لە شاری لاهری ئەڵمانیا یادى شەهیدان کرایەوە
لە شار لاهری ئەڵمانیا بۆ زنار رۆنی (زەکی ئۆگەر) مەراسیمى یادکردنەوە بەڕێوەچوو، کە لەگەڵ ٢ گەریلاى تردا قلەبانی شڕنەخ شەهید بوو بوون.
لە شار لاهری ئەڵمانیا بۆ زنار رۆنی (زەکی ئۆگەر) مەراسیمى یادکردنەوە بەڕێوەچوو، کە لەگەڵ ٢ گەریلاى تردا قلەبانی شڕنەخ شەهید بوو بوون.
زنار رۆناهی گەریلاى هەپەگە رۆژی ١١ى ئەیلول لە ناوچەى قلەبانى شرنەخ شەهید بوو بوو و لە شاری لاهری ئەڵمانیا و پرسە و یادکردنەوەى بۆ دانرا.
پرسەکە و مەراسیمەکە لەلایەن ئەحمەد مامی شەهید و محەمەد ئۆگەر برای شەهیدەوە رێکخرا.
سوڵتان ئۆگەر بەناوى بنەماڵەى شەهید زنار رۆنی وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، شەهید رۆنی لە بنەماڵەیەکى وڵاتپارێزدا لە دایکبووە و بەشداریى لە تێکۆشانى ئازادیدا کردووە.
باوکی حەسەن بە ناوى رێکخراوى بنەماڵەى شەهیدانەوە رایگەیاند، پەکەکە دژوارى و قورسیى زۆرى تێپەڕاندووە. راشیگەیاند "ئێمە دەمانەوێت کورد یەکبگرن و ئامانج و هیواى ئێمە یەکێتییە".
محەمەد ئۆگەر براى شەهید رۆنی وتى "من چاوەڕیم نەدەکرد زەکى بەشداری ریزى گەریلا بێت، چونکە زەکى کەم قسەى دەکرد و زۆر بیرى دەکردەوە".
لە دواى پێشکەشکردنى وتەیەک لەلایەن نیهاد تەکە هاوڕێ شەهید رۆنییەوە، مەراسیمى یادکردنەوەکە کۆتایى پێهات.
ر.م