بانگەوازی بۆ نەورۆزی پاریس: پێکەوە پەیامێکی بەهێز دەدەین
زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند؛ لەسەر بنەمای مانیفێست و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ دەکەن و هەروەها داوای بەشداربوونی لە نەورۆزدا کرد.
زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند؛ لەسەر بنەمای مانیفێست و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ دەکەن و هەروەها داوای بەشداربوونی لە نەورۆزدا کرد.
نەورۆز لە ٢٢ی ئادار لە گەڕەک ڤیلیێرس لی بێلی پاریس پیرۆز دەکرێت، کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی فەرەنسا (جەدەکە-ف)، بزووتنەوەی ژنانی کوردانی فەرەنسا (تەژەکە-ف) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی ئەورووپا (کەجەدەکە-ئە) داوایان لە گەل و دۆستانی کورد کرد بەشداری لە مەراسیمی پیرۆزبایی نەورۆز بکەن.
خانێ ئاکدۆغان و شاهین پۆڵات هاوسەرۆکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردانی فەرەنسا (جەدەکە-ف)، ڕایانگەیاند کە بۆ ئەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک' ببێتە پرۆسەی چارەسەری، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مەرجی سەرەکیە.
هەروەها زوبەیدە زومروت هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە وەبیری هێنایەوە کە نەورۆزی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٠٠شوێنی ئەورووپا بەڕێوەدەچێت و ڕایگەیاند؛ "داوا لە گەلەکەمان دەکەین بەشداری مەراسیمەکانی نەورۆز بکەن. نەورۆزی ئەمساڵ لەسەر بنەمای پێشوازیکردن لە مانیفێستی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. نەورۆزی ئەمساڵ بۆ داهاتووی ژنانی کوردە، بۆ داهاتووی نەوەی داهاتوویە، بۆیە زۆر گرنگە. بۆ ئەوەی لە ناوەندی پاریس مەراسیم بەڕێوە بچێت، بۆ ئەوەی میراتی ساکینە بپارێزین، وەرن پێکەوە بە جۆش و خرۆشی ٨ی ئادار، هەمووان بە بێ جیاوازی، پێشوازی لە نەورۆزی ٢٠٢٥ی بکەین لە هەر شار و ناوچەیەک بین بڕۆینە گۆڕەپانەکان و خاوەنداری لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بکەین و پێکەو پەیامێکی بەهێز بدەین.