ئەلمانیا: "لێکۆلینەوەی چەکی فسفۆر ئەرکی ئێمە نییە"
وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا لە بارەی پرسی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وتی:"ئەرکی ئێمە نییە، بەڵکو ئەرکی OPCW-یە کە لێکۆلینەوە لەم بابەت بکات."
وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا لە بارەی پرسی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە وتی:"ئەرکی ئێمە نییە، بەڵکو ئەرکی OPCW-یە کە لێکۆلینەوە لەم بابەت بکات."
سوپای رژێمەکەی ئەردۆغان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، لە هێرشەکانیدا چەکی فسفۆریی بەکار هێناو بەم پێیەش یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد.
دوای ئەوەی بەکارهێنانی فسفۆر لە میدیای جیهانیدا بڵاو بوویەوەو بووە جێگای باس، Ulla Jelpke ئەندام پەرلەمانی پارتی چەپی ئەلمان، بابەتەکەی بردە ناو پەرلەمانی وڵاتەکەی.
Ulla Jelpke لە پەرلەمانی وڵاتەکەی هەواڵەکانی (Newsweek و The Timesê)ی وەکو سەرچاوە بابەتەکە پیشانداو تیشکی خستە سەر ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆدا و رۆڵی ئەڵمانیا لە ناو رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) و پرسیاری ئەوەی ئاڕاستەی حکومەتی وڵاتەکەی کرد کە ئایا لێپرسینەوە لە دژی حکومەتی تورکیا دەست پێدەکات یان نە؟
Antje Leendertse راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەلمانیا وڵامی ئەم پرسیارەی ناوبراوی دایەوەو وتی:" زانیارییەکانی بەکارهێنانی فسفۆر لە سوریا، لە رێگەی راگەیاندنەکانەوە بیستوومانە. لێکۆلینەوە لەم رووداوە ئەرکی ئەلمانیا نیە. بابەتەکە لە ئەستوی (OPCW) دایە."
ز.ش