به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له گۆڤاری «Nature - سرووشت» بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه‌م ده‌ڤه‌ری سرووشتی ماون كه مرۆڤ له ماوه‌ی سه‌د ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی پێنهگهیشتبن. مرۆڤ هه‌تا ئێستا خۆی نه‌گه‌یاندووه‌ته ٢٣%ی جوگرافیای جیهان، ئه‌م ڕێژه‌یه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م ٨٥% بوو.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سرووشتییانه ڕۆژ به ڕۆژ كه‌م ده‌بنه‌وه كه مرۆڤ ده‌ستی لێ نه‌دابن. له ساڵی ١٩٩٣ هه‌تا ٢٠٠٩ واته له ماوه‌ی ١٦ ساڵدا ٣ ملیۆن كۆمهترچوارگۆشهی سرووشتی له‌ناوچوو. واته هه‌رێمێكی هێنده‌ی هیندستان گه‌وره له لایه‌ن مرۆڤه‌وه تاڵان كرا.
له ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له ده‌ریا و ناوچه وشكانییه‌كان كراوه، ده‌ركه‌وت كه دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سرووشتییانه له ٥ وه‌ڵاتی گه‌وره‌ی جیهانه. ٧٠%ی ئه‌و ڕووبه‌ره له ڕووسیا، كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕازیل هه‌ڵكه‌وتووه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره سرووشتییانه‌ی كه تا ئێستا ده‌ستیان لێ نه‌دراوه، به بیانووی «وه‌به‌رهێنان» له ماوه‌یه‌كی كورتدا تاڵان ده‌كرێن. ڕووسیا، ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕازیل-یش له‌و باره‌یه‌وه هیچ ڕێوشوێنێك ناگرنه‌به‌ر.
ڕێكخراوی پاراستنی ژیانی سرووشتی (WWF) پێشتر ڕاپۆرتێكی بڵاوكردبوویه‌وه و ئاشكرای كردبوو كه له ساڵی ١٩٧٠ هه‌تا ساڵی ٢٠١٤، ٦٠%ی ده‌ڤه‌ره سرووشتییه‌كان له لایه‌ن مرۆڤه‌وه تاڵان كراون.
s.m