له هه‌رێمی باسك سیمینارێک ده‌رباره‌ی کوردستان و چیاپاس ساز كرا
دوێنێ لە ماڵی کولتووری لە ناوچه‌ی بیلبائۆ-ی هه‌رێمی باسك، سیمینارێک لە لایەن هەردوو پلاتفۆرمی پشتیوانی لە کوردستان و پشتیوانی لە چیاپاس به‌ڕێوه‌چوو.
دوێنێ لە ماڵی کولتووری لە ناوچه‌ی بیلبائۆ-ی هه‌رێمی باسك، سیمینارێک لە لایەن هەردوو پلاتفۆرمی پشتیوانی لە کوردستان و پشتیوانی لە چیاپاس به‌ڕێوه‌چوو.
مەبەستی سیمینارەکە باسكردن و شرۆڤه‌كردنی ژیانی كۆمیناڵ، خۆبەڕێوەبەریی دیموكراتیك، خەباتی ژنان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه بوو. له سیمیناره‌كه‌دا باس لە هەردوو وه‌ڵات و خاڵە جیاواز و هاوبەشەکانیان كرا.
سەرەتا مێژووی هەردوو وه‌ڵات، سیسته‌می دەوڵەتان و زهنیەتی داگیرکاری لەسەر كوردستان و چیاپاس، باڵاده‌ستی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم خرایه به‌ر باس. دواتر لە درێژەی سمینارەکە باس لە ڕوانگه و پرۆژەی ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ دۆخی هه‌ردوو وه‌ڵات کرا.
s.m