بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لەسەر لوبنان بەردەوامە: نزیکەی ٥٥٨ کەس مردوون

لە ڕاگەیاندراوی سێشەممەی سوپای ئیسرائیلدا ڕاگەیاندراوە دوێنێ دووشەممە نزیکەی ١٦٠٠ پێگەی حیزبوڵا کراوە بە ئامانج. تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٥٨ کەس لە لوبناندا کوژراون.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: "لە شەوی دووشەممە گورزییان لە دەیان پێگەی حیزبوڵا لە ناوچەکانی باشووری لوبنان داوە. وە لە ڕۆژدا ١٦٠٠ پێگەی دیکەی حیزبووڵا گورزییان بەرکەوتووە."

لایخۆیشیەوە حیزبوڵا ڕایگەیاند لە نیوەشەودا ٦ جار هێرشییان کردووەتە سەر سەنگەرەکانی ئیسرائیل لە ئافولا و میگیدۆیا، کە بەدەیان کیلۆمەتر دوورن لە سەرسنوری لونبانەوە.

هەر سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر لوبنان؛ حەماس کوژرانی سەرکردەیەکی مەیدانی بە ناوی توغیان ئەلقاسم ڕاگەیاند.

لە لوبنان ٥٥٨ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٥٠ لەوانە منداڵن

وەزارەتی تەندروستی لوبنان کوژراوانی ڕاگەیاند و ئاماژەوەی بەوەداوە لە دەرنجامی هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائلدا ٥٨٨ کەس کوژراون لەو ڕێژەیە ٥٠ کەسیان منداڵ و ٩٤ کەسی دیکەشییان ژنبوون. ڕاشیگەیاندووە لە هێرشانەدا ١٦٤٥ کەس برینداربوون.

دواین ئامار لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس:

لە غەززە ٤١ هەزار و ٤٦٧ کەس مردوون

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئاماری نوێی قوربانیانی شەڕی ئیسرائیلی لەسەر غەززە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە لەسەرەتای جەنگەکەوە ٤١ هەزار  و٤٦٧ کەس مردوون. هەروەها وەزارەت ئەوەیشی ڕاگەیاندووە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بەلایەنی کەمەوە ١٢ کەس کوژراون. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە لەسەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ٩٥ هەزار و ٩٢١ کەس برینداربوون.