جەمیل بایک: ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت زیان بە هەموان دەگات- بەشی -١-

بایک رایگەیاند، دەبێت گەلی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک راپەڕن و وتی، "با هەموان ئەوە بزانن، پەکەکە لە دژی مەترسییەکی زۆر گەورەی سەر گەلێک بەرەنگاری دەکات. ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت هەموان زیانیان پێدەگات.

بایک رایگەیاند، دەبێت گەلی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک راپەڕن و وتی، "با هەموان ئەوە بزانن، پەکەکە لە دژی مەترسییەکی زۆر گەورەی سەر گەلێک بەرەنگاری دەکات. ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت هەموان زیانیان پێدەگات و گەلی کورد پاکتاو دەکرێت".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی بوو. لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا جەمیل بایک باسی ئەم بابەتانەى کرد، شەهیدانی مانگی ئایار، گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و بەرخودانی گەریلاکان. هەروەها بانگەوازی بۆ هێزە دیموکراسییەکان، گەلی کورد و دۆستانی هەبوو، کە خاوەنداری لەو بەرخودانە بکەن. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

- گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامیی هەیە. رێبەری گەلی کورد لە دوایین وتەکانیدا لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا هەڵوێستێکی نیشاندا و وتی، "بەم شێوەیە نابێت، مەترسییە. دەبێت من چاوم بە پارێزەرەکانم بکەوێت". هەڵوێستى خۆی بەو شێوەیە خستەڕوو. دەبێت چۆن لەو هەڵوێستە تێبگەین؟

 سیاسەتی پاکتاوکردن لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. ئەگەر لەسەر رێبەر ئاپۆ گۆشەگیری بەڕێوەدەبرێت و پێداگری لەسەر ئەو گۆشەگیرییە دەکەن، هۆکارەکەی بۆ ئەو سیاسەتە دەگەڕێتەوە کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبەن. لەبەر ئەوەى رێبەر ئاپۆ تەنها نوێنەرایەتیی کەسی خۆی ناکات، بەڵکو نوێنەرایەتیی گەلێک و لەوەش زیاتر نوێنەرایەتی گەلان، نوێنەرایەتی مرۆڤایەتی، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکات. سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیستی لە دژی تێکۆشانی گەلان، ئازادی و دیموکراسی دەوەستێتەوە. دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەر و پاکتاوکەری تورک لە دژی گەلی کورد و گەلان دەوەستێتەوە. رێبەر ئاپۆ تەنها رێبەرایەتی بۆ گەلی کورد ناکات، بەڵکو رێبەرایەتی بۆ هەموو گەلان دەکات. بۆیە لە دژی رێبەر ئاپۆ و لە دژی گەلی کورد سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەچێت. ئەو گۆشەگیری و سیاسەتە، کە بەسەر گەلدا دەسەپێنرێت، پێکەوە بەڕێوەدەبرێت. هەموو ئەوانە بەشەکانی ئەو سیاسەتەن، کە بەڕێوەى دەبەن. تاوەکو لە عەقڵییەتی دەوڵەتى تورکدا گۆڕانکاری لەبارەی ئەو سیاسەتە پاکتاوکارانەیەوە دروست نەبێت، گەلی کورد وەک گەلێک قبوڵ نەکات، مافەکانی قبوڵ نەکات، ئەوا ئەو سیاسەتە هەر بەردەوامیی دەبێت. هەم لەسەر رێبەر ئاپۆ، هەم لەسەر گەریلا و گەلی کورد بەردەوامیی پێدەدەن. رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد ئەو سیاسەتە قبوڵ ناکەن، لە دژی ئەو سیاسەتە ساڵەهای ساڵە تێدەکۆشن. لەو تێکۆشاندا قوربانیی زۆر گەورەشیان داوە. هەر ئێستاش قوربانیی گەورە دەدەن و ئەوەش روونە. لەبەر ئەوەى رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد ئەو سیاسەتەیان قبوڵ نییە لە دژی ئەو سیاسەتە دەوەستنەوە، دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاریش تاوەکو دەچێت لەو سیاسەتەیدا پێداگری دەکات. هەموو توانا و دەرفەتەکانی خۆی لەو چوارچێوەیەدا خستووەتەکار. هەم تێکۆشانی گەلی کورد، هەم دۆستانی کوردی لە دژی ئەو گۆشەگیرییە وەستانەتەوە، کە لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار ناچار بوو هەم گەلی کورد و هەم گەلانی تورکیا، هەم هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان لە جیهاندا فریو بدات. بۆ ئەوە چیی کرد؟ بۆ چوار پێنج دەقە پەیوەندیی تەلەفونیی قبوڵ کرد. کاتێک رێبەر ئاپۆ لە تەلەفوندا قسەى دەکرد، پەیوەندییە تەلەفونییەکەیان پچڕاند. رێگایان نەدا رێبەر ئاپۆ قسەکانی بکات، چونکە رێبەر ئاپۆ راستیی ئەوانەی خستەڕوو. ئەوەی لە گەلی کورد گەیاند، کە لەسەر گەلی کورد سیاسەتی پاکتاوکردن بەڕێوەدەچێت. پێویستە هەموو کەس ئەوە بە باشی بزانێت و لێ تێبگات، کەس بە قسەکانی ئەردۆغان و بە قسەکانی هەندێک کەس بڕوا ناکات، با خۆیان فریو نەدەن. سیاسەتێک، کە زۆر مەترسیدارە لەسەر رێبەر ئاپۆ و لەسەر گەلی کورد بەڕێوە دەچێت. ئەوەی تێگەیاندین، چونکا ئەوەى تێگەیاندین و راستیی ئەوانی خستەڕوو، ئەو فریوکارییەی پووچ کردەوە، کە خواستیان هەموانی پێ فریو بدەن، لەبەر ئەوە دوای ٤ بۆ ٥ خولەک پەیوەندییە تەلەفونییەکەیان یچڕاند. ئەوە راستییەکەیە. یانی پێویستە گەلەکەمان و دۆستەکانمان و هەموو کەس ئەوە بزانێت، کە ٢٣ ساڵە لەسەر رێبەر ئاپۆ ئەشکەنجەیەکی گەورە بەڕێوەدەچێت. ئەو ئەشکەنجەیە هەموو رۆژێک، هەموو خولەکێک و هەموو چرکەیەک بەڕێوەدەچێت. شەڕێکی دەروونی و تایبەت لە دژی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن. رێبەر ئاپۆ هەر چۆن لە دەرەوە خزمەتی بە گەلی کورد، گەلان و مرۆڤایەتی دەکرد، هەروەها لە زیندانیشدا لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوامی بە خزمەتی خۆی دەدات و سەر بۆ ئەوان دانانەوێنێت. ئەوان دەیانەوێت رێبەر ئاپۆ دەست لە گەلی کورد، دەستکەوتەکانی گەلی کورد، دەست لە مرۆڤایەتی هەڵبگرێت و رادەستی ئەوان بێت. رێبەر ئاپۆ چۆن لە دەرەوە لە دژیان وەستایەوە، لە ناوەوەش لە زیندانی ئیمراڵیش سەری بۆ دانەنەواندن و لە دژیان وەستایەوە و بەرەنگاری و بەرخودان دەکات. رێگا نادات ئەو سیاسەتە لەسەر گەلی کورد، کە لە کەسایەتیی گەلی کورددا لە دژی مرۆڤایەتی بەڕێوەدەچێت، بە ئەنجام بگات. لەبەر ئەوەش بە هەستی تۆڵەکردنەوە بەسەر رێبەر ئاپۆدا دەڕۆن، بۆیە بەو شێوەیە لە سیاسەتی گۆشەگیری و لە سیاسەتی ئەشکەنجەدا پێداگری دەکەن. بۆیە هەموو مرۆڤێک، کە خاوەنی شەرەف و ویژدان بێت، ئازادی و دیموکراسی لە ئامانجیدا بێت، پێویستە ئەو راستییە ببینێت. بۆیە خۆی بە قەرزداری رێبەر ئاپۆ بزانێت و قەرزەکەى خۆی پێ بداتەوە. دەبێت راستیی رێبەر ئاپۆ، هەڵوێست و بەرەنگاریی لە ئیمراڵی بۆ خۆیان بکەنە بناغە و بە خۆیاندا بچنەوە و ئەوە لەبەرچاو بگرن. بۆ رێبەر ئاپۆ و لە کەسایەیتی رێبەر ئاپۆدا بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەبێت ئەرک و بەرپرسیاریی خۆیان پێکبهێنن. کەی خۆیان لەو چوارچێوەیەدا بینییەوە و کاریان بۆ کرد، لە ئەرکی خۆیان تێگەیشتن و بەئەرکی خۆیان هەستان و تێکۆشانیان گەورە کرد، ئەو کاتە ئەو سیاسەتی سەر رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و لە کەسایەتیی ئەواندا، کە لەسەر گەلان بەڕێوەدەچێت کۆتایی پێ دێت. ئەگەر وا نەبێت، ئەوا ئەو سیاسەتە قوڵتر دەبێتەوە و پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد بەردەام دەبێت.

- لە کادێرانی پێشەنگی پەکەکە تاوەکو رێبەرانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی تورکیا وەک دەنیز گەزمیش، ئیبراهیم کایپاک کایا، تاوەکو کۆمەڵکوژییەکەى دێرسیم، دەیان هەزار شەهید لە مانگی ئایاردا شەهید بوون. ئێوە دەتانەوێت بە بۆنەى مانگی ئایارەوە چی بڵێن؟

 ١٨ی ئایار رۆژی شەهیدانە. مانگی ئایار مانگی شەهیدانە. بزووتنەوەکەمان ئەوەی لە کۆنگرەى خۆیدا پەسەند کردووە. لەسەر ئەو بنەمایە هەموو ساڵێک ئێمە هەم یادی مانگی شەهیدان و هەم یادی رۆژی شەهیدان دەکەینەوە. هەموو کات لەسەر ئەو بنەمایە خۆمان لەبەرچا دەگرین و خۆمان دروست دەکەین و درێژە بە تێکۆشان دەدەین. بۆ ئەو رۆژە و ئەو مانگەمان پەسەند کرد؟ بۆ ئێمە رۆژێکی تر، یان مانگێکی ترمان قبوڵ نەکرد؟ ئەوە هۆکاری هەیە. ئەگەر ئێمە ١٨ی ئایارمان کرد بە رۆژی شەهیدان هۆکارەکەى ئەوەیە، کە لەو رۆژەدا شەهیدی گەورە هەیە. نەک تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە تورکیاش، چونکە لە ١٨ی ئایاردا هەم هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بووە و هەم ئیبراهیم کایپاک کایا شەهید بووە. یەکێکیان نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان دەکات و یەکێکی تریان نوێنەرایەتی گەلانی تورکیا دەکات. لەبەر ئەوەیە ئەو رۆژەمان کرد بە رۆژی شەهیدان. لە مانگی ئایاریشدا ژمارەیەکی زۆر شۆڕشگێڕی گەورە هەم لە کوردستان و هەم لە تورکیا شەهید بوون. هەم ژمارەیان زۆرە و هەمیش ئەو شەهیدانەى لە مانگی ئایاردا شەهیدبوون زۆر شەهیدی گەورەن. راستە هەموو شەهیدان شەهیدی ئازادی و دیموکراسین و لە نێوان شەهیداندا هەرگیز جیاوازی ناکەین و نابینین، بەڵام هەندێک شەهید هەن، کە نوێنەرایەتی سەردەمێک و قۆناغێک دەکەن. سەردەمێک دادەخەن و سەردەمێک دەکەنەوە، بۆیە دەبێت مرۆڤ لەو شەهیدانە باشتر تێبگات، چونکە جێگەیان لە تێکۆشان و مێژوودا شوێنێکی تایبەتە. ئەو شەهیدانەى کە سەردەمێ نوێیان کردووەتەوە شەهیدانی سەردەمە مێژووییەکان و بەو شێوەیە ناویان لە مێژوودا تۆمار کراوە. ئەوەش بە زۆری لە مانگی ئایاردا روویداوە. ئەگەر مانگی ئایارمان وەک مانگی شەهیدان پەسەند کردووە، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. لەبەر ئەوەى لەم مانگەدا شڕشگێڕانی گەورەی تورکیا دەنیز گەزمیش، حوسێن ئینان، یوسف ئاسلان، ئیبراهیم کایپاک کایا، سینان جەمگیل و هەڤاڵەکانی شەهید بوون. ئەوانە رێبەرایەتیی گەلانی تورکیا دەکەن. تەنها تێکۆشانەکەیان بۆ گەلانی تورکیا نییە، بەڵکو بۆ ئازادیی هەموو گەلان و دیموکراسی گەلانیش تێکۆشاون. دەنیز گەزمیش کاتێک لە سێدارەدرا لەسەر برایەتی گەلانی کورد و تورک و لەسەر خەباتیان دەوەستا. ئەوانە بۆ ئێمە بنەمان. چونکە رێبەر ئاپۆ دەڵێت، 'ئێمە بەردەوامیی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی تورکیاین'. کاتێک لە تورکیا رۆڵەکانی تورکیا، پێشەنگەکانیان، کە لەسێدارەدران، کوژران، لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژران، کێشەى رێبەرایەتی سەرهەڵدەدات. رێبەر ئاپۆ ئەو بەرپرسیارییەی لە ئەستۆ گرت. رێگای نەدا ئەو بۆشاییە دروست ببێت. رێگای نەدا لە مێژووی بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیی سۆسیالیست و ئازادیی دیموکراسیدا پچڕان رووبدات. بۆیە بزووتنەوەى پەکەکە بەردەوامیی بزووتنەوەى تورکیایە. ئەو لە کوردستاندا لە هەلومەرجی نوێ و بە شێوەیەکی نوێ پێشیخست و گەورەی کرد. لە کوردستان بە تێکۆشانی خۆی خاوەنداریی لەو شەهیدە گەورانە کرد. لە کوردستانیش و لە هەر چوار بەشی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر شۆڕشگێڕی گەورە هەن. لە رۆژهەڵاتی کوردستان سولەیمان موعینی، شیرین عەلەم هولی و هەڤاڵەکانی لەسێدارەدارن. لە باشووری کوردستان لەیلا قاسم، لە رۆژئاوای کوردستان لە قەرەچۆغ کۆمەڵکوژییەکی گەورە روویدا، هێرشکرایە سەر شەنگال، لەوێ شۆڕشگێڕانیان شەهید کرد. یانی لە دەرەوەی باکوور لە بەشەکانی تری کوردستانیشدا لەم مانگەدا و لە رۆژەکانی ئەم مانگەدا شۆڕشگێڕانی گەورە، وڵاتپارێزانی گەورە شەهید کراون. ئەوانیش بۆ ئێمە و بۆ پێشخستنی تێکۆشان بناغەیەکی بەهێزن. لەبەر ئەوەى ئێمە بزووتنەوەى شەهیدانین. هێڵی ئێمە هێڵی شەهیدانە، ئامانجی شەهیدان ئامانجی ئێمە. ژیان و تێکۆشانیان ژیان و تێکۆشانی ئێمەیە. ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشین. لە باکوور محەمەد قەرەسونگور، ئیبراهیم بیلگین و هەورەها ئازاد سیسەر، چەکۆ ئامەد، هۆزان مزگین، قاسم ئەنگین، رەمەزان کاپلان و شەهیدانی سۆما و ژمارەیەکی زۆری تر شەهید هەیە. هەر یەک لەوانەش نوێنەرایەتیی سەردەمێک دەکەن. لە تێکۆشاندا رەنجێکی زۆریان هەیە. هەموو ئەو شەهیدانە بۆ ئێمە ئەو شەهیدانەن، کە دەبنە هۆکاری تێکۆشانمان، کە ئێمە تێکۆشان لەسەر ژیانی ئەوان و لەسەر تێکۆشانەکەى ئەوان پێشدەخەین. بۆ ئەوەیە ئەم مانگەمان کرد بە مانگی شەهیدان. ئێستا بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەى شەهیدانە. هێڵی شەهیدان بۆ خۆی دەکاتە بنەما، لەسەر ئەو بنەمایە تێدەکۆشێت. هەر شەهیدێک هۆکارێکە، کە ئێمە رێکخستن و تێکۆشان بەرەو پێش ببەین و گەورەی بکەین. بەوە رێبەر ئاپۆ ئەم بزووتنەوەیە، گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیی قازانج کرد. تاوەکو رێبەر ئاپۆ کەسێکی بەو شێوەیە لە راستیی شەهیدان نزیک نەبوایەیەتەوە، شەهیدی نەکردایە بە بنەمای هێڵی تێکۆشان و لەسەر ئەو هێڵە نەڕۆیشتایە، دەستبەرداری نەدەبوو و رێبەر ئاپۆ ئەوەی پێشدەخست. پەکەکە هەر لە سەرەتاوە تاوەکو ئەمڕۆ لەسەر راستیی شەهیدان رۆیشتووە، دەژی و تێدەکۆشێت. ئەگەر پەکەکە بەم ئاستەی ئێستای گەیشتوە، کە ئەمڕۆ بۆ گەلان و بۆ هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان بووەتە هیوا و ئومێد، لە پشت ئەوەدا راستیی شەهیدان هەیە. ئەو هێڵەیە، کە شەهیدان پێشیانخستووە. رێبەر ئاپۆ چیی وت؟ وتی، 'من وتەبێژی شەهیدانم'. یانی من ناهێڵم کەس شەهیدان لە یاد بکات. ناهێڵم کەس بە هەڵە لە شەهیدان نزیک بێتەوە. من شەهیدان بە گەورەی دەژیم و بە گەورەیش ژیانیان لەگەڵ دەکەم. دەبێت هەموو کەس لەسەر ئەو بنەمایە لە شەهیدان نزیک بێتەوە. نابێت بە هەڵە لە شەهیدان نزیک ببنەوە. ئەگەر بە هەڵە نزیک ببنەوە، ئەوا بە هەڵەش لە بە حیزبیبوون، تێکۆشان، گەل و مرۆڤایەتی نزیک دەبنەوە. من هەرگیز ئەوە قبوڵ ناکەم. بۆیە دەبێت هەموو کەس بە راست و دروستی لە شەهیدان نزیک بێتەوە، راست و دروست نزیکبوونەوە و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ شەهیدان، یانی راست و دروست رەفتار و هەڵسوکەوتکردن لە تێکۆشانی شەهیدان و ئامانجەکەی ئەوانی خستووەتە سەر شانی خۆی و بۆی تێدەکۆشێت. شەهید هەرگیز بۆ خۆی شەهید نابێت. بە تەواوەتی بۆ گەلی کورد، بۆ گەلان، بۆ مرۆڤایەتی، بۆ ئامانجەکانیان، بۆ خەونەکانیان بۆ ئازادی و بۆ دیموکراسی شەهید دەبن. ژیانی خۆیان بە تەواوی لەسەر ئەو بنەمایە رێکخستووە. لەسەر ئەو بنەمایە ژیاون و تێکۆشاون و شەهید بوون. هەرگیز بۆ خۆیان نەژیاون، بۆ خۆیان هیچیان نەویستووە، هەموو ژیانی خۆیان خستووەتە خزمەت گەلی کوردستان و گەلان و مرۆڤایەتی. بۆ ئەوە ژیاون، بۆ ئەوە شەهید بوون. بۆیە ئەوەى رێز لە شەهیدان نەگرێت هەرگیز رێز لە کوردستان، گەلان و مرۆڤایەتیش ناگرێت. ئەوەى دەڵێ، من مرۆڤایەتی، گەلان، گەلی کورد بە بنەما دەزانم، بۆ ئازادی تێدەکۆشم، بۆ دیموکراسی تێدەکۆشم، ئەوا دەبێت ئەو شەهیدانە بۆ خۆی بکاتە بنەما. چونکە ئەوانە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسییان پێشخستووە، بەهاکانیان پێشخستووە، ئێمەیان بە ئەمڕۆ گەیاندووە. رۆح و ورەیان داوەتە بەر هەموو کەس، کە چۆن تێکۆشان بکات، کە چی بکات و چۆن تێکۆشانی راست و دروست بەڕێوەببات، ئەوان دەتوانن گەلی کورد سەربخەن، گەلان سەربخەن، ئازادی و دیموکراسی سەربخەن، ئەو رێگایە و ئەو پێوەرانەی، کە بۆ تێکۆشان دیارییان کردووە بۆ هەموو کەسە. ئەگەر بزووتنەوەکەمان بەو هەموو هێرشانە نەتوانراوە تێکبشکێنرێت، هۆکارەکەى ئەوەیە بزووتنەوەى شەهیدان، ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی بۆ خۆی کردووەتە بنەما. بۆیە ئەوان ئەنجامیان وەرنەگرتووە. هەر کاتێک خواستیان ئەنجام وەربگرن، گورزیان لێدرا و لاواز بوون. بزووتنەوەش بە شەهیدان گەورە بوو. چونکە شەهیدان هۆکاری ئەوەن، کە مرۆڤ خۆی بە پاکی و بێگەردی بهێڵێتەوە. هەڵە و کەموکوڕیی خۆی ببینێت و خۆی پاک بکاتەوە. لەسەر ئەو بنەمایە خۆی نوێ دەکاتەوە، خۆی پەروە ردە دەکات و خۆی ئامادە دەکات. ئەگەر بزووتنەوەیەک لەسەر ئەو هێڵە تێبکۆشێت ئەو بزووتنەوەیە هەرگیز لاواز نابێت. لە شەهیدان دوور ناکەوێتەوە. لە شەهیدانیش دوور نەکەوتەوە، لە بە حیزبیبوون، تێکۆشان، ژیانی ئازاد، دیموکراسی، گەل و مرۆڤایەتی دوور ناکەوێتەوە. شەهیدان بناغە و کۆنکرێتی پەکەکەن، بناغە و کۆنکرێتی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسین. هێزی پەکەکە هێزی گەلی کورد و لە شەهیدەکانیاندایە. هەموو کەس دەڵێت، ئاخۆ ئەمانە هێز لە کوێ وەردەگرن، کێ هاوکارییان دەکات؟  با من ئەوەتان بە ئاشکرا بۆ روون بکەمەوە. هێزی ئەم بزوتنەوەیە هێزی گەلی کوردستان و هێزی شەهیدەکانێتی. چونکە ئەو شەهیدانە بۆ گەلی کورد بەهایان دروستکردووە، دەیپارێزن و گەورەی دەکەن. گەلی کورد دەکاتە خاوەنی بەهای ئازادی و دیموکراسی. شەهید، کە لە پەکەکە روودەدات، بۆ ئەوەیە گەلی کورد بپارێزن، ئەو سیاسەتە، کە لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت، واتە سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە پووچ بکەنەوە، تێکۆشانی بۆ ئەوە کردووە، تاوەکو بتوانێت بۆ گەلی کورد ژیانێکی ئازاد بئافرێنێت. بۆ ئەوە ژیاون و بۆ ئەوە شەهید بوون نەک بۆ شتێکی تر. بۆیە تێگەیشتن لە شەهیدان، تێگەیشتنە لەو سیاسەتە، کە لە سەر گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. یانی وەستانەوە لە دژی پاکتاوکردن و لە هەموو هەلومەرجێکدا تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلی کورد. ئەوانەى شەهیدان دەکەنە بنەما بەو شێوەیە لە شەهیدان نزیک دەبنەوە. نزیکبوونەوەیەکی جیاوازتر لەوە بەرامبەر بە شەهیدان هەڵەیە و سوکایەتییە. ئەگەر مرۆڤ راست لە شەهیدان نزیک نەبێتەوە، مرۆڤ ناتوانێت بۆ هەبوونی گەلی کورد تێبکۆشێت. مرۆڤ ناتوانێت لە دژی سیاسەتی پاکتاوکردن بوەستێتەوە و گەلی کورد بپارێزێت و بۆ گەلی کورد تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەڕێوە ببات و تیایدا سەر بکەوێت.  ئێستا هەم گەلانی تورکیا و هەم گەلی کورد ساڵەهای ساڵە تێدەکۆشن، قوربانیی زۆر گەورە دەدەن، شەهیدی زۆر گەورەیان داوە. لێرەدا بەهایەک، کولتورێک، کەسایەتییەک و پێوەرێک و بنەمایەک دروستکراوە. کۆمەڵگەیان لەسەر ئەو بنەمایە ئافراندوە. ئەو تێکۆشانە تێکۆشانێکی زۆر گەورەیە. بەو تێکۆشانە خواستیان تورکیای بە دیموکراتیکراو پێشبخەن. لە کوردستانیش بۆ گەلی کورد ئازادی پێشبخەن. بۆ ئەوەى ئەو تێکۆشانە پێشبخەن ئەو قوربانیانەیان داوە. ئەوانە بە فیڕۆ نەچوون، رەنگە هەندێک بڵێن، ئەمڕۆ لە تورکیا حکومەتێکی فاشیستی هەیە، دیکتاتۆریی فاشیست هەیە و لە دژی شۆڕشگێڕان، سۆسیالیستەکان، دیموکراتەکان، رۆشنبیران، هونەرمەندان، ئەکادیمییەکان، راگەیاندنەکان، لە دژی کوردان و لە دژی گەلانی تورکیا زوڵمێکی گەورە بەڕێوەدەبات، رێگا نادات هەنگاوێک هەڵبگرین، ئەو تێکۆشانە کە پێشتر بەڕێوەچووە، ئەو قوربانیانەى کە دراون کەوتوونەتە مەترسی، لاواز بوون، گەلۆ دەبێت ئەو قوربانیانە بە بێ هۆکار بێت. یانی گومانێک و نیگەرانییەکی لەو شێوەیە، نزیکایەتییەکی لەو شێوەیە هەڵەیە. ئەوانە هەرگیز بە فیڕۆ نەچوون، ئەگەر ئەمڕۆ لە دژی فاشیزم، دیکتاتۆری هەندێک تێکۆشان بەردەوامیی هەیە، هۆکارەکەى پەیوەستبوونە بەو قوربانیانەوە، کە دراون. یانی بەهۆی ئەو شەهیدانەوەیە. ئەوان هێز بە گەلانی تورکیا و گەلی کورد دەبەخشن. بەو هێزە لە دژی فاشیزم لەسەر پێ راوەستاون و بەرخودان دەکەن. بە دڵنیاییەوە بەرخودانیش دەکەن و هەرگیز لاواز نابن. پێویستە هەموو کەسێک بەو شێوەیە لەو راستییە تێبگات. ئەوە هێزێکی گەورەیە. ئەوانەى شەهیدەکانی خۆیان بە بنەما دەگرن، لەسەر ژیان و تێکۆشانیان بژین هەرگیز نادۆڕێن و شکست ناهێنن. دەبێت و رەنگە دژواری و زەحمەتی هەبێت، رەنگە قوربانیدان هەبێت، بەڵام لە ئاکامدا دەرەنجامی گەورە بە دەست دەهێنرێت. ئەوە راستییەکە. ئێستا ئەو شەهیدانە شەهیدی گەلانن، شەهیدی مرۆڤایەتین، شەهیدی سۆسیالیزم، ئازادی و دیموکراسین. ئەو شەهیدانەى لە کوردستان و تورکیا داومانن، کاریگەرییان تەنها لەسەر تورکیا و کوردستان نییە، بەڵکو کاریگەرییەکی گەورەیان لە دەورووبەریش کردووە. بۆ ئەوەش ئەو شەهیدانە لە بیر ناکرێن. ئەگەر دۆزێک گەورە بێت، بۆ ئەو دۆزە تێکۆشان لە سەختی و دژواریدا بەڕێوەدەچێت و ئەوەش بەهای گەورە دەئافرێنێت. ئەوانەى لە سەختی و دژواریدا بۆ ئامانجێکی گەورە تێکۆشان، قوربانییان داوە، بەهایان خوڵقاندووە و هەرگیز لەلایەن گەلان و مرۆڤایەتییەوە زوو بە زوو لە بیر ناچنەوە. ئەگەر ئێمە سەیری مێژووی مرۆڤایەتیش بکەین، ئەوانەى لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە سەختی و دژواریدا بۆ ئامانجێکی گەورە تێکۆشان، قوربانیی گەورەیانداوە، هەرگیز مرۆڤایەتی لە یادیان ناکات. هێشتا مرۆڤایەتی خۆی بەوان دەناسێنێت و پێناسە دەکات. ئێستا لە تورکیاش گەلان تورکیا خۆیان بە کێ دەناسێنن؟ بە دەنیزەکان، ماهیرەکان، ئیبراهیمەکان، حوسێنەکان و سینانەکان خۆی دەناسێت و خۆی بەوان دەردەبرێت. لە کوردستان خۆیان بە کی دەناسێنن؟ بە حەقییەکان، بە مەزڵومەکان، خەیرییەکان و فەرهاد کورتاییەکان، بە زیلانەکان و بە ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدان خۆیان دەناسێن و دەردەبڕێن. ئەو کاتە ئەوەى لێرەدا تێکۆشانی بۆ بەهاکان کردووە هەرگیز لەلایەن گەل و مرۆڤایەتیەوە لەبیر ناکرێت. لێرەدا من دەمەوێت بۆ بنەماڵەى شەهیدانیش شتێک بڵێم، راستە ئەو شەهیدانە بە تەنها شەهیدی ئەو بنەماڵانە نین، شەهیدی گەلان و مرۆڤایەتین، بەڵام ئەو شەهیدانە رۆڵەى ئەوانن، کوڕ و کچی ئەوانن و دەبێت بەو شەهیدانە سەربەرز بن. تەنها نایانکەن بە هی خۆیان، ناڵێن، ئەوە کچی ئێمەیە، ئەوە کوڕی ئێمە، بۆیە پێویستە تەنها خۆیانی پێ نەناسێنن. ئەگەر رێزیان بۆ رۆڵەکانیان هەبێت، پێویستە ژیان، تێکۆشان و ئامانجی ئەوان بۆ خۆیان بکەنە بنەما. لەسەر ئەو بنەمایە بژین و تێبکۆشن و ئامانجەکانیان پێکبهێنن تاوەکو شەهیدبوونەکەیان بە گەورەی لە ژیاندا رەنگبداتەوە، چونکە شەهیدان نەمرن. ئەوە چۆن بەدی دێت، بەو شێوەیە بەدی دێت، کە لەسەر ئامانجەکانیان تێبکۆشن و ئامانجەکانیان بەدی بهێنن و لەو کاتەدا ئەو شەهیدانە بە گەورەی ژیان دەکەن و لە ژیاندا رەنگدانەوەیان دەبێت و ژیانی گەورە بۆ مرۆڤایەتی دەخوڵقێنن. ئەوە ئەرکی هەموو بنەماڵەکانە. ئەگەر بنەماڵەکان بەو شێوەیە راست و دروست لە شەهیدەکان نزیک ببنەوە، ئەوا کۆمەڵگەش بە شێوەیەکی راست و دروست لە شەهیدەکان نزیک دەبێتەوە، چونکا هەموو کەس سەیری ئەو بنەماڵانە دەکات، کاتێک دەبینێت، کە بنەماڵەکان بە شێوەیەکی راست و دروست لە شەهیدەکەیان نزیک دەبنەوە، ژیان، تێکۆشان و ئامانجەکەیان بۆ خۆیان کردووەتە بنەما، ئەوا کۆمەڵگەش شەهیدەکان بۆ خۆیان دەکەنە بنەما. ئەوە کۆمەڵگە بە ئامانجی خۆی دەگەیەنێت. ئەوە دەبێتە هۆی دۆڕاندن و تێکشکاندنی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەری پاکتاوکەر. پێویستە هەموو کەس بەو شێوەیە لە راستیی شەهیدەکان نزیک بێتەوە.       

ژ.ت