پۆلیسی ئەڵمانیا بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی دەسیخوڕی ئێرانی دەکات
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ١٠ گومانلێکراو کە سیخوڕی بۆ حکومەتی ئێران دەکەن.
پۆلیسی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنی ١٠ گومانلێکراو کە سیخوڕی بۆ حکومەتی ئێران دەکەن.
ەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاسۆشەیتدپرێس، شتێفان بیهل، وتەبێژیی داواکاریی گشتیی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، ئەو لێکۆڵینەوانە لە دوێنێوە دەستیان پێکردووە و ئەو ناوەندە و ڕێکخراوانەی ئەو کەسانەی تێیاندا کاردەکەن خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
شتێفان بیهل وتوویەتی: ئاگادارین، کە ئەو کەسانە لە سەر داواکاریی دەزگایەکی هەواڵگریی ئێرانی، کاری سیخوڕییان کردووە لە ناو خاکی ئەڵمانیادا.
وتەبێژی داواکاریی گشتیی ئەڵمانیا ئەوەشی ڕاگەیاند، کە هیچ کامە لەو کەسانە تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە لە مانگی ڕابردووشدا، حکومەتی ئەڵمانیا باڵیۆزی ئێران لەو وڵاتەی بانگ کرد و ناڕەزایی دەربڕی سەبارەت بە هەبوونی سیخوڕێکی ئێران لە ئەڵمانیادا بە ناوی مستەفا حەیدەرف س، کە سیخوڕی بۆ فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کردبوو.