راگەیەندراوەکە لە لایەن ٥٠ کەسایەتی و ١٧ رێکخراو و کۆمەڵە، کە پەرلەمانتار، پارێزەر، گۆرانیبێژ، نوسەری براوەی خەڵات، فەلەسوفی ناودار، ئەکتەری ناسرا، سیناتۆر، دەرهێنەر، کۆمەڵناس، مێژووناس و مامۆستای بواری زانستە سیاسیەکان واژۆکراوە. هەر لەو راگەیەندراوەدا چەند داواکارییەک لەوانە چارەسەرکردنی پرسی کورد، کۆتاییهێنان بە هاوکاری سەربازی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان خراونەتەڕوو.
راگەیەندراوەکە بە ناونیشانی "کورستان: چارەسەریی سیاسیە"، لە رۆژنامەی هیومانیتەی کۆمۆنیستەکانی فەرەنسادا بڵاوکراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و چالاکی مانگرتن لە زیندانەکانی تورکیا کراوە.
هەر لەو راگەیەندراوەدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە تاکە کەسێک کە پرسی کورد چارەسەر دەکات، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.
'دەبێت دەنگی زیندانیانی کورد لە هەموو شوێنێک ببیسترێت'
لە راگەیەندراوەکەدا داوای پشتیوانی نێونەتەوەیی لە زیندانیانی کورد کراوە و لەو بارەوە هاتووە، "دەبێت دەنگی ئەوان لە هەموو شوێنێک ببیسترێت و دەنگیان بگاتە هەموو شوێنێک. وڵاتانی رۆژئاوایی، درێژە بە پەیوەندی ئابووری و سەربازییەکانیان لەگەڵ دەوڵەتی تورک دەدەن. هەموو هاووڵاتیەک مافی ئەوەی هەیە قسە لە سەر سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی وڵاتەکەی بکات.
یەک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە بەردەم دادوەر بەرگریی لە دۆزی خۆی دەکات. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە پەرلەمانتاری هەدەپە سەباحەت تونجەلیش لە زیندانە".
'ئێمە گوێ لە عەبدوڵا ئۆجالان دەگرین'
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە گەلی کورد ئازاد دەبێت و ئەوە خراوەتەڕوو، کە گەلی کورد لە دژی نەژادپەرستی داکۆکی لە دیموکراسی دەکات و ئێمەش پشتیوانیان لێدەکەین. لە راگەیەندراوەکە ئەمانەش خراونەتەڕوو: " گوێ لە عەبدوڵا ئۆجالان دەگرین. گوێ لە سەلاحەدین دەمیرتاش و سەباحەت تونجەل دەگرین. هەروەها گوێ لە ئایشە گۆککان، فیگەن یوکسەکداغ، گوڵتەن کشاناک، گۆرانیبێژان نودەم دوراک، ئەرکان بەلی، رۆژنامەوانان دیجلە موفتوئۆغڵو، زیا ئاتامان دەگرین کە ئەوانیش لە زیندانن. وەرن گوێ لە نەدیمە یاکلاڤ بگرین کە سەرباری ٣٠ ساڵ سزای زیندان هێشتاش لە زینداندایە. گوێ لە مستەفا موراد پەریشان دەگرین. گوێ لە سەڤەر یڵدرم و عەبدولعالیم کایا دەگرین کە سەرباری نەخۆشی سەخت هێشتا لە زیندانن".
داواکارییەکان بەم جۆرەن:
"لیستی ئەوانە کۆتاییان نییە. بەڵێ، ئێمە گوێ دەگرین و وەک هاووڵاتی فەرەنسی داوای ئەمانە دەکەین:
-کۆتایی بە هاوکاری سەربازی و بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بهێندرێت
-پەکەکە لە لیستی ؛رێکخراوە تیرۆریستیەکان' دەربهێندرێت
-لە رێگەی ئینترپۆلەوە کۆتایی بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیس و دەسەڵاتی دادوەری دەوڵەتی تورک بهێندرێت
-بە نهێنی هێشتنەوەی دۆسیەی تیرۆرکردنی سێ ژنی کورد کە کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆرکران، هەڵبگیرێت.
ئەو کەسایەتی و رێکخراوانەی راگەیندراوەکەیان واژۆکردووە:
ئەو کەس و دامەزراوانەی کە مۆرەکەیان لە ژێر بڵاوکردنەوەکەدا داناوە
نادێج ئابۆمانگۆلی، پەرلەمانتار
ئاریێ عەلیمی، پارێزەر، نووسەر و ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (LDH)
حاکم ئامۆکرانە، هونەرمەند، لە دامەزرێنەرانی زێبدە
مستەفا ئامۆکرانە، هونەرمەند، لە دامەزرێنەرانی زێبدە
جۆزێف ئەندراس، نووسەر (براوەی خەڵاتی گۆنکۆرت)
لودیڤین بانتیگنی، مێژوونووس
میگێل بێناسایاگ، فەیلەسوف و دەروونشیکار
ئۆلیڤیێر بێسانسینۆت، کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی
ڕاچیدە براکنی، خانمە ئەکتەر و دەرهێنەری فیلم
ڕۆنی براومان، پزیشک و نووسەر
ئێریک کانتۆنا، ئەکتەر و گۆرانیبێژ و یاریزانی پێشووی تۆپی پێ
کارمێن کاستیلۆ، دەرهێنەری سینەما
پاتریک شامۆسۆ، نووسەر
لۆڕێنس کۆهین، سیناتۆری فەخری
ئێریک کۆکێرێل، پەرلەمانتار
لەیلا داخلی، مێژوونووس
هێندریک داڤی، پەرلەمانتار
ئەلیس دیۆپ، دەرهێنەری فیلم
سێباستیان دیلۆگو، پەرلەمانتار
ڕۆخایا دیالۆ، نووسەر و دەرهێنەری فیلم
ئێریک فاسین، کۆمەڵناس
ئێلسا فاوسیلۆن، پەرلەمانتار
ڕۆبێرت گوێدیگیان، دەرهێنەری فیلم (خەڵاتی فیلمی ئەوروپی)
نادیە یالا کیسوکیدی، فەیلەسوف
ئانوچێ کونت، مێژوونووس
ئادێل هاینێل، خانمە ئەکتەر (براوەی خەڵاتی سیزار بۆ باشترین ئەکتەر)
کاوتار هەرچی، نووسەر و کۆمەڵناس
ئەندی کێربرات، پەرلەمانتار
پیێر لۆران، سیناتۆری فەخری و یاریدەدەری سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پیران
ژان پۆڵ لێکۆک، پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی
فرێدریک لۆردۆن، فەیلەسوف و ئابووریناس
مایکل لۆوی، کۆمەڵناس
مریەم مەجیدی، نوسەر (براوەی خەڵاتی گۆنکۆرت)
چورا ماکارێمی، مرۆڤناس و دەرهێنەری فیلم
کارلۆس مارتێنس بیلۆنگۆ، پەرلەمانتار
ئێدگار مۆرین، کۆمەڵناس و فەیلەسوف
ئالین پایلەر، ڕۆژنامەنووس
ئێرنست پیگنۆن-ئێرنست، هونەرمەندی بینراو
فیلیپ پۆتۆ، کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا
ئان کوێرین، کۆمەڵناس و پلاندانەری شار
ڕۆسێ، ڕاپەر
پنار سەلەک، کۆمەڵناس و نووسەر
دانیێل سیمۆنێت، پەرلەمانتار
پیێر تێڤانیان، فەیلەسوف
ئانا تیجۆکس، گۆرانیبێژی ڕاپەر
لاتیتیا تورا، دەرهێنەری سینەما
فرانسوا ڤێرگێس، زانای سیاسی و نووسەری ئەزموونی
جیسێل ڤیەن، دەرهێنەر و کۆریۆگرافەر
عەبدوڕەحمان وابێری، نووسەر
مەلیک زیدی، ئەکتەر و نووسەر
رێکخراوە و کۆمەڵەکان
ئەنجومەنی فێمینیستەکانی ئولوسوتیە
کۆمەڵەی فەرەنسا-کوردستان
کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا (CDK-F)
فێمینیستە شۆڕشگێڕەکان پاریس
ئیکۆسۆسیالیست چەپ
لیزبیانەکان دژی دەسەڵاتی پیاو
دانیشتووان و ئیکۆلۆژیای کۆمەڵایەتی
تۆڕی ئینتەرناسیۆنالیستی سەرهەڵدان
یەکێتی ئازادیخوازی کۆمۆنیست (UCL)
یەکێتی هاوپشتیی
ڕۆژئاوای ئاسیا-باکوری ئەفریقا (WANA)
هـ . ب