ته‌ندروستیی جیهانى هۆشدارى ده‌داته ئه‌و وڵاتانه‌ى ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه
رێكخراوى ته‌ندروستی جیهانى له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى هۆشدارى نوێى بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ى كه ئاسانكارى ده‌كه‌ن له رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى رێكخراوى ته‌ندورستی جیهانى له پێگه‌ى فه‌رمى خۆى نووسیوویه‌تى، "هیچ یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ى كه ده‌ست به گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه پارێزراو نین له په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته وڵاتانى جیهان جهختبكهنهوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ته‌نیا بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو و پێویست گه‌شته‌كان بكه‌نه‌وه"
هۆشدارییه‌كه‌ى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له كاتێكدایه كه به‌شێك له وڵاتانى جیهان له چوارچێوه‌ى ئاسانكاریكردن له رێكاره‌كانى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنادا گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه، عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و به‌پێى بڕیارێكى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق له ٢٣ ی تەموزەوە، گه‌شته ئاسمانیی و ناوخۆییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌ستیانپێكردووه‌ته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانیش گه‌شته‌كان ئەمڕۆ دەستیان پێکردەوە."
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان تاوه‌كو ئێستا ١٧ ملیۆن و ٥٦٢ هه‌زار و ٣٢٦ كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، ٦٧٨ هه‌زار و ٣٥٤ گیانیان لەدەستداوە و ١٠ ملیۆن و ٩٩٨ هه‌زار و ٧٥٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ف.ق