکۆشانی کردووە. ئەگەر گوندی و واری خۆیان کە وەک بەهەشتە جێیان هێشت و هاتنە مەخموور، بۆ ئەوەیە بۆ ئازادی و دیموکراسی تێکۆشان دەکەن، بۆ ئەوەی کە داگیرکەرییان قەبووڵ نەکردووە، قرکردنیان قەبوول نەکرد و لەدژی وەستانەوە و هاتە ئێرە. لێرەش بەردەوام دەکەن. ئەوە نەتەنیا ئیرادەی گەلی بۆتان بەڵکوو ئیرادەی گەلی کوردستان تەمسیل دەکات. ئیرادەیەکی بەهێز تەمسیل دەکات، لەسەر ئەو بنگەیە تێکؤشان دەکات. بۆ ئەوەی گەلیکی قارەمانن. قارەمانیەتی کوردستان تەمسیل دەکەن. چۆن زیندان قارەمانیەتی کورد، قارەمانیەتی فیدایی ئاپۆیی، قارەمانیەتی پەکەکە تەمسیل دەکات، مەخمووریش ئەوە تەمسیل دەکات. لە لاڤریۆ تێکۆشان بەردەوامە. من سڵاو دەنیرم بۆ ئەوان و بەرخۆدانەکەیان پیرۆز دەکەم. هۆکاری چوونیان بۆ لاڤریۆ لەبەر هێرشی داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورکە، ئەگەرنا هیچکات وڵاتی خۆیان چۆڵ نەدەکرد.هۆکاری دەوڵەتی تورکە ، سیاسەتێک کە لەسەر کوردان پەیڕەوی دەکات. ئەگەر لەوێدا لەدژی دەوڵەتی تورک چالاکی دەکەن،لە دژی گۆشەگیری، فاشیزم داگیرکاری دەوەستنەوە، لەسەری پێداگرن.یانی لە دژی دەوڵەتی تورک چالاکی دەکەن. چۆن لە زینداندا هێمایەکە، لە مەخموور و لاڤریۆش هێمایە. ئەوە بۆ گەلی کورد بۆ مرۆڤایەتی پێناسەی هێمایەک دەکەن. پێویستە کە گەلی کورد لەوە تێبگات ، ئەگەر لەوە تێگەشت لە ئەرکی خۆشی دەگات و دەتوانیت پێکی بهێنێت.

ئێوە باسی ئەو هەمووە بەرخۆدانەتان کرد. لە ئەساسدا ئێمە دیمان کە لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدانەدا  فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە  چوونە لێوارەی هەڵوەشان. هەتا مرۆڤ دەتوانیت بێژێت  گەلیک جاران لەدەسەڵات کەوتن. بەڵام لەهەرە دواییدا لە بەرخۆدانی گارێ دوای ئەو سەرکەوتنە مەززنە لە لایەن واتانی ئەورووپاییەوە و وڵاتانی نێو نەتەوەیی دیسانەوە شانیان دایە ژێر باڵی فاشیزم و هەڵیانساندەوە و بەریان دایە سەر گەلی کورد. ئێوە باسی چەکی کیمیاییتان کرد ئەو دەوڵەتانەش دەیبینن هاوکارن. هۆکارەکەی چییە؟ ئەو هێزانە چی دەخوازن؟

ئیستاکە کی ئاکەپە و مەهەپەی هێنایە سەر دەسەڵات؟ هەندێک دەوڵەتی دەرەکی.  یانێ سیستەمی مۆدڕنیتەی کاپیتالیست ئەوانی هێنایە سەر دەسەڵات. بۆ ئەوەی کە تورکیا لە بواری سەربازیدا، بواری ئابووریدا و بواری سیاسی بۆ ئامانجەکانی خۆیان بەکار بهێنن؛ خستیانە سەر دەسەڵات. وەک دەڵێن؛  بە تێکۆشان ، رێکخستن و دەرفەتی خۆیان نەهاتنەتە سەر دەسەڵات. هەڵدەستن و دادەنیشن دەێن؛ ' ئێمە میلی، خۆجێیین' درۆیەکی گەورە دەکەن. هیچ پێوەندییەکی ئەون بەوە نییە.  بەتەواوی بە هاوکاری سیاسەتی مۆدرنیتەی کاپیتالیست ، لە ناوخۆوە بە هاوکاری سەرمایەدا و فاشیستەکان، ڕەگەزپەرەستەکانی تورک بوونە دەسەڵات. بۆ ئەوەی کە لەسەر دەسەڵات بمیننەوە لە دەرەوە و ناوخۆ شەڕ دەکەن. لە دژی کێ؟ لە دژی گەل، هێزی سوسیالیست و دیموکرات و ئازادیخواز، لەدژی رۆشنبیران شەڕ دەکەن. شەرێکی گەورە دەکەن. لەدژی ئەوانیش پەکەکە، گەلی کورد، گەلی تورکیا و هێزە دیموکراتیکەکان هەموویان شەڕ دەکەن. بەتایبەتی تێکۆشانی پەکەکە و گەلی کورد ، رێگەنادات کە ئەوان بەتەواوی بگەنە ئامانجی خۆیان. پەکەکە بە تێکۆشانی خۆی ئەوانی لاواز کردووە، زۆر لاواز بوون؛ حەتا چەند جار جوونە ئاستی کەوتن. گەیاندیە ئەو ئاستە. چەندە تێکۆشان کرا، کە بکەوێت، رێک کاتی کەوتن؛ تۆ دەبینی ئەوانەی کە هێناویانەتە سەر دەسەڵات، جارێکی تر هەڵیان دەستێننەوە و یارمەتییان دەدەن. بۆچی ناهێڵن بکەوێت؟  بۆ ئەوەی دەیانهەویت لەهەموو بوارێکەوە بیخەنە خزمەتی خۆیان. لە خزمەتی ئەواندایە. دەخوازن زیاتر بکەوێتە ژێر خزمەتی ئەوان بۆیە ناهێلن بکەوێت. ئەو تاوانەی کە ئیستاکە ئاکەپە و مەهەپە دەیکەن،  ئەوانیش شەریکی ئەم تاوانانەن، راستی ئەوەیە. ئەوەی کە لەوان داوا دەکرا، دەبوایە هاوکاری ئاکەپە و مەهەپە یان نەکرادایەت. بۆئەوەی کە ئاکەپە و مەهەپە قڕکردنی گەلی کورد پیش دەخەن، قڕکردنی ئازادی و دیموکراسی پێش دەخەن. دوژمنی دیموکراسی و گەلانن. بەتایبەتی دوژمنی کوردانن. ئەمە لە پێش چاوانە. ئیستاش بایدەن  پالپشتی دەکات، ٢٣ی نیسان لەگە ئەردۆغاندا بە تەلەفوونی قسەیکرد، واتای خۆی هەیە. بۆ ئەوەی کە ئەردۆغان دەیویست لەگەل بایدن قسەبکات. بایدەنیش دەیویست کە ئەردۆغان زۆرتر تەنگاو بێت کە بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاری بهێنێت. لە رۆژی ٢٣ی نیساندا قسەیکرد، وتی، ' من هاورای تۆم. من ناهێڵم کە تۆ بکەویت. من هاوکاری تۆ دەکەم'. بەڵام تۆش داواکارییەکانی من پێک بهێنە و بە پێی من بجووڵەوە.کاتێک کە تۆ بەم شێوەیەم من جووڵایتەوە، لە ئامانجی تۆدا تەسفیەکردنی پەکەکە و قڕکردنی کوردان هەیە، ' من ڕێگەی پێ دەدەم. تۆ دەتوانی بیکەیت.' دوای ئەو تەلەفونە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەستی بەهێرش کرد. شەڕی دەستپێکرد. ئەگەر بایدەن رێگەی نەدایەت، ئەردۆغان و باخچەلی نەیاندەتوانی هێرش بەکەن. ئەمە ئاشکرایە. ٢٣ی نیسان واتای چییە؟ دامەزراندنی کۆماری تورکیا تەمسیل دەکات. کۆماری تورکیا لە مەترسیدایە. بایدەن لەو رؤژەدا لەگەلی قسەیکرد و وتی، " من پاڵپشتی کۆمارم، لەگەل دەسەڵاتی ئێوەدام. من ناهێڵم کە بکەون.' ئەردۆغانیش ئەو پەیامەی گرت، بۆیە بەشەو و رۆژ هێڕش دەکات. بایدەن ٢٤ی نیسان وتی؛ ' ئێمە قڕکردنی ئەرمەنییەکان بەفەرمی دەناسین. ' هەر بۆیە دەزانین کە دەوڵەتی تورکیا پوتانسییەلی قڕکردنی هەیە، ئێمە دەخوازین پێشی بگرین.من بەو شیوەیە قەبووڵ و وتوومە. واتاکەی ئاشکرایە. خۆی دەلێت فاشیست، قڕکەر، دیکتاتۆر و پۆتانسییەلی قڕکردنی هەیە، بۆ ئەوەی کوردان قڕبکات رێگەی بۆ دەکەنەوە. قڕکردنی ئەرمەنییەکان قەبووڵ دەکات، لەویدا بالانسێک درووست دەکات، لەسەر کوردان. کورد دەکاتە قووربانی. بۆ بەرژەوەندی خۆی بالانس درووستدەکات. بۆ ئەوەش دەبیت گەلی ئێمەش، ئەرمەنیش و هەرکەسیک تێبگات. گاڵتەی خۆی بە گەلان دەکات.  قڕکردنی گەلان بە قڕکردنی گەلام تەواو دەکات. قڕکردنی گەلی بە قڕکردنی گەلیکی تر دەشارێتەوە. بەم شیوەیە یاری دەکەن. دەبێت باش لەمە تێبگەین. تۆ ڕێگەت بۆ قڕکردنی کوردان کردەوە، تۆ قڕکردنی ئەرمەنییەکانت قەبووڵ بکەی بۆچیە، هیچ قیمەتێکی نییە. هەتا تۆ  رێگەی قڕکردنی کوردانت کردەوە، قڕکردنی ئەرمەنییەکانت قەبووڵ کرد، واتای جییە. مەگەر تۆ لەدژی قڕکردن نەوەستایتەوە. لە قسەکانی خۆتدا ، یانێ نالێت ' ئێمە لەدژی قڕکردنین. '  با وڵام بداتەوە. دەڵێت، ' ئێمە قەبووڵمان کرد کە پوتانسیەلی قڕکردن بۆ جارێکی تر ڕوونەدات' یانێ ئاسایی دەیبینن. دەبێت هەر کەسیک ئەمە ببینێت. ئەم هێرشەی کە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ئەنجام دەدرێت، ئامانجی خۆی تەسفیەکردنی پەکەکە و قڕکردنی گەلی کوردە.جیدییە، مەترسیە. سیستەمی مۆدڕنیتەی کاپیتالیست لەپشتیەتی، ئەوان پیشەنگایەتی دەکەن. ترافیکێکی مەزن پیش ئەوە بوونی هەبوو. لە نێوان تورکیا – بەریتانیا،  تورکیا- فەرانسا، تورژیا – ئەڵمانیا، تورکیا- سوید،  تورکیا – عێراق، تورکیا – هەولێر، لە نێوان ئەمریکا- بەریتانیا، عێراق و هەولیر کۆبوونەوە ئەنجامدرا. ئەوان هەموویان ئەم رێگەیان خۆش کرد. لەسەر ئەم بنگەیە تورکیا دەستی بە هێڕش کرد. بۆ ئەوەی کەس دەنگ نەکات. چەکی کیمیایی بەکار دێت. کەس دەنگ ناکات. ئێمە بێژین، ئەوان دەنگ ناکەن، عێراق دەلێت؛ خاکی منە، هەولیر دەلێت کوردستانە، ڕۆژانە لەدژی پەکەکە قسەدەکەن، بڕیار دەگرن. بەڵام لەدژی تورکیا قسە ناکەن و هیچ بڕیارێک ناگرن. تورکیا لە گەلیک شویندا بنکەی سەربازی درووستکردووە. تەنانەت یەک رۆژ لەدژی ڕاگەیەنراوێک نەدرا. دیارە پێکەوە ئامادەیان کردووە. دەبێت گەلی ئێمە لە هەرچوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات لەمە تێبگەن. دۆستانی گەلی کورد دەبیت تێبگەن. هێزە دیموکراتیک و سوسیالیستەکان دەبیت تێبگەن. دەخوازن ئەو هیوا و سیستەمە کە بۆ مرۆڤایەتی پیشکەوتووە لەناوی بەرن. بە مرۆڤایەتی سەردەمێکی زۆر رەش پیش بخەن. چۆن سوسیالیست، هێزە دیموکرات و ئازادیخوازەکانی کورد ئەمە قەبووڵ بکەن. تێکۆشانێک کە پەکەکە پیشەنگایەتی دەکات، بۆ هەمووانە. دەبێت هەموو کەسیک خاوەنداریەتی لێبکات. رێگەنەدەن کە لاواز ببێت. کاتێک لاواز بوو بۆ هەر کەسێک، مێژوویەکی زۆر ڕەش پیش دەکەوێت. دەبێت هەر کەسیک ئەمە بزانیت. یەکێک لە بانگەوازییەکانی من بۆ گەلی ئەمریکا ، بۆ گەلی ئورووپا هەیە. ئەوان بە ناوی ئێوە هاوکاری ئەردۆغان و باخچەلی دەکەن. هاوکاری دیکتاتۆری فاشیستی قڕکەری گەلی کورد دەکەن. ئێوە جۆن قەبووڵی دەکەن. ئەوان ناتوانن بەناوی ئێوەوە قرکردنی گەلی کورد پیش بخەن. دەبیت لەدژی بوەستنەوە. لەگەل پەکەکە، لە گەل گەلی کورد ، خاوەنداریەتی لە خۆ بکەن. بۆ ئەوەی داهاتووتا  تاریک نەبیت، ئێوەش نەبنە شەریکی تاوانی ئەو دەوڵەتانە.  ئەوەی کە چاوەروان دەکرێت، خاوەنداریەتی لە کورد و لە پەکەکەیە. بانگەوازی ئێمە لەسەر ئەو بنگەیە. پێویستە جەژنی رەمەزانیش لە هەموو مووسوڵمانانی جیهان پیرۆز بکەم. داواکارم  موسوڵمانان و جیهانی ئیسلام لەدژی دەسەڵاتی ئەردۆغان و باخچەلی بوەستنەوە. بۆ ئەوەی کە ئەوان لەسەر ناوی ئیسلام زوولم دەکەن، ناحەقی و کوشتن دەکەن. دینی ئیسلام و هەر موسوڵمانێک ئەم ناحەقیە قەبووڵ ناکات. ئەردۆغان-باخچەلی بەناوی ئیسلامەوە قرکردنی کوردیان پیش خستووە. لە دینی ئیسلامدا هیچکات زولم و ناحەقی قەبوول نەکراوە. برایەتی و پێکەوە ژیان قەبوول دەکات.دادپەروەری قەبوول دەکات. هیچکات زووڵم و ناحەقی قەبووڵ ناکات. بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە من لەسەر ئەم بنگەیە بانگەوازییان لێدەکەم. دەبێت موسەلمان خاوەداریەتی لە دینەکەی بکات. بۆ ئەوەی کە ئەردۆغان ئەم دینە پاکە قرێژ نەکات. کاتێک کە قرێژی دەکات زیانی مەزن لە ئیسلام دەدات. بەم شێوەیە کۆمەڵگەی تر پێناسەی ئیسلام دەکەن. بۆ ئەوە دەبێت پێشێ بگیردرێت. گەلی کوردیش گەلێکی موسەڵمانە. بە پێی رێبازی ئیسلام و موسەلمانیەتی دەجوڵێتەوە. لەدژی زووڵم دەوەستێتەوە. دوارۆژی خۆی مسۆگەر دەکات.

ک-ش