جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لە بەشی دووەمی بەرنامەی تایبەتی ستێرک تیڤی دا شیکاریی بۆ بەرخودانی گەریلا لە هەریمەکانی پاراستنی مەدیا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و شەنگال کرد.
بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەى جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەیە:
- هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامییان هەیە. ئەوە دەبێتە هۆکاری کارەساتی ژینگەیی، چونکە ئاوی رووباری فورات بڕاوە و کشتوکاڵ بەرەو لە ناوچوون دەڕوات. دەیانەوێت لەلایەک مرۆڤەکان ملکەچی برسێتی بکەن و لەلایەکی تریشەوە رۆژانە بۆردومانیان دەکەن، ئێوە لەسەر ئەو دۆخە چی دەڵێن؟
هەزاران ساڵە ئاوی رووبارەکانی فورات و دیجلە ئازادانە رێدەکەن و لرفەیان دێت، بەڵام ئێستا دەبینین دەوڵەتى تورکی فاشیستی داگیرکەر و پاکتاوکار ئەو ئاوەی لەسەر گەلان بڕیوە. ئەوە وەک چەکێک بەکار دەهێنێت. هەڕەشەى لە دژی گەلان پێدەکات. یانی دەڵێت، ئەگەر لە دژی من بوەستنەوە و نەکەونە خزمەتی من، منیش ژیان لە ئێوە تێکدەدەم و لێتانی حەرام دەکەم. ئەوە دەڵێت. بەو شێوەیە دەیەوێت کارێک بکات، کە گەلی کورد تەسلیم بکات، گەلانی هەرێمەکە رادەست بکات. چونکە تەنها گەلی کورد سوود لەو ئاوە وەرناگرێت، بەڵکو گەلانی تریش سوودی لێوەردەگرن. بۆیە پێویستە ئەو ئاوە لە خزمەتی گەلان دا بێت و لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا بێت. یاسا نێونەتەوەییەکانیش لەسەر ئەو بنەمایە دانراون، بەڵام دەوڵەتی تورک لەبەر ئەوەى پاکتاوکردن و سڕینەوەى کوردانی کردووەتە بنەما بۆ خۆی، لە کەسایەتیی کورددا دەستی بە پاکتاوکردنی مرۆڤایەتیش کردووە، دوژمنایەتیی کوردان و گەلان دەکات. ئەگەر ئاو لەسەر ئەو گەلانە دەبڕێت، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. وەک چەکێک بەکاری دەهێنێت. ئەوە لە کاتێکدایە بڕینی ئاو تاوانە. تاوانێکی شەڕە، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە. ئێمە دەبینین، کە کەس لە دژی ئەوە دەنگ هەڵنابڕێت. لەبەر ئەوە کەس دەنگ ناکات ئیدی دەوڵەتی تورکیش سوود لەو بێدەنگییە دەبینێت و هەموو یاساکان پێشێل دەکات و ئەوە وەک چەکێک لە دژی کوردان و گەلانی ناوچەکە بەکار دەهێنێت. ئەوەى دەنگ هەڵنەبڕێت تاوان دەکات، یانی دەبێتە هاوبەشی تاوانی دەوڵەتی تورکیا. ئەوە راستییە. پێویستە مرۆڤ حسابی ئەوەیان لێ بپرسێت. بڵێت، بۆ ئێوە دەبنە هاوبەشی ئەو دەوڵەتە؟ بۆ ئێوە یاسا نێونەتەوەییەکان بە بنەما ناگرن؟ دەوڵەتی تورک ئەگەر لە دەستی بێت هەواش لە گەلی کورد دەبڕێت و ناهیڵێت هەناسەش بدەن، بەڵام ئەوەى لە دەست نایەت. تەنها دەتوانێت ئاو ببڕێت، بەوە زیانێکی گەورە بە بوونەوەرەکان دەگەیەنێت نەک تەنها مرۆڤەکان. کارەسات بۆ بوونەوەرەکان و سروشت دروست دەکات. دەوڵەتی تورک دوژمنی مرۆڤایەتییە، دوژمنی سروشتە، دوژمنی ژیانێکە، کە خزمەت بە بوونەوەرەکان بکات. رەنگە خۆی وەها نیشان بدات کە مسوڵمانە، ئیسلامێتی بە بنەما دەگرێت، برایەیتی مسوڵمان بە بنەما دەزانێت، بەڵام هەموو ئەوانە بۆ فریودانە. هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامێتی و ئایینەوە نییە. ئێستا ئەو زیانەى ئەو لە ئیسلامی دەدات هیچ کەس لێ نادات، چونکە ئەوەى ئەنجامی دەدات هەمووی بە ناوی ئیسلامەوە دەکات، بە ناوی تورکەوە دەیکات. ئەوەش خزمەت بە ئیسلامێتی و تورکیش ناکات. زیانی گەورە هەم بە ئیسلامێتی و هەموو بە گەلانی تورکیا دەگەیەنێت. پێویستە کەس ئەوە قبوڵ نەکات و بڵێت، تۆ ناتوانیت بە ناوی ئیسلامێتییەوە و بە ناوی تورکەوە ئەو شتانە بکەیت. پێویستە زانایانی ئیسلام لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن، چونکە ئەوکارانە بە ناوی ئیسلامێتیەوە دەکات. دەوڵەتە مسوڵمانەکان چۆن ئەوە قبوڵ دەکەن. بە ناوی گەلی تورکیاوە دەیکات، گەلی تورکیا ئەوە چۆن قبوڵ دەکات؟ پێویستە قبوڵی نەکات و لە دژی ئەو سیاسەتە بوەستێتەوە. لێرە ئاو بڕین لەسەر گەل راگەیاندنی شەڕە لە دژی گەل. ئەوە هەڕەشەیە و دروستکردنی ئەو مەترسییە ئەو مانایە دەدات. تاوانێکی شەڕە، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە. دەوڵەتی تورکیا شەڕ لە دژی گەلی کورد رابگەیەنێت گەلی کوردیش ناتوانێت ئەوە قبوڵ بکات، چونکە دەیەوێت بەو شەڕە ژیانیان لە ناو ببات. نەک تەنها ژیانی مرۆڤەکان لە ناو دەبەن، بەڵکو ژیانی هەموو بونەوەران و ئاژەڵەکانیش لە ناو دەبەن. سروشت خراپ دەکات و دەیکات بەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی. نەک تەنها لایەنی کشتوکاڵ، بەڵکو مرۆڤیش زیانیان پێدەگات. کاتێک ئاو ببڕدرێت، لەوێ بوونەوەرەکانیش ناتوانن بژین. لەبەر ئەوانە دەوڵەتى تورکیا ژیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەوە شەڕێکی گەورەیە. بۆیە دەبێت گەل ئەوە قبوڵ نەکات و لە دژی بوەستنەوە و هێزە نێونەتەوەییەکانیش پێویستە پشتیوانی لە یاساکانی خۆیان بکەن. ئەگەر خاوەنداری لە یاساکانی خۆیان نەکەن دەبنە هاوبەشی دەوڵەتی تورکیا و و ئەو کاتە پێویستە گەل لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات، ئەوە راستەکەیە.
- پیلانگێڕییەک، کە دەوڵەتی عێراق، پەدەکە و تورکیا لەسەر شەنگال ئەنجامیاندا و خواستیان جێبەجێی بکەن بەهۆی بەرخودانی گەلەوە تاوەکو رادەیەک شکستی هێناوە، بەڵام وادیارە هێشتا مەترسییەکە هەر ماوە، چونکە هەندێک هەوڵ و چاوپێکەوتن هەیە. شیکاریتان بۆ ئەو دۆخە چییە؟
عێراق و هەولێر لەسەر شەنگال رێککەوتنیان کرد. هەندێک دەوڵەت و تەنانەت نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتیان، دەیانەوێت ئەو رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت. رایانگەیاند، ئەوان لە پشت ئەو رێککەوتنە بوون و پشتیوانیی لێدەکەن. ئەو رێککەوتنە لەسەر هەڵەیەکی زۆر گەورە پێکهاتووە. ئەوانەى رێککەوتنیان کردووە کێن؟ عێراق و هەولێرن. یانی ئەوانەن، کە خاوەندارییان لە ئێزدییەکان نەکرد و بەرگرییان لێ نەکردن، یانی ئەوانەی ئێزدییەکانیان رادەستی پاکتاوکاری و سڕینەوەى داعش کرد، عێراق و هەولێرن. ئەو هێزانەى کە ئێزدییەکانیان رادەستی پاکتاوکردن و سڕینەوە کرد بەبێ ئێزدییەکان رێککەوتن لەسەر ئێزدییەکان دەکەن. ئەوە چەند راستە؟ لەبەر ئەوانە ئەو ریککەوتنەى نێوان عێراق و هەولێر رێککەوتنێکی هەڵەیە. بۆیە گەلی ئێزدی ئەوە قبوڵ ناکات. دەڵێت، 'ئەوەى ئێمە بەجێهێشت و ئێمەی رادەستی داعش کرد تاوەکو داعش پاکتاوکاری و سڕینەوەمان لەسەر ئەنجام بدات بەبێ ئێمە لەسەر شەنگال رێککەوتنیان ئەنجامداوە. ئامانجیان ئەوەیە جارێکیتر فەرمان بەسەرماندا بهێننەوە'. ئەگەر کاتێک داعش هێرشی کرد، عێراق یان پێشمەرگەکانی حکومەتی هەولێر خاوەندارییان لە گەلی ئێزدیی بکردایە، شەڕیان لە دژی داعش بکردایە و ئەو گەلەیان بپاراستایە، لەو شەڕەدا تێکبشکانایە و لە شەنگاڵ دەرچوونایە، دیسانەوە هەر مانایەکی دەبوو. بەڵام نە عێراق و نەو هەولێر لە دژی داعش شەڕیان نەکرد. گەلی شەنگالیان نەپاراست. هێزەکانی خۆیان کشاندەوە و شەڕیشان نەکرد و بەو شێوەیە رێگایان بۆ هێرشی داعش کردەوە. داعش پاکتاوکاری و جینۆسایدی لەسەر ئێزدییەکان ئەنجامدا. هێشتاش هەزاران ژن و منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستدرێژیدان. یانی هێشتا چارەنووسی ئەو کەسانە دیار نییە، کە لە کوێن، لە ژیاندان یان نا، چۆن دەژین، کەس نازانێت. هێشتا هەڕەشە بەرامبەر بە ئێزدیەکان بەڕێوەدەچێت. ئەگەر دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت ئەو پاکتاوکاری و سڕینەوەیە، کە لە نیوەدا ماوەتەوە تەواوی دەکەن. ئەوە راستییەکە. گەلی ئێزدی بە پاکتاوکاری و جینۆسایدێکدا تێپەڕی، بە دەستدرێژییەکدا تێپەڕی. ئەگەر سڕینەوە و پاکتاوکارییەکە بە تەواوی پێکنەهات، ئەوە بەهۆی گەریلاکانەوە بوو، کە رێگایان نەدا. گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و هەروەها ئەوانەی رۆژئاوا، واتە یەپەگە و یەپەژە، ئەو ئێزدییانەى، کە لەسەر خاکی خۆیاندا مانەوە و وڵاتی خۆیان بەجێنەهێشت، ئەوانەى لە چیای شەنگار بەرەنگارییان کرد، ئەوانە پێکەوە رێگایان نەدا پاکتاوکردن و سڕینەوەى ئێزدییەکان بە ئامانجەکەی خۆی بگات. ئەگەر ئێزدییەکان ئەمڕۆ دەژین، ئەوە دەرەنجامی ئەو بەرخودانەیە. ئەگەر گەلی ئێزدی لە رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەریلا هێز و ورە وەردەگرن و خۆشیان دەوێن، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، چونکە ئەوانەى خاوەندارییان لێکردن، ئەمانە بوون. ئەمانە بوون ئەوانیان پاراست. ئەگەر ئێستا هەڵهاتوەکان قبوڵ ناکەن ئەوە لەبەر ئەوەیە قبوڵیان ناکەن، چونکە ئەوانیان رادەستی داعش کرد. داعش چیی بەسەریاندا هێنا، ئەوان هۆکارەکەی بوون. ئەو هۆکارانە دەبینن، بۆیە ئەوان قبوڵ ناکەن. ئێستا ئەوان بە زۆر دەڵێن، 'دەبێت ئێوە ئێمە قبوڵ بکەن'. هەندێک دەوڵەت و هێزی نێونەتەوەی و نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێن، 'دەبێت ئێوە قبوڵی بکەن'. ئەوانیش دەڵێن، 'ئێمە قبوڵی ناکەین'. دەڵێن، 'ئێمە بشمرین هەر قبوڵی ناکەین'. ئەوە مافی خۆیانە. پێویستە مرۆڤ لە ئێزدییەکان و گەلی شەنگال تێبگات. ئەو کاتەى ئەوەیان بەسەردا هات، دەبێت مرۆڤ لەوە تێبگات. ئەوەی تێبگات مافیان پێدەدات. ئێزیدییەکان دەڵێن، 'ئێمە دوژمنی کەس نین، ئێمە هیچمان لە کەسێک ناوێت، ئێمە دەمانەوێت خۆمان بپارێزین، هەبوونی خۆمان بەردەوامی پێ بدەین. بە ئازادی بە ئایینەکەمان و کولتورەکەمانەوە بژین. ئەو هەموو فەرمانەمان بەسەردا هاتووە، کەس ئێمەى نەپاراست. ئێمە دەمانەوێت خۆمان بپاریزین. ئێمە خۆمان نەپارێزین کۆتایمان پێ دێت'. ئەوە دەڵێن. ئەوەش مافێکی ئەوانە. هەم عێراق و هەم هەولێر و هەم مرۆڤایەتی قەرزاری ئەو گەلەن. ئەو گەلە خۆی پاراست، شەرەفی هەموو کەسی پاراست. پێویستە ئێمەش داخوازییەکانی ئەو گەلە قبوڵ بکەین. شتێکی زۆریان ناوێت. بەرامبەر بە هیچ کەسێک دوژمنایەتی ناکەن، دەڵێن، ئێمە دەمانەوێت بە ئازادی بژین، ئێمە خۆمان بپارێزین، خۆمان بەڕێوەببەین. تەنها ئەوانە ئێمە دەپارێزێت و ژیانمان مسۆگەر دەکات. ئەوەش مافی ئەوانە، پێویستە ئەوە قبوڵ بکرێت. ئەوەی ئێمە دەێڵێن، گەلی ئێزدی، گەلی شەنگال بە تێکۆشانی خۆیان رەوا و هەقیان کردووە. ئێمە تەنها ئەوە دەڵێین، شتێکی تر ناڵێین. ئیمە دەڵێین، پێویستە هەم عێراق و هەم هەولێر هەم نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم ئەمریکاش ئازادیی ئەو گەلە قبوڵ بکەن، خۆبەڕێوەبەریی خۆسەری ئەو گەلە قبوڵ بکەن. ئەوە بۆ ئەوان رێز و شکۆ دروست دەکات. بە زۆر بڵێن، 'ئێمە ئەو رێککەوتنە لێرە جێبەجێ دەکەین، ئیمە جارێکیتر ئێرە دەخەینە ژێر دەستی خۆمان، ئێمە ئێوە و دام و دەزگاکانی ئێوە و خۆبەڕێوەبەریی ئێوە قبوڵ ناکەین' ئەوە ناهەقییەکی گەورەیە. هەر خۆی ناهەقییان بەرامبەر کراوە، پێویستە هیچ نەبێت لە ئێستا بە دواوە ناهەقییان بەرامبەر نەکرێت. رێز لەو گەلە بگیردرێت و داواکانی ئەو گەلە قبوڵ بکرێت. ئەوان ناڵێن، ئێمە دەمانەوێت دەوڵەت دروست بکەین، ئێمە نامانەوێت هیچ دەوڵەتێک و هیچ شوێنێک پارچە بکەین. دەڵێن، 'ئێمە دەمانەوێت لەسەر خاکی خۆمان، خۆمان بپارێزین و خۆمان بەرێوەببەین'. کێ دەتوانێت لە دژی ئەوە بوەستێتەوە؟. ئەوان بە تێکۆشانی خۆیان ئەوەیان دروستکردووە و هەقی خۆیانە. پێویستە هەموو کەس ئەوە قبوڵ بکات. ئەستەمە و پێکنایەت، کە ئێزدییەکان و ئیزیدی و خۆسەریی ئێزدخان قبوڵ نەکەن. دەڵێن، 'پێویستە بەو رێککەوتنە ئێزدییەکان لە کامپەکانی باشوور بڕۆن. ئەگەر بەو شێوەیە نەبێت ناڕۆن'. ئەوە فریودانێکی گەورەیە. ئەگەر رێگایان پێ بدەن هەموویان دەگەڕێنەوە، بەڵام رێگایان پێنادرێت و ئەوانیان بە بارمتە گرتووە. ئەوە دەکەنە پاساو بۆ ئەوەى دونیا فریو بدەن. دەڵێن، 'ئێمە دەمانەوێت بەو رێککەوتنە شەنگاڵ ئاوەدان بکەینەوە، ئەو ئێزدییانەى چوونەتە دەرەوە دەمانەوێت بگەڕێنەوە'. باشە کێ رێگری لەوە دەکات؟ لێرەدا خۆبەڕێوەبەرییەک هەیە، دام و دەزگا هەیە، بەوە دەڵێن، کە پەکەکە رێگری دروست دەکات، لەبەر ئەوە ئێمە ناتوانین ئەوێ ئاوەدان بکەینەوە. لەبەر ئەوە ئێمە ناتوانین ئێزدییەکان لە دەرەوە بگەڕێنینەوە بۆ ئێرە'. ئەوە درۆیەکی گەورە و فریودانێکی گەورەیە. ئەوانەى ئێستا لەو کامپانەدا دەمێننەوە، لە دەرەوەی ئەو کامپانە دەمێننەوە، کێ ئەوانی رزگار کرد؟ ئەوانەى ئێستا لە شەنگالن دەڵێن، ئێمە خۆبەڕێوەبەرییمان دەوێت، ئەوان چیای شەنگالیان گرت و لە دژی داعش وەستانەوە و ئەوانە هەموو گەلیان لە کۆمەڵکوژی رزگار کرد و گەیاندنیانە شوێنی ئارام. ئەوانەى ئەو گەلەیان لەو هەلومەرجە سەخت و دژوارەدا رزگار کرد، باشە چۆن لە دژی ئەو گەلە دەوەستنەوە؟ چۆن پێیان دەڵێن، 'مەگەڕێنەوە'. یانی ئەگەریش بگەڕێنەوە تووشی مەترسی دەبن؟ ئەوە ئەستەمە. ئەوانەى لە شەنگالن دەیانەوێت هەموو شەنگالییەکان بگەڕێنەوە بۆ شەنگال و بۆ ئەوەش تێدەکۆشن. بە ئاشکرا دەڵێن، بگەڕێنەوە، بێنەوە بۆ سەر خاک و زەویی و موڵکی خۆتان. هەر ئیمکانیەت و دەرفەتێکمان هەبێت دەیخەینە خزمەتتان.
بەو شێوەیە پێشوازییان لێ دەکەن....
بەو شێوەیە هەر بۆ خۆیان کار دەکەن و پێشوازیشیان لێدەکەن. بانگەوازی منیش ئەوەیە، کە لە هەر شوێنێک ئێزدی هەیە با بگەڕێتەوە بۆ گوندی خۆی، بۆ ماڵی خۆی و بۆسەر زەوی و خاکی خۆی. خۆبەڕێوەبەریی شەنگالیش ئەوەی دەوێت. بۆیە دەبێت هەموو کەس ئەوە بۆ خۆی بکاتە بنەما و روو بکاتە شەنگال و بڕوات بۆ شەنگال. بەوە خاوەنداری و پشتیوانی لە خۆسەری و خۆبەڕێوەبەریی خۆی دەکات. ئەگەر ئەمڕۆ بەدیی نەهێنن، ئەوا بۆ جارێکیتر ناتوانن بەدیی بەهێنن. جارێکیتر ناتوانن لە فەرمان رزگاریان ببێت، فەرمانێکی تریش کۆتاییان پێدەهێنێت. پێویستە هەموو کەس بەو شێوەیە تێبگات.
ژ.ت
****