بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە سزای کوشتنی بەسەردا سەپێنرا

دادگای چینی سزای کوشتنی سەپاند بەسەر سکرتێری پێشووی پارتی کۆمۆنیستی چینی لە هەرێمی هانگشۆ بەهۆی وەرگرتنی بەرتیلەوە، زانراوە ڕەنگە سزاکەی سوک بکرێتەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

بەگوێرەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی چین، دوای ئەوەی ئاشکرابوو ٢٥ ملیۆن دۆلار بەرتیلی وەرگرتووە، سکرتێری پێشووی پارتی کۆمۆنیستی چینی لە هانگشۆ سزای کوشتنی بەسەردا سەپێنراوە، هێشتا جێبەجێکردنی بڕیارەکە دواخراوە.

بەگوێرەی کەناڵی CCTV، سزای کوشتن سەپێنراوە بەسەر سکرتێری پێشووی پارتی کۆمۆنیستی چینی لە هانگشۆ، چۆ جیانگیۆنگ، لەگەڵ دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە ٢٥ ملیۆن دۆلار بەرتیلی وەرگرتووە.

لە چین، حوکمی کوشتنی دواخراو دەگۆڕێت بۆ زیندانی هەتاهەتایی، ئەگەر تاوانبار تاوانی تری لەسەر نەچەسپێت.