ئەوروپا، باهۆز گیانلەدەستدانی 4 کەسی لێکەتەوە
باهۆزی فردریک، کە سەرتاسەری ئەوروپای گرتەوە، وێرای زیانی مادی زیانی گیانی بەدواداهات.
باهۆزی فردریک، کە سەرتاسەری ئەوروپای گرتەوە، وێرای زیانی مادی زیانی گیانی بەدواداهات.
شەوی رابردو تا نزیکەی نیوەرۆی ئەمرۆ، باهۆزێکی بەهێز وڵاتانی باکور و ڕۆژئاوای ئەوروپای گرتەوە.
باهۆزەکە، کە بە فردریک ناسراوە، هەر یەکە لە هۆلەندا، بەریتانیا، فەرەنسا، بەلجیکا و ئەڵمانیای گرتەوە و خێرایەکەی زیاتر لە 140 کیلۆمەتر بووە، زیانی زۆری بە مادی بەو وڵاتانە گەیاندە و لە زۆر شوێن درختەکانی شکاندوەتەوە و لە کەنارەکانی دەریاکانیش شەپۆلی بەهیزی ئاوی دروست کردوە.
وێرای هەموو ئەمانەش 3 کەس لە هۆلەندا، کەسێک لە باکوری ئەڵمانیا بەگشتی 4 کەس ژیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون. لە هەندێک شوێنیش کاریگەری لە ڕێگاکانی گواستنەوەی شەمەندەفەر و ماشێن داناوە و ئاستنەگی گەورەی دروستکردوە.
هەروەها لە چەندین فرۆکەخانەی گەورەی ئەوروپاش بە شێوەیەکی کاتی دەیان گەشتی ئاسمانی بەهۆی باهۆزەکەوە ڕاگیراون.