لە ئەسینای پایتەختی یۆنان هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان گروپی ڕۆفیکۆن هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەردبارانیان کرد.

بە گوێرەی میدکانی یۆنان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی ئستراتۆگ کالاری لە ناوچەی پالیۆ بسیخیکۆی ئەسینای پایتەخت، گرووپێکی چەپی یۆنانی کە بە "ڕۆفیکۆن" ناسراون، هێرشیان کردوەتە سەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ڕاگەیەندرا: هێرشەکە کاتژمێژ ۰٦:۳۰ی بەرەبەیانی لەلایەن ۱۰ کەسێکی گرووپەکەوە ئەنجام دراوە و بە بوتڵی شوشە کە ڕەنگی سوری تێدا بووە و بە بەرد پەلاماری باڵەخانەکەیان داوە و شوشەی چەندین دەرگا و پەنجەرەیەکیان شکاندووە و درووشمیان دژی ڕژێمی ئێران وتوەتەوە. 

هـ.هـ