کۆشکی سپی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە زۆر نیگەرانین لە بارەی دۆخی ئەو کەسانەی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەکانی ئەم دواییانە دەستگیرکراون.
کۆشکی سپی هەروەها ڕایگەیاندووە، کە چەند ڕاپۆرتێکمان بە دەست گەیشتووە، کە حکومەتی ئێران دەستگیرکراوان لە زینداندا ئەشکەنجەدەدا و چەند کەسێکیش لە ژێر ئەو ئەشکەنجانەدا کوژراون، ئەوە زۆر زیاتر نیگەرانی کردووین.
لە بەردەوامیدا ئاماژە بەوەشدراوە:"لە کاتێکدا کە حکومەتی دیکتاتۆری ئێران مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی ئێرانی سەرکوت دەکات، ئێمە بێدەنگ نابین و ڕێبەرانی سیاسیی ئێران بە بەرپرس دەزانین لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەدا".
لە بەشێکی دیکەدا ڕگەیەندراوە: خەڵکی ئێران دوای کۆتایی هێنان بە حکومەتی سەرکوت و بە فیڕۆدانی سەرمایە و سامانی وڵاتەکەیان دەکەن، حکومەتی ئێران بانگەشەی دیموکراسی دەکات، بەڵام بەو هەڵسوکەتەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی ئێرانی جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینەوی خۆی ئاشکراکرد.
لە کۆتاییدا ڕاگەیەنداوە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوازیاری ئازادکردنی هەرچی خێراتری دەستگیرکراوان و زیندانیانی سیاسییە.