سویسرا چالاکی لە دژی داگیرکاریی حکومەتی تورک ئەنجامدرا
هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سویسرا لە دژی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک و هەروەها بۆ پستگیریی بەرخۆدانی عەفرین چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سویسرا لە دژی داگیرکارییەکانی حکومەتی تورک و هەروەها بۆ پستگیریی بەرخۆدانی عەفرین چەندین چالاکییان ئەنجامدا.
ە مەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی عەفرین، شەوی ڕابردوو لە شارەکانی لۆزان، فرایبورگ، بازەل، دەلەمۆن، نیۆشاتێل و ئارووی سویسرا چەندین چالاکی ئەنجامدرا.
لەو چالاکییانەدا دروشمی "ئەردۆغانی بکوژ"، "تورکیا تیرۆریست"، بژی بەرخۆدانی عەفرین" وترایەوە و ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە بە دەستەوە گیرا.
چالاکوانان لەو چالاکییانەدا داوایان لە هاوڵاتیانی سویسرا کرد، کە سەبارەت بە ئەو پێشێلکارییەی لە عەفرین لە دژی مرۆڤایەتیی ئەنجامدەدرێت هەڵوێستیان هەبێت.