لە نەرویج و سویسرا کۆمەڵکوژیی پاریس شەرمەزار کرا
لە ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج و شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا، کۆمەڵکوژیی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس شەرمەزارکرا، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران.
لە ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج و شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا، کۆمەڵکوژیی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ی پاریس شەرمەزارکرا، کە تیایدا سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز تیرۆرکران.
ئەمڕۆ، لە ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج و شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا، پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی پاریس شەرمەزارکرا.
چالاکییەکەی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لە لایەن ئەنجومەنی گەلی نەرویج-ەوە لەبەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە نەرویج ڕێکخرابوو، تیایدا سەرنج بۆ سەر بکەرانی کۆمەڵکوژییەکە و جەختکرایەوە، کە دەبێت بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژییەکە سزابدرێن.
لە شارەکانی زوریح و بەرن-ی سویسرا-یش، بەپێشەنگایەتیی ئەنجومەنی ژنانی بێریتان و ئەنجومەنی ژنانی مزگین و بەبەشداریی ژنانی کورد، گردبوونەوە ئەنجامدارا و تیایدا ژمارەیەک دروشم بەرزکرانەوە و تاجەگوڵینەی ڕەش لەبەردەم باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە شاری زوریح دانرا.