جەمیل بایک: ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت زیان بە هەموان دەگات- بەشی -٢-

بایک رایگەیاند، دەبێت گەلی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک راپەڕن و وتی، "با هەموان ئەوە بزانن، پەکەکە لە دژی مەترسییەکی زۆر گەورەی سەر گەلێک بەرەنگاری دەکات. ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت هەموان زیانیان پێدەگات.

                             

بایک رایگەیاند، دەبێت گەلی کوردستان لە هەموو شوێنێکدا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک راپەڕن و وتی، "با هەموان ئەوە بزانن، پەکەکە لە دژی مەترسییەکی زۆر گەورەی سەر گەلێک بەرەنگاری دەکات. ئەگەر پەکەکە لاواز ببێت هەموان زیانیان پێدەگات و گەلی کورد پاکتاو دەکرێت".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەشداریی بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی بوو. لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا جەمیل بایک باسی ئەم بابەتانەى کرد، شەهیدانی مانگی ئایار، گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی، هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زاپ، مەتینا، ئاڤاشین و بەرخودانی گەریلاکان. هەروەها بانگەوازی بۆ هێزە دیموکراسییەکان، گەلی کورد و دۆستانی هەبوو، کە خاوەنداری لەو بەرخودانە بکەن. بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

 

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژی بە فرەمی ناسینی کۆمەڵکووژی ئەرمەنییەکاندا هێرشی داگیرکاری لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین دەستپێکرد. لەسەر ئامانجی ئەو هێرشانە ئێوە پێشتر چەند بەیاننامەیەکتان بڵاوکردبوو، ئیستاکە دۆخی شەر چۆنە؟

کاتێک کۆماری تورکیا دامەزرا، لەوکاتە بە دواوە لە تورکیا تێکۆشانێک هەیە . هەم کوردان و هەمیش گەلانی تورکیا کە پێشەنگایەتی گەلان دەکەن ، سوسیالیستەکان، دیموکرات و ڕۆشنبیر، ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە تورکیا بەرەو دیموکراتیک بوون ببەن. کە لە تورکیا دیموکراسی جێگیر ببێت لە کوردستانێش ئازادی جێگیر دەبێت. بۆ ئەم تێکۆشانە بەدەلیاندا. دەسەڵاتداری تورکیا و فاشیستەکانی تورکیاش کە ڕەگەزپەرەستی بە بنگە دەگرن بۆ ئەوەی کە تورکیایەکی دیموکراتیک و کوردستانێکی ئازاد درووست نەبێت کاریان دەکرد. یان لە تورکیا فاشیزم، دیکتاتۆری دروست ببێت تێکۆشانیان دەکرد.  ئەم تێکۆشانە بەساڵانە بەردەوامە. فاشیزم بۆئەوەی کە تورکیا بەرەو دیموکراتیک بوون هەنگاو نەنێت، لە تورکیا دیموکراتیک بوون دروست نەبێت، هەموو دەرفەتەکانی دەرەوە و ناوخۆ بەکار دەهێنێت. چیان لەدەست هات کردیان. گرتن، کوشتن، کۆمەڵکووژی ، کۆچبەری یانێ چی بە مێشکی مرۆڤدا بێت ئەنجامیاندا. لە دواییدا چەندە تەڤگەری دیموکراسی، ئازادی، سوسیالیست، گەلان، کوردان بەدەلیاندا نەیانتوانی پێش بە فاشیزم بگرن.دەوڵەتی تورک لەلایەن فاشیزمەوە هەنگاوی هاویشت. لێرەدا فاشیم بەتەواوی جێبەجێ کرا؟ هێشتا بەتەواوی پێک نەهاتووە.بەڵام ئاکەپە و مەهەپە دەخوازن بە تەواوەتەی جێبەجێی بکەن.هەر بۆ ئەمەش لە دەرەوە ناوخۆ ئەم سیاسەتە پەیرەو دەکەن.سیاسەتی شەڕ بەڕێوە دەبەن. هەموو یاساکانی خۆیان، یاساکانی نێونەتەوەییان خستە ژێرپێ کە بتوانن لە تورکیا فاشیزم ئاوابکەن. کە لە تورکیا هێزە دیموکراتیکەکان، سوسیالیست، گەلی کورد نەیانتوانیبوو ئەنجام بگرن. ئەم تێکۆشانە بەردەوامە. ئەمڕۆ ئەو هێزەی کە لەهەمبەر دەسەڵاتداری ئاکەپە و مەهەپەدا تێکۆشان دەکات پەکەکە و کوردە. ئەمە بەومانا نییە کە تەنیا ئەو لە دژی دەوەستێتەوە. لەتورکیا هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی و سوسیالیست لە دژی فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە تێکۆشان دەکەن. گەلی تورکیاش لەم ڕژیمە ڕازی نییە، دەخوازن ئەم ڕژیمە تێکبچێت. بەڵام ئەوەی کە بنەڕەتی لە دژی ئەم ڕژیمە تێکۆشان دەکات، ورە دەدات بە هەرکەسێک، ڕێگەنادات کە دەسەڵاتداریەتی فشیزمی قڕکەر ئەنجام دەست بخات، پەکەکە و گەلی کوردە. ئەمە تەنیا قسەی ئێمە نییە هەرکەسێک ئەم راستیە دەبینێت. ئامانجی ئاکەپە ومەهەپە قڕکردنی گەلی کوردە. سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەیان لەسەر ئەم بنگەیەدایە. دەزانن کە ئەگەر ئەم سیاسەتە ئەنجام نەگرێت ناتوانن لەسەر دەسەڵات بمێننەوە.بۆئەوەی لە تورکیا یاسایەک هەیە. ئەوەی لە دژی کورد وەستایەوە، یان کوردی قڕکرد، ئەوەی کە لەدژی دیموکراسی و ئازادی وەستایەوە، ئەوەی کە بۆ ڕەگەزپەرەستی کار دەکات دەتوانێت ببێتە دەسەڵاتدار، دەتوانێت لەسەر حوکم بمێنێتەوە. وەکو تر بوونی نییە. ئەوەی کە لەسەر ئەم بنگەیە بووە دەسەڵاتدار، ئەم سیاسەتەی پەیڕەو نەکرد و یان ئەنجامی نەگرد ناتوانێت لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە. یاسایەک کە لە تورکیا بەریوە دەچێت لەسەر ئەم بنگەیە. ئیستاکەش ئاکەپە ئەم یاسایە بەرێوە دەبات. هەمیش لە مێژووی تورکیادا ئەنجامی گرتووە، لە سەر ئەمە دەڕوات. هەموو ئیمکانیاتی تورکیایان خستووەتە خزمەتی ئەم سیاسەتە کە بتوانن پرۆژەی قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. تورکیا بۆ تورکان دامەزراوە و دەبیت هەمووان لەخزمەتی ئەمەدابن. ئیستاکە هێڕشی پەکەکە دەکەن، هۆکار چییە؟ لەبەر ئەوەیە کە پەکەکە لە دژی سیاسەتی ئەواندا دەوەستێتەوە. ڕێگە بە پێکهاتنی ئەو سیاسەتە نادات. ڕێگە نادات لە تورکیا هێزە کانی ئازادی، دیموکراسی، سوسیالیست تەسفیە ببن.ڕۆح دەکاتە بەر ئەو هێزانە، ڕؤح دەدات بە گەلان. لە هەمبەر سیاسەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە ئاستەنگی گەورە درووست دەکات. دەسەڵاتداری ئەوان لاواز دەکات، دیخاتە قەیرانەوە. بۆئەوەی کە لەسەر دەسەڵات بمێنێتەوە مەجبوورە کە پێداگری لەسەر سیاسەتی قڕکردنی پەکەکە و کوردان بکات. دەزانن کە هەتاکوو پەکەکە تەسفیە نەکرێت ناتوانن کوردیش قڕبکەن. ناتوانن هێزە دیموکراتیک، ئازاد و سوسیالیستەکان تەسفیە بکەن. ناتوان لە دەرەوەی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێژموونی خۆیان بسەپێنن، خەونی دەسەڵاتی عوسمانی پێک بهێننن. پەکەکە بۆ ئەوان ئاستەنگێکی مەزنە. هۆکاری هێرشکردنە سەر پەکەکە ئەمەیە. لێرەدا من دەمەوێت بڵێم. هەندێک دەرکەوتوون و دەلێن 'کێشەی دەوڵەتی تورک لەگەل کورد نییە لەگەل پەکەکەیە'. دەولەتی تورک چی دەلێت؟ بە ئاشکرا دەلێت کە پەکەکە دەبیت تەسفیە ببێت. یانێ رێک قسەکانی تورکیا دووپات دەکەنەوە.  ئەو شتەی کە تورکیا دەخوازێت پێکی بهێنێت ئەوان دەخوازن پێکی بهێنن. لەوە زیاتر واتایەکی تری نییە. ئەوەی کە ئەم شتانە دەلێن پەکەکە وەک کورد نابینن، بەس خۆیان وەک کورد دەبینن! بۆیە دەڵێن، ' کێشەی تورکیا بە کورد نییە بە پەکەکەیە'. ئەوانەی کە ئەمە دەڵێن پێوەندییان بە تورکیا بەهێزە. لەبەرچاوە کە تورکیا لە باکوور لە دژی کوردان چی کردووە، چی دەکات. لە ڕۆژئاوا چی دەکات، لە باشوور چی دەکات، هەر کەس دەبینێت. ئاشکرایە کە تورکیا لەگەل هەموو کورد کێشەی هەیە نەک تەنیا پەکەکە. ئەگەر ئەمرۆ هێرش دەکەنە سەر پەکەکە، هۆکار ئەوەیە کە پەکەکە لەدژی داگیرکەر وەستاوەتەوە. پاراستنی گەلی کوردی بە بنگە گرتووە،  بۆ ئازادی گەلی کورد تێکۆشان دەکات. پەکەکە ئیرادەی گەلی کورد، دواڕۆژی گەلی کورد تەمسیل دەکات.عەگید و قارەمانی گەلی کورد تەمسیل دەکات. فیدایی بوونی گەلی کورد تەمسیل دەکات، ئازادی گەلی کورد تەمسیل دەکات. بەربەستێکی مەزنە لەهەمبەر دەوڵەتی تورکیای قڕکەر. بۆیە پەکەکە دەکەنە ئامانج. هۆکار ئەوەیە. ئەگەر دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرشی سەر پەکەکە دەکات،بۆئەوەیە دێتە سەر پەکەکە. سەیر بکەین لە باکوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا  لەدژی پەکەکەیە لە دژی گەلی کورد هەموو جۆرە چەکێک بەکار دەهێنێت. هەموو کاولکاری دەکات، کوردستان دەسووتێنێت. نەتەنیا لە دژی گەلی کورد لە دژی هەموو بوونەوەرەکانی کوردستانە. چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت. بۆئەوەی پەکەکە تەسفیە بکات و قڕکردنی گەلی کورد لەهەموو بەشەکاندا ئەنجام بدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەپەگە و یەژاستار لەدژی ئەوان دەوەستنەوە. هەبوون و ئازادی گەلی کوردستان تەمسیل دەکەن. بۆئەوەیە کە هێڕشی پەکەکە دەکەن."

هێرشی داگیرکاری بەردەوامە. ئێوە باسی بەرخۆدانی گەریلاتان کرد.سەرەڕای گەریلا گەلی کوردستانیش لەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک زیان دەبینن، ئەوان دەبێت چی بکەن؟ بەتایبەتی هەڵویستی هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەبێت چی بێت؟

سیاسەتێک کە دەوڵەتی تورک لە دژی کورد پەیرەوی دەکات، هی ئەمڕۆ نییە. ئەمە ساڵانێکە بەرێوە دەچێت. گەلی کورد لەهەر دەرفەتێکدا لەدژی وەستاوەتەوە، تێکۆشانی کردووە، بەدەلی قوورسی بۆی داوە. دەبێت کە لەم ساڵانەی دواییدا دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردنی قورستر کردووە. هۆکاری ئەمەش هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا شەڕی جیهانی سێهەم بەڕێوەدەچێت. لە نێوان لایەنەکانی ئەم شەڕەدا کۆدەنگی هەیە، قڕکردنی گەلی کورد بەسەر بخەن. شەری جیهانی یەکەم ئەوکارەیان لەدژی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان ئەنجامدا. ئیستاش بە نیازن بە کەڵک وەرگرتن لە شەڕی جیهانی سێهەم قڕکردنی کوردان بگەیننە ئەنجام. بۆئەوەی کە قڕکردن لەم هەلوومەرجەدا ئەنجام دەدرێت. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک پرۆژەی قڕکردنی کوردانی خستووەتە پێش خۆی. دەرفەتی بۆ خۆی بینیوە.وەک وتم ساڵانێکە دەوڵەتی تورک سیاسەتی قڕکردنی کوردان بەرێوە دەبات. لەدژی ئەمە تێکۆشان مەزن بووە. تێکۆشانی گەلی کورد. هەر کە چوو بەرەو ئازادی هات. کوردستان بەرەو ئازادی هەنگاوی نا، مرۆڤ دەزانێت کە لە تورکیا تورکیش بەرەو دیموکراسی هەنگاو دەنێت. لە تورکیا دیموکراتیک بوون پێک بێت، لە کوردستانێش ئازادی پێک دێت، کاریگەری لەسەر رۆژهەڵاتی ناوین دەبێت. ئەمە خزمەت بە دیموکارتیکبوونی رۆژهەڵاتی ناوینیش بکات. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بۆئەمە ئەم سیاسەتەیان پێشخت. بۆ ئەوەی بینییان کە چە سیاسەتێکیان پەیڕەو کرد ئەنجامی نەگرت. کورد بەرەو ئازدی هاتووە، تورکیا بەرەو ئازادی دەچێت. ئەگەر ئەمانە بگەنە ئامانج لە رۆژهەڵاتی ناوین دیموکراتیک بوون مسۆگەر ببێت. ئەوان هەم لەدژی گەلی کورد و هەموو گەلانن. هەمیش لەدژی دیموکراسین. کاراکتەری ئەوان ئەمەیە. بۆئەمە پلانێکی بەرفراوان و قووڵیان داناوە. ئەو پلان کە لە میژوودا لەدژی کوردان ئەنجامیان دەدا، شارک ئیسلاحات پالانێک کە هەیە بە شێوازیکی نوێ خستیانەڕوو.بەم شێوەیە ویستیان هەم پێش بە کورد و هەمیش پێش بە گەلی تورکیا بگرن.کە پیش بە رۆژهەڵاتی ناوین بگرن، کە دیموکراتیک بوون، ئازادی پیش نەکەویت. دەستیان پێکرد لەوکاتە بەملاوە هەتاکوو ئیستا هەمان سیاسەت بەڕیوە دەکەن.هەم لە ناوخۆ و هەمیش لە دەرەوە. نەتەنیا لە دژی کوردان ، لە دژی تورکە چەپەکان، لەدژی دیموکارت و رۆشنبیری تورک و لەدژی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین بەرێوەی دەکەن. هەربۆیە ئێمە لەدژی دەوڵەتی تورک تێکۆشان دەکەین تەنیا بۆ کوردان نییە. بەڵکوو لە کوردستان ئێمە تێکۆشان دەکەین بۆ هەموو گەلانە. بۆگەلانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتییە. ئەم شەرەی کە دەکرێت شەڕێکی زۆر مەزنە. کەس نابێت ئەم شەرەی کە لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین دەکرێت وەک شەرەکانی پێشوو ببینێت.  پێشتریش زۆرجاران هێرشیان کردووەتە سەر ئەم هەرێمانە، بەڵام هێرشی ئیستا وەک پێشووتر نییە. لازمە کەس وا بیر نەکاتەوە، شتێکی ئاسان نییە. ئەم هێرشە بە ئامانجی تەسفیەکردنی پەکەکە، قڕکردنی گەلی کوردە. ئەم هێرشە لەسەر ئەم بنگەیە دەکرێت. هەر بۆیە زۆر جیدی و مەترسیدارە. پێویستە گەلی کورد لەهەر چواربەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەم شێوەیە نزیک بنەوە. پێویستە دۆستی کوردان بەم شێوەیە تێبگەن، بەتایبەتی چەپی تورک، دیموکراتی تورک، ڕۆشنبیری تورکیش پێویستە بەم شێوەیە بیربکەنەوە. پێویستە گەلی باشووری کوردستان، هێزە سیاسییەکان، رۆشنبیر و ئاکادیمیسیەن و هونەرمەندان  بەم شێوەیە بیر بکەنەوە. نەلێن کە گەریلا بە قارەمانی شەڕ دەکات و مەترسی نییە. ئەگەر بەم شیوەیە نزیک بنەوە دەبیتە خۆخڵەتاندنێکی مەزن. دەبێت هەر کەسیت وەک مەترسی بیبینێت. پێویستە بزانرێت کە پەکەکە لە دژی مەترسییەکی گەورە دەوەستێتەوە. ئەگەر تێکۆشانی پەکەکە لاواز بکرێت هەر کەسیک گورزدەخوات. شتێک بەناوی کورد نامینێت، هەموو دەستکەوتەکان کورد لە دەستیان دەردەهێنن. قڕکردن و کۆیلەتی کوردان دەوام بکات. پێویستە هەر کەسێک ئەمە ببینێت. ئیستا مرۆڤ چی دەبینێت؟ دەڵێن گەریلا بە قارەمانیەتی شەڕ دەکات، گورز دەوەشینێت و تورکیا ناتوانێت هەنگاو بنێت. هەربۆیە دیارە کە مەترسی نییە. چۆن لەگارێ ئەنجام گیرا و سەرکەوت، لێرەش بیگرێت. هەربۆیە هەرکەسیک سەیری گەریلا دەکات. دەڵێت؛ شەڕ دەکات، ئەو بەش دەکات، بەسە. یان ئەرکی خۆی نابینێت. راستە گەریلا شەڕ دەکات، ئەرکی گەلی ئێمە لە هەموو بەشەکان، لەدەرەوەی وڵات هەیە. ئەرکی چەپەکان و هێزە دیموکراتەکان تورک هەیە.  ئەرکی دۆستی گەلی کورد، دۆستی پەکەکە هەیە. بە تایبەتی ئەرکی سیاسییەکانی باشوور، رێکخستنەکانی باشوور، رۆشنبیر، هومنەرمەند، نووسەری باشووری کوردستان هەیە. ئەرکی گەلی کوردە. ئەوان ئەرکەکانی خۆیان تێدەگەن، بە ئەرکی خۆیان رادەبن، لە گەل گەریلا وەستاون،کە هاوکاری گەریلا بکەن، ئەوکات گەریلا دەتوانیت گورزی قوورستر لە داگیرکەر بدات. ئەوکات مرۆڤ پیش لە مەترسی دەگرێت، هەبوونی کورد بە ئازادی گەلی کورد مسۆگەر دەبێت. ئاوەها نەبێت مرۆڤ هەست بە مەترسییەکی گەورە ناکات.

 ئیستاکە گەلی ڕۆژئاوا ئەرکی خۆیان بەرێوە دەبەن. هەموو ڕاپەڕین. لەپاڵ گەریلا دەوەستن، لەدژی داگیرکەری تورک. پێویستە هەرکەسێک ئەمە بۆ خۆی بکاتە نموونە. هەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەبێت ئەمە بکەنە بنگە بۆ خۆیان. باکوور ، گەلی باکوور زانایە، ئەزمونێکی بەهێزیان هەیە. چاندێک لە وێ ئافرێندراوە. لازمە گەل راپەرێت، هەروەها سەیری گەریلا نەکات. چۆن لەگەل گەریلا ببێتە یەک، چۆن لەدژی داگیرکەر بوەستێتەوە، پێویستە رێگە بخوڵقێنێت، تێکۆشانی خۆیان پیش بخەن. باشوور، ئیستاکە دوژمن باشووری داگیر کردووە. خاکی باشوور داگیر دەکات، خۆیان جێگیر دەکەن و هەنگاوی نوێ دەنێت. بەردەوام دەڵین مووسل و کەرکووک هی ئێمەیە. یانێ دەسکەوتەکانی باشوور هەموو لەژێر مەترسیدانییە. لەبەر ئەو سیاسەتەی باشوور، پارت و ڕێکخستنی باشوور، ڕۆشنبیر، نووسەر، راگەیاندن، هونەرمەند پێویستە هەمووان لەدژی داگیرکەر بەوەستێتەوە. ئەرکی خۆی پێک بهێنێت، تەنیا بە وتن نەڵێت ئێمە لەگەل تێکۆشانی گەریلاداین، گەریلا قارەمانیەتی دەکات. ئەوان دەتوان کار بکەن، پێویستە پێکی بهێنن. لەدژی داگیرکاری بڕیار بگیردرێت، پێویستە بڕیارەکان کرداری بکرێنەوە. تاکوو ئیستا هەندیک چالاکی هەیە بەڵام لاوازن. هەندێک وەک تاک راگەیەنراویان داوە. حزب بەناوی خۆی تاکوو ئیستا ڕاگەیەنراوی نەداوە. حکومەتی باشووری کوردستان ڕاگەیەنراوی نەداوە. ڕێکخراوەکان ڕاگەیەنراویان نەداوە،چالاکی نییە. دەبوایە باشووری کوردستان لەهەموو بەشەکان زیاتر هەڵویستی بگردایەت. ئیستا لە دەرەوەی وڵات کوردان لەهەر شوێنێک بێت دەبێت لەدژی داگیرکاری بوەستێتەوە. دۆستی کوردان پێویستە هەڵوێست بگرن. لە پاڵ گەریلادا ئەرکی خۆیان پێک بهێنن. بۆئەوەی کە تێکۆشانی گەریلا تەنیا بۆ گەریلا نییە، تەنیا بۆ باکووری کوردستان نییە. بۆ هەموو کوردستانە، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوینە، بۆ هێزەکانی ئازادی و دیموکراسیە. دەبێت هەر کەسیک ئەرکی خۆی بەجێگە بهێنێت. بەتایبەتی ژن و گەنجان لە هەر شونێک پیشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی بکەن. گەل هەستێننە سەر پی، بیانخەنە ناو تێکۆشان. چییان لەدەست دێت با بیکەن. دەوڵەتی تورک چی دەلێت؟ دەڵێت ؛ پەکەکە لە کوێ بێت ، کوردێک لە کوێ بێت هێرش دەکەمە سەری.ئەمە بە ئاشکرا دەبێژێت. مادام تورکیا ئەمەی بۆخۆی کردووەتە بنگە، کوردیش پێویستە تورک لە کوێدایە بکرێتە ئامانج. ئەمە مافی ئێمەیە. تورک بۆ خۆی بە رەوا دەبینێت. هەربۆیە لەهەر شوێنێک هێرشی سەر پەکەکە دەکات، هێرشی کوردان دەکات، لەم کاتەدا پەکەکە و کوردان پێویستە لەهەر شوێنێک هێرش بکەنە سەریان. ئەمەش مافی ئەوانە. گەلی ئێمە لە چی دەترسێت؟ چی لەدەست دەدات؟  بە تێکۆشانی خۆی، بە بەدەلی مەزنی خۆی هەمدێک دەستکەوتی بۆخۆی دەستکەوتووە. بەهایان خوڵقاند. ئیستاکە دەخوازن ئەمە لەدەستی کوردان دەربهێنن. گەلۆ ئێوە ئەمە قەبووڵ بکەن؟ پێویستە قەبوولی نەکەن.  بۆ دەستکەوتەکانی خۆیان ، بۆ هەبوون و دواڕۆژی خۆیان دەبیت ئەرکی خۆیان پێک بهێنن.

ک-ش