باب مەندز: نەبوونی رێككەوتن لەگەڵ ئێران باشترە لەرێككەوتنێكی خراپ
سیناتۆری ئهمریكی باب مهندرز رایگهیاند، "نەبوونی رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا باشترە لەواژۆكردنی رێككەوتنێكی خراپ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا".
سیناتۆری ئهمریكی باب مهندرز رایگهیاند، "نەبوونی رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا باشترە لەواژۆكردنی رێككەوتنێكی خراپ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا".
باب مەندز رایگەیاندوە؛ چاوەڕوانی ئەوە ناكرێت كە وڵاتانی بەشداربوو لەرێككەوتنی ڤیەننا بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی باش هەوڵبدەن.
باب مەندز، سیناتۆری دیموكراتخوازەكان و سەرۆكی كۆمیتەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، جەختی لەسەر ئەوە كردوە كە زیندووكردنەوەی رێككەوتنی ناوەكی ساڵی ٢٠١٥، هێزی ئەوەی نییە رێگە لە بەرێوەبردنی چالاكییە ناسەقامگیریەكانی ئێران بگرێت و راشیگەیاندوە؛ نەبوونی رێككەوتن لەگەڵ ئێراندا باشترە لەواژۆكردنی رێككەوتنێكی خراپ لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
باب مەندز لەریپۆرتاژێكدا لەگەڵ"فاكس نیوز"رایگەیاندوە؛ رێككەوتنی ناسراو بە"بەرجام"، ئاماژەی بەچالاكییە ناوەكیەكانی ئێرانی نەكردوە و زۆر كەم و كۆریی تێدایەو دەرفەتی رێككەوتنەكەش بەرەو كۆتایی دەچێت.
مەندز، ئاماژەی بە رێككەوتنی هەنووكەیی لەڤیەننا كردوە و دەڵێت:"گەیشتن بە"رێككەوتنێكی باش"، لەگەڵ ئێراندا مۆستەحیل نییە.
بەگوێرەی قسەكانی مەندز، بۆ رێگریكردن لەبەدەستهێنانی ئێران بەچەكی ناوەكی، ئەمریكا دەبێت دۆسیەی مۆشەكی ئێران، پیتاندنی ئۆرانیوم و توانایی تەقینەوە ناوەكیەكانی ئەم وڵاتە لەبەرچاو بگرێت. هەرچەندە راشیگەیاندوە؛ ئێران تا ئێستا توانای تەقینەوەی ناوەكی نییە. سیناتۆرە ناسراوەكەی ئەمریكا لەبەردەوامی قسەكانیدا رایگەیاندوە؛ رێككەوتنێك كە ئەم سێ لایەنە لەخۆوە نەگرێت، بەكەڵك نایەت.
باب مەندز، سەرۆكی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێت ئێران دەستی بەچەكی ناوەكی نەگات و رایگەیاندوە؛ ئەگەر ئێران دەستی بەچەكی ناوەكی بگات، هەبوونی ئیسرائیلیش دەكەوێتە مەترسییەوە.
هـ . ب