لە لوزیرنی سویسرا لەدژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوا چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری لوزیرنی سویسرا لە چالاکی دژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوادا، داوای سیستمێکی ژینگەپارێز و ئازاد لەدژی نەژادپەرستی و کۆتایی هێنان بە قەیرانی کەشوهەوا کرا.
لە شاری لوزیرنی سویسرا لە چالاکی دژی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوادا، داوای سیستمێکی ژینگەپارێز و ئازاد لەدژی نەژادپەرستی و کۆتایی هێنان بە قەیرانی کەشوهەوا کرا.
لە لوزیرنی سویسرا، فیدراسیۆنی سەندیکای لوزیرن، جۆسۆ، سەوزە گەنجەکان، سەوز، ریسۆلوت، ناوەندی کۆمەڵگای کورد، لوزیرن ئین تراسیشن، پسایجۆلۆگیستس گۆر فیوچەر، سۆلینیتز، مانگرتنی ژن و مانگرتنی کەشوهەوا، پارتە سیاسیەکان، کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی پەنابەران و بە گشتی ١٢ رێکخراو پێکەوە چالاکیان ئەنجامدا.
لە جالاکیەکەدا ئاماژە بە هەڵوێستوەرگرتن لەدژی زیادبوونی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوا لە وڵاتانی ئەوروپا کرا.
چالاکوانان کە لە ویستگەی شەمەندەفەر لە ناوەندی شار کۆبوونەوە، بە دروشمی ' دروستکردنی جیهانێکی ژینگەپارێز و ئازاد' تا ناوەندی شار ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
چالاکوانان کە لەبەردەم پەرلەمانی کانتۆنەکە و ناوەندە گرنگەکان وەستان، بڵاوکراوەیان خوێندەوە و داوای کۆتاییهێنانی نەژادپەرستی و قەیرانی کەشوهەوایان کرد.
ڕێپێوانەکە ٢ کاتژمێر بەردەوام بوو و ڕێپێوانەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیەنراوەکان کۆتایی هات.
ف.ق