بڕیارى دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا لەسەر ئۆجالان
دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا لەسەر سکاڵاى ئەشکەنجەدانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد رایگەیاند، "بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین".
دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا لەسەر سکاڵاى ئەشکەنجەدانى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد رایگەیاند، "بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین".
لە مانگی تشرینى یەکەمی ٢٠٠٨دا پاسەوان و بەرپرسانى زیندانى ئیمراڵی لە کاتى پشکنینى ژوورە تاکەکەسییەکەى ئۆجالاندا، ئۆجالانیان لە ژوورەکەى بە زۆر راکێشابوویەوە دەرەوە و ئەشکەنجەیان دابوو.
دواى ئەوەى دامودەزگا و بەرپرسانى تورکیا ئەو ئەشکەنجەدان و بێڕێزییەیان رەتکردەوە و هیچ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەیەکیان بۆ سزادانى ئەنجامدەرانى ئەو ئەشکەنجەیە ئەنجامنەدا، لە ساڵی ٢٠١٠دا پارێزەرانى ئۆجالان سکاڵایان لەسەر ئەو ئەشکەنجەیە لە دادگاى مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمار کرد.
دادگای مافی مرۆڤى ئەوروپا لەبارەى دۆسیەى ئەشکەنجەدانى ئۆجالانەوە رایگەیاند "بەڵگەکان وەک پێویست سەلمێنەر نین". داواکاران و دادوەرەکانى ئەو دۆسیەیە "رۆژە ئاڵۆزەکان" و "هەستیاریییەکانى" ئەو سەردەمەیان وەک پاساو بۆ نەبوونى بەڵگەى پێویست خستووەتەڕوو.
دەستەى ئەو دادگایە راشیگەیاندووە "دەبێت شوێنەوارى ئەشکەنجە بە جەستەى کەسی سکاڵاکارەوە دیار بێت" تاوەکو ئەوە وەک بەڵگە بە دادگا نیشان بدرێت!.
لەو دۆسیەیەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، لەبەر ئەوەى ئۆجالان کەسێکى زانا و هۆشیارە نابێت، یان ناکرێت ئەشکەنجە کرابێت. تەنانەت دادگاکە ئیدعاى ئەوەشیکردووە، ئۆجالان لەسەر ئەو بابەتە سکاڵاى لەسەر بەڕێوەبەری زیندنەکە تۆمار نەکردووە!.
باسی ئەوەش دەکەن، کە گوایە ئۆجالان لە مانگى ئایاری ٢٠٠٧ەوە لەبارەى مامەڵەى خراپەوە هیچ زانیارییەکى بە دادگەکەیان نەداوە!.
دادگاى مافى مرۆڤى ئەوروپا جگە لەوەش بڕیاریداوە، دەبێت سکاڵاى ئەشکەنجەدانى ئۆجالان، کە لەلایەن پارێزەرەکانیەوە لە دادگاى مافی مرۆڤى ئەوروپا تۆمار کراوە رەتبکرێتەوە. هەروەها دادگاکە بڕیاریداوە، کە ماف و ئازادییەکانى ئۆجالان پێشێل نەکراون!.
ر.م
پیلانگێڕیی سهر ئیمڕاڵی قورستر دهبێت