دیمستۆرا دانی پێدانا كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ستیڤان دیمستۆرا دانی به‌وه‌دا نا كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمسیۆنی دانانی ده‌ستووری نوێ بۆ سووریا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ستیڤان دیمستۆرا دانی به‌وه‌دا نا كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمسیۆنی دانانی ده‌ستووری نوێ بۆ سووریا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا ستیڤان دیمستۆرا له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی كۆمسیۆنێكی دانانی ده‌ستووری نوێ بۆ سووریا به‌ر له كۆتایی ساڵی ٢٠١٨، سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
دیمستۆرا رایگه‌یاند، «بۆ پێكهێنانی ئه‌و كۆمسیۆنه ده‌توانین بڵێین هه‌موو كاره‌كان كراون، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی به‌رچاو نه‌نراوه.» ناوبراو خه‌مگینی خۆی ڕاگه‌یاند ده‌رباره‌ی بێ ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی و ئاماژه‌شی به ناوی ئه‌و لایه‌نانه كرد كه ڕژێمی سووریا بۆ به‌شداری كردن له كۆمسیۆنه‌كه پێشكه‌شی كردوون.
s.m