ئه‌ناركیسته‌كان بۆ پشتیوانیی كوردان دژی باڵیۆزخانه‌ی ئێران چالاكییان كرد
گرووپێكی ئه‌ناركیست له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان پرسگه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیان شكاند و بۆیاخی سووریا‌ن له بیناكه دا.
گرووپێكی ئه‌ناركیست له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان پرسگه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیان شكاند و بۆیاخی سووریا‌ن له بیناكه دا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی پۆلیس گرووپێكی ١٠ كه‌سی كه پارچه ئاسنیان له ده‌ستدا بووه، پرسگه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێرانیان له گه‌ڕه‌كی پسیشیكۆی ئه‌سینا شكاندووه. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی هێرشه‌كه هیچ كه‌س بریندار نه‌بووه.
گرووپی ڕووبیكۆن له ئینته‌رنێت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی له‌و چالاكییه ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد كه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له كوردان ئه‌و چالاكییه‌یان كردووه. گرووپه‌كه دیمه‌نی چالاكییهكهشیان بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و گرووپه ئه‌ناركیسته ماوه‌یه‌كه له یۆنان چالاكن و چه‌ندین چالاكییان له دژی كارگه، بانك، باڵیۆزخانه و شوێنی جیاواز ئه‌نجامداوه. له ١٧ی ئابیش گرووپه‌كه چالاكییه‌كیان له دژی باڵیۆزخانه‌ی نه‌مسا ئه‌نجامدا. چالاكییه‌كه له دژی پڕۆژه‌قانوونی گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كاتی كار بوو كه پێشنیازی ١٢ كاتژمێر كاركردن كرابوو له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وه‌ڵاته.
s.m