سەندیکاکانی فەرەنسا دژی حکومەتی ئاکەپە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەو

سەندیکاکانی فەرەنسا کە نوێنەرایەتی چەندین ملیۆن کرێکاری فەرەنسا دەکەن، ڕاگەیەندراوێکیان دژی کردەوەکانی حکومەتی تورک دژی ڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە و داوایان کرد، پرسی کورد لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەبکرێت

 

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی فەرەنسا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشی سەندیکا کرێکارییەکانی فەرەنسای بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوکەدا ئاماژە دراوە، کە بەبەهانەی ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەلایەن حکومەتی تورکەوە هەزاران کرێکارو کارمەند لە کار دوورخراونەتەوەو سەدان ڕۆژنامەنووس خراونەتە زیندانەوە، کە ئەوانە بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەستووری تورکیان.

هەروەها باس لە ڕاگەیەندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە شارەکانی باکوری کوردستان کرا و داوا کرا، کە پرسی کورد لە ڕێگایەکی سیاسییەوە چارەسەربکرێت نەک بە هێرشی سەربازی بۆ سەر گەلی کورد.