بەسێ هۆزات: دەبێت هەلومەرجی کارکردن، تەندروستی، سەلامەتی و ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات جەختی لەوەکردەوە تا هەلومەرجی سەلامەتی، تەندروستی، ژیانی ئازاد و کارکردنی ڕێبەر ئاپۆ نەڕەخسێندرێت ئەوا ناتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و گوتی، لەم بابەتەدا دەبێت هەنگاو هەڵگیرێت.

بەسێ هۆزات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەشداری بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤییدا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەی دوای دیدارەکانی ئیمراڵی کرد.

بەسێ هۆزات هۆزات دەستنیشانیکرد تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نەنرێنراوە و گوتی: "بۆ هێنانەئارایی پرۆسەکە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهاتنی شەڕی ئێستا ئەو شتەی پێویستە لاببرێت گۆشەگیرییە. دەبێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردنی بڕەخسێندرێت."

بەسێ هۆزات باسی لەوەکرد بەبێ هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە هیچ ئیمکانێک نییە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، کاربکات و بانگەوازی لە کۆمەڵگە بکات و ئەمەی گوت: "لە باردۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی داوایەکی ئاوا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن داوایەکی لەم شێوەیە دەکرێت!، چۆن دەتوانێ بە کراوەیی بانگ لە ڕای گشتی بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ئەمە نەکردەنییە."

بەسێ هۆزات نمونەی ماندێلای هێنایەوە و ئاوا بەردەوام بوو: "ماندێلا لە کام پرۆسەدا ڕۆڵی گێڕا؟ لە ئەفریقای باشوور پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری چۆن پێش کەوت؟ بێگومان بە گۆڕینی هەلومەرجی ماندێلا هاتە ئاراوە. هەلومەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی درا بە ماندێلا، لەگەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندی دانا، دیداری کرد، گفتوگۆی کرد و ڕوانگەی خۆی هاوبەش کرد، بانگەوازی خۆی کرد و پەیامی خۆی گەیاند بە هەموو کەسێک. هەموو ئەمانە دوای ڕەخساندنی هەلومەرجەکان بوو."

هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات وەهایە:

"لە دوایی دووەم دیدرای ئیمراڵی شاندەکە بۆ هاوبەشکردن و گەیاندنی پەیام و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ کاری گرنگییان کرد. پەیامەکانی بەربنەمای ئەو کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنانە ئەرێنی بوون. لەم ڕەهەندەوە لە ناو کۆمەڵگەی تورکیا، لە ناو کوردان، لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، هەتا لە ناو هەموو گەلان و بەشەکانی دیموکراتیکییدا ژینگەیەکی ئەرێنی ئافرێندرا. بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ئاشتیانەی بە شکۆ و مانادار بکەوێتەوە، چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایهێنانی شەڕی قڕکاری بەڕاستی دۆخێکی ئەرێنی هاتەئاراوە.

بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە ئەو نزیکایەتییە نیشان نەدراوە کە ئەم ژینگەیە بەهێزتربکات، وە بەڕاستی پشتگیری بداتە ئەم پەیامانەی ڕێبەر ئاپۆ و بە مانایەیی ئەم هەست و ڕامانە خۆشبینانە لە ناو گەلی کورد، ڕای گشتی دیموکراتیک و گەلدا بە‌‌هێزتر بکات.

هێشتا هەنگاوێکی ڕوون نییە. لە بواری پێشکەوتنی پرۆسە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهێنانی ئەم شەڕە ئەو شتە بنەڕەتییەی کە پێویستە بکرێت بێگومان لابردن و هەڵگرتنی گۆشەگییرییە. دەبێب هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت...

لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت هیچ بانگێک بکات

تا ئەم هەلومەرجانە نەڕەخسێندرێت، هیچ ئیمکانێکی نییە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی خۆی هەستێت، بە ئازادانە کاربکات، بانگ لە کۆمەڵگە بکات، پەیامی و بانگەوازی لە کوردان بکات. بۆمەگەر گۆڕانکاری بەسەر بارودخۆی ڕێبەر ئاپۆدا هێنراوە، مەگەر گۆشەگیری لابراوە تا ڕێبەر ئاپۆ بە ئاسودەی بانگ لە ڕای گشتی و کوردان بکات، باس لە ڕوانگەکانی خۆی بکات؟ پارێزەر، بنەماڵە، سیاسەتەمەدار، چەندان کەس هەن کە دەیانەوێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەبێت، چەندان لایەنی مەدەنی و ڕێکخراوەی هەیە ئەو خواستەیان هەیە. بۆ مەگەر دەتوانێ لەگەڵ هەموو ئەمانەدا پەیوەندی دانێ، ڕاو و ڕانگەی خۆی بگەیەنێت، هەڵسەنگاندن بکات، پەیامەکانی بدات و بیگەیەنێت، داخۆ هەلومەرجەکان ڕەخسێندراون؟ بێگومان نەخێر.

بۆ مەگەر لە بارودۆخی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هیچ بانگێک بکات؟ بۆ مەگەر بانگێک لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیرییدا بکرێت ڕەوایەتی هەیە؟ بەڕاستی لە بارودۆخی گۆشەگیریدا بانگ و پەیامێک کە دەیکات مەگەر حوکمێکی هەیە؟ بەڕاستی هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە. لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی بانگەوازییەک لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن چاوەڕوانی بانگەوازی کردنی لێ دەکرێت، چۆن لێ داوادەکرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە بە شێوەیەکی کراوە بانگەوازی لە گەل بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە.

لە دونیادا نموونەی ئەمە نییە. ماندێلا ڕۆڵی لە کام پرۆسەکاندا هەبووە؟ پرۆسەی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە باشووری ئەفریقا چۆن پەرەی سەند؟ ئەمەش بە گۆڕینی بارودۆخی ماندێلا ئەنجامدرا. ماندێلا ئەو مەرجەی پێدرا کە بە ئازادی بژی و کار بکات. لەگەڵ هەمووان پەیوەندی دادەنا، کۆدەبووەوە و گفتوگۆی دەکرد و بۆچوونەکانی خۆی هاوبەش دەکرد. پەیوەندییەکانی دەکرد و پەیامەکانی دەگەیاندە هەمووان. هەموو ئەمانە دوای هەڵگرتنی مەرجەکانی گۆشەگیری ڕوویدا. لە هەموو شوێنێکی دونیا بەو شێوەیە. هەموو نموونەکان بەم شێوەیەن. ئێستاش گۆشەگیرییەکی زۆر توند بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێندرێت، گۆشەگیرییەکی ڕەها، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ ماوەی ٢٥-٢٦ ساڵ بەردەوام دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆدا ڕووبدات، گۆشەگیرییەکی زۆر سەخت بەڕێوەدەبرێت، هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردن ناڕەخسێنن و لە چاوەڕوانی بانگەوازیدانی ڕێبەر ئاپۆدان.

چاوەڕوانی پەیام و بانگەوازیین لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەم چاوەڕوانییە کەموکوڕ و نا تەندرووستە. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد کار بکات، پەیام بدات بە هەموو کەسێک، بێگومان بە تەڤگەرەیشمانەوە، دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستییەکانی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بڕەخسێندرێت.

گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە و پێشێلکردنی یاسایە

نەک تەنها هەموار و گۆڕانکاری یاسایی بکرێت، بەڵکو دەبێت فەرمی بێت. بۆیە دەبێت یاسایەک لە پەڕلەماندا تێپەڕبکرێت. دەبێت یاساکە لە پەڕلەمانەوە دەربچوێنرێت. دەبێت بە فەرمی گۆشەگیری هەڵبگیرێت. دەبێت بە یاسا ئەمە پەسەند بکرێت.

ماوەی ٢٥ی ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. بە گوێرەی دادگا و هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ سود لە 'مافی هیوا' وەربگرێت. دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت و ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادانە بەبدرێت. دەبێت بە ئازادانە کارەکانی بکات. دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. یاسا نێونەتەوەییەکان ئەمە دەڵێن. کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا لەم چوارچێوەیەدا بڕیارگەلێکی دا. بۆ گۆڕانکاری یاسایی ماوەی ساڵێک دەرفەتی داوە بە تورکیا. بێگومان ئەمە بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جیهانییە.

لەم قۆناغەدا ئەم شتانە نەکراوە، هەموو شتێکیش لە ڕێبەر ئاپۆ داوا دەکەن. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. نابێت مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە بابەتی سەودایکردن. پێش ئەوەی داوای شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن دەبێت لە پەڕلەمانەدا یاسا دەربچوێنرێت.

گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە. پێشێلکردنی یاسایە. تورکیا بە سیستەمی گۆشەگیری هەموو ئەو پەیمانە نێونەتەوەییانەی پێشلکردووە کە واژۆی لەسەر کردوون. لێپرسینەوەی تۆڵەکاری دەکرێت. ئەمە تاوانە، ئەمە کۆمەڵکوژیی یاساییە. ئەم تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت دەستبەجێ کۆتای بەمانە بهێنێت.

مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە بابەتی سەودای و مزایەدەی سیاسی. دەربارەی ئەمە دەبێت دەستبەجێ پەڕلەمان دانیشێت و یاسایەک دەرچوێنێت. دەبێت یاسا مافدارییەکان دەربچوێندرێت. دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردنی بڕەخسێندرێت. گەر شتەکان بەم شێوەیە بێت دەستپێشخەریەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام گیردەبێت. ئەمە گرنگە.

بەڕاسی لەم ڕووەوە دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت. ڕوونە دەسەڵاتداری ئێستا و تایبەت ئاکەپە لەناو هەڵودانێکی سەختدایە بۆ بەتاڵکردنەوە، وە بۆ ئیسغلال کردنی ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێبەر ئاپۆ. ئەو نمونەی لە ئێستادا لە ناو کوردان و لایەنە دیموکراتیکەکانی تورکیادا مشتومڕی لەسەر دەکرێت ئەمەیە. گومانێکی زۆر لە سیاسەتی ئێستای دەسەڵاتداری ئێستا هەیە. دەڵێن گوایە ئاکەپە بە کردنەوەی دەرگای بەردەم چاوپێکەوتن، دۆخێکی ئاوا دەئافرێنێ و بە دوای هەندێک حساباتەوەیە. یەک، هەرخۆی هەڵمەتی ئازادی جیهانی، بەرخۆدانی گەریلا و گەل هەر بەڕاستی تەنگی بەم دەسەڵاتدارییە هەڵچنییوە. لە دەرەوە و ناوەوەدا تەنگاتاو بون و لە داڕووخانێکی جدی دایە. لەو لاشەوە پێشهاتە هەرێمییەکانی هاتووەتەسەر. کە ترس و نیگەرانییەکەی بۆ دەسەڵاتی ئێستا و دەوڵەتی تورک درووستکردووە. ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتی زۆر زیاد بووە. بە هۆکاری هەموو ئەمانە، درووستبوونی چالاکی دەوڵەمەند و چالاکییەکانی گەریلا کاریگەری و کاریگەی لەسەر ئەم پرۆسەیە دروستەکات و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات زیاتر دەکات و تەنگەتاوتری دەکات. داخۆ بۆئەوەی ڕێگە لە چالاکییەکان بگرێت کەوتوەتە هەوڵدانێکی ئاواوە؟ بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی، هەڵمەتی ئازادی جیهانی تەنگەژەیەکی زۆر جدی درووست کرد. داخۆ بۆ لاوازکردنی ئەو چالاکییانە کەوتووەتە نێو نزیکایەتییەکی لەم جۆرە؟

شتێکی دیکە؛ لەم قۆناغەدا لە شکستی گەورەدا بوو. داخۆ بۆ شاردەنەوەی ئەم شکستانەی کەوتووەتە نێو هەوڵدانێکی لەم شێوەیە؟ هەربۆیە میدیای دەسەڵات شەڕێکی تایبەتی دەروونی سەخت بەڕیوەدەبات، هەوڵدەدات هەموو کەسێک فرێو بدات؛ پەکەکە کۆتایی هاتووە، دەبێت تەسلیم بێت، یان دەکوژێن، یان دەنێژرێت... بە پڕوپاگەندەنی لەم جۆرە هەوڵدەدەن دۆخەکە بخەنە خزمەتی خۆیانەوە، پەکەکە کۆتایی هاتووە، کورد شکستی خواردووە و بەم شێوەیە شکستی خۆیان دەشارنەوە و دیسان خۆیان بەهێز بکەنەوە؟ موجامەلەی لەم شێوەیە دەکەن؟

دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە گێڕانی یارییەکی دوو سەرەدان

لە لایەکەوە ئایە هەوڵدەدات ئۆپۆزسیۆن بخاتە دژی کوردان، ئاڵۆزی و پێکدادانەکان قوڵتربکاتەوە، پەرە بە دژایەتییەکان بدات؟ وەک ئەوەی کورد لەگەڵ ئاکەپەدا هاوڕابێت؟ ئایە جارێکی تر لە دەسەڵات نزیک دەبنەوە؟ لەم بابەتەدا هەوڵدەدات سەلێشێوان درووستببێت، گومان و نیگەرانییەکان لە نێو سیستەمدا بەرانبەر بە ئۆپۆزسیۆن درووستکات، بە تایبەت نزیکبوونەوەی جەماوەری جەهەپە و دەم پارتی، هاودەنگی لە دژی سیاسەتەکانی قەیوم، هاوپشتی شارەکان و هەڵوێستی سیاسی تێک بدات؟ لەم بابەتەدا کە ئۆپۆزسیۆن بە تەواوەتی دابەش بکات، بە یەک بەرد، کورد و هێزە دیموکراتیکەکان بە تەواوەتی دابڕێنیت و هەموو ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بکەنە دژبەری ئەم هێزە، بە ئامانجی ئەوەی دژ بەکوردان توڕەیان بکەن و ئۆپۆزسیۆن دابەش بکات، بەڕێوەدەبات. ئاخۆ لەناو هەوڵدانێکدایە کە لایەنە نەژادپەرستییە سکیولاری بکاتە دووژمنی کوردان؟ لە لایەکەوە ڕێگە لەبەردەم ئەمە دەکاتەوە، لە لایەکی دیکەوە درێژە بە هێرشە قڕکارییەکان دەدات. یارییەکی دوو لایەنەی لەم جۆرە دەگێڕێت.

هەربۆیە چۆن تەماشای دۆخەکە دەکەین ئەم دەسەڵاتدارییە جێگەی متمانە نییە، سەرلێشێوان دێنێتەئاراوە، بەم هەنگاو و نزیبوونەوەکانی بێ باوەڕیی دێنێتەئاراوە. هەموو میدیاکانی لەم کارەدایە. شەڕی تایبەت و دەروونی بە سەختییەوە بەڕێوەدەبەن.

بێگومان ئەم باسانە مانایەکیان هەیە. نابێت بە کەمی سەیربکرێن. چونکە لەم بارودۆخەی ئێستادا دەسەڵاتی ئاکەپە لەسەر بنەمای شەڕە. شەڕێکی زۆر جدییە. کاتێک مرۆڤ سەیری واقیعی سیاسەتەکانی ئێستا دەکات، ئەم حکومەتە نایەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت. بەڕاستی نایەوێت پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت. چونکە ئەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت شەڕ کۆتایی دێت. ئەم دەسەڵاتە چۆن ئاگاداری خۆی دەبێت؟ ئەم دەسەڵاتە لە شەڕ و ئاژاوە و قەیران پارێزراوە. خۆی لە دژایەتی دەپارێزێت. ئەگەر پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت، تورکیا ببێتە دیموکراسی، شەڕ ڕوونادات. هیچ دژایەتییەک نییە. دادپەروەری نابێت. پرسی دیموکراسی نییە. پرسی دادپەروەری لە ئارادا نییە. هیچ یاسایەک نییە. لە کوێ ئاگاداری خۆی دەبێت و خۆی دەپارێزێت؟ ئەو سەرچاوانەی کە هەیەتی کەم دەبنەوە. چونکە هەموو سیاسەتەکانی لەسەر شەڕ، قەیران، ئاژاوە بنیات ناوە، پێی وایە دەڕوخێت و شکست دەهێنێت. هەر بۆیە هەمیشە جەخت لەسەر شەڕ دەکاتەوە. دوژمنایەتی کوردان دەکات. هێرشەکانی لە هەموو شوێنێک قورستر دەکات. هەموو ڕۆژێک مرۆڤ دەستگیردەکات. درێژەدان بە هێرشی قڕکردن و لەشکرکێشی لە ڕۆژئاوای  کوردستان.، لە باشووری کوردستان بەردەوامە. هەمیشە شەڕ قووڵتر دەکاتەوە. هەمیشە شەڕی تایبەت و دەروونی سەختر دەکاتەوە و بەڕێوەی دەبات.

خۆی لە کورددا سنوردار نەکردووە و  ئێستا هێرش دەکاتە سەر هەموو هێزە دیموکراتیکەکانی تورکیا. نەک بە تەنها هێزی دیموکراتیکی، هاوکات هێرش دەکاتە سەر لیبراڵەکان. هێرش دەکاتە سەر ئۆپۆزسیۆنی سیستەمی ناوخۆ. هێرش دەکاتە سەر هەموو ئەوانەی کە دەنگ دەدەن و دژایەتی دەکەن. ئەو هونەرمەندانەی بەشداری گازی بوو یەک بە یەک دەستگیرییان دەکات. فشارێکی زۆریان لەسەر دروست دەکات. دەست بەسەر شاراوەنییەکاندا دەگرێت. ئیدی تەنیا کوردستان نەماوەتەوە ئێستا دەستی کردووە بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی جەهەپە. لەژێر ناوی گەندەڵیدا دەست بەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت. گەر دەستی بەسەردانەگرێت، ئەوا بێ حورمەتی بەو کەسانەش دەکات کە لە لایەن گەلەوە هەڵبژێردراون. بۆیە ئەم دەسەڵاتە جێگەی باوەڕ نییە.

بەڕاستی هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە ئێستادا هەیە. ڕوونە کە لە بەشەکانی دیکەی دەوڵەتدا نزیکایەتیییەکی  هاوشێوە هەیە. هاوکات لەگەڵ دژایەتیکردنی دەسەڵات، خواستی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد هەیە. ڕێبەرێتی هەست بەم شتە دەکات و دەیبینێت. دەیەوێت پشتیوانی و هێزیان پێبدات. بە هەموو هێزی خۆیەوە کار دەکات. لە ڕاستییدا نابێت ڕێبەرێتی بە تەنها بکرێت و پاڵشتی پرۆسەکە پێویستییە. هەرەوەها ئەو لایەنە هاوڕوانگەیەیی نێو دەوڵەت نابێت تەنها بکرێت.

لە سەردەمی ئاکەپەدا ناوبەناو ئەو جۆرە لایەنانە سەریان هەڵدا. لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیاکایەتییەکی هاوشێوە لە دەوڵەتدا پەرەی پێدرا. بەڵام ئاکەپە ئەم لایەنەی بۆ بەرژەوەندی خۆی و قازانجی دەسەڵاتەکەی قۆستەوە. ئەمەشی کردە ئامرازێکی سیاسی. ئەو نزیکایەتییەی لەناو دەوڵەتدا سەرکوت و تەسفیە کرد. هێزی لە هەموو ئەمانەوە وەرگرت.

لە ئێستاشدا بۆ هەمان چارەنووس شتێکی هاوشێوەی پرۆسەی ٢٠١٣-٢٠١٥ لە ئارادایە. بە واتایەکی تر پرۆسەکەی لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیدا بەکارهێنا. دەبێت مرۆڤ چی بکات بۆ ئەوەی ئاکەپە بەهەمان پڕۆسە تێنەپەڕێت و شکست بهێنێت؟ پێویستە پشتگیرییەکی بەهێزی پرۆسەکە بکەن. بۆیە هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان، دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان، عەلەوییەکان، ژنان، گەنجان، هەموو هێزە دیموکراتییەکان، هەموو توێژە دیموکراسیەکان، هەموو باوەڕەکان، هەموو ئەو کەسانەی بەرگری لە دیموکراسی و ئاشتی و دادپەروەری و ئازادی دەکەن، دەبێ بە هێزییەوە تێکۆشان بکەن و خاوەنداری لە پرۆسەکە بکەن. تێکۆشان بکەن بۆ سەرکەوتن و ئامانجگیری پرۆسەکە. دەبێت کار بکرێت و لە هەموو جێگەیەک بە سەفەربەرییەوە خاوەنداری لە پرۆسەکە بکرێت.

بۆیە ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. لەم پرۆسەیەدا هەموو نەیاران، هەموو لایەنگرانی ئاشتی، دیموکراسی، دادپەروەری، یەکسانی، هەموو بەشە دژبەرەکان، ئۆپۆزسیۆن هێزەکانیان یەکبخەن و پێکەوە خەبات بۆ چارەسەری دیموکراسی بکەن. پێویستە پشتگیری لە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. هێز و پاڵپشتی بەو بەشانەی دەوڵەت بدەن کە لەگەڵ پرۆسەکەدان. لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد، لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی تورکیا، پێویستە هەمووان بەشداری ئەم پرۆسەیە بکەن بۆ سەرکەوتن و دەرئەنجامەکانی. ئەمە زۆر گرنگە.

تا ئێستا هەندێک پەیام بەم ئاراستەیە دراوە. پەیامی ئەرێنی هەیە کە لە دانوستانەکانی پارتە سیاسەکانەوە هاتە ئاراوە. بەڵام نابێت بە لێدوان و پەیامێک ڕازی بین و شتەکە لەوەدا کۆتای بێت. دەسەڵات سەرلێشێواوییەکی زۆر جددی دروست دەکات. دەبینین ئەمە کاریگەری لەسەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هەیە. ئاڵۆزیەکی زۆر جددی هەیە. هەندێک جار ئەرێنییە، هەندێک جار نەرێنی، هەندێک جار لەگەڵ دۆخێکدایە کە لە پێشییدایە و گوزارشتی لێدەکات. لەم قۆناغەدا ئەوانەی پەرە بە پرۆسەکە دەدەن، بەرفراوانیان کرد و واکرا ئەنجام بگیرێت. میدیایی دەسەڵاتداری و هەندێک میدیای ئۆپۆزسیۆنیش دەرکەوتن کە ئیستغلال دەکەن. دەبێت هەموو ئەمانە تێپەڕبکرێت.

گەر دادپەروەری، دیموکراتییەکی یاسایەنە لە تورکیادا بێتە ئاراوە و ڕێگەی ئەوەی دا چارەسەرکردنی پرسی کورد تێپەڕببێت. بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا دێتە ئاراوە. هەموو پرسەکانی تورکیا بناغەکەی پرسی کورددە. هۆکاری ئەوەی ئەوەندە فاشیست، زۆرداری و ستەم لە توکیادا هەیە هەمووی دژەدیموکراتیکی چارەسەرکردنی پرسی کورددە. سیاسەتەکانی قڕکردن و شەڕە.

دەبێت ئیدی کۆمەڵگەی تورکیا لەمە تێبگات. پێویستە ئۆپۆزسیۆن باش لەمە تێبگات. دەبێت پێکەوە ئەم یاریانەی دەسەڵاتداری پوچەڵ بکەنەوە. ئەمەش بە تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوویەوە دێتە ئەنجام.

پەیام و نامەمان لە ڕێبەر ئاپۆوە پێ نەگەشتووە

تاوەکو ئێستا، لە ڕێبەرێتییەوە هیچ شتێک نەهاتووە، یانی نە نامە، نە پەیامێکی ڕاستوخۆمان بۆ نەهاتووە. بەڵام لە چاوەڕوانی ئەوەداین بۆمان بێت. کاتێک هات هەڵیدەسەنگێنین، بەگوێرەی ئەوە دەجوڵێینەوە، دەتوانم هەر ئەوە بڵێم. بەڵام وەک گوتم تا ئێستا هیچ نەهاتووە. باوەڕمان وایە بۆمان بێت و لە چاوەڕوانی ئەوەداین.

تێکۆشانی چەکداری بە هۆکاری پرسەکانی ئێستای کوردەوەیە

لەبەرئەوەی پرسی کورد لە ئارادایە بۆیە چەک و چەکداری هەیە. گەر ئەو سیاسەتەی لەسەر کورد بەڕێوەدەبێت، وە سیاسەتەکانی قڕکاری و تواندنەوەی کورد نەبوایە، ئەوکاتە پەرە بە تێکۆشانی چەکداری نەدەدرا، بە مانایەکی دیکە پەکەکەش درووست نەدەبوو. هۆکاری درووستبوونی پەکەکە، دەسپێکردنی تێکۆشانی چەکداری لە ساڵی ١٩٨٤، ئەم تێکۆشانە گەورەیە بەردەوامە و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە گەشە دەکات سەرەڕای قورابانییەکی گەورە، بەهۆی سیاسەتەکانی پشتگوێخستن و لەناوبردنی گەلی کورد. واتە چونکە پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر ناکرێ. ئەمەش هۆکاری سەرەکی تێکۆشانی چەکدارییە. ئەگەر تا ئەمڕۆش بەردەوام بێت، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە هێشتا ئەم هۆکارانە لە ئارادایە و کۆتاییان پێنەهێندراوە.

و ئێستا پرسی  کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر نەکراوە و تورکیا هێشتا دیموکراسی نییە. بەبێ چارەسەرکردنی پرسی  کورد، چۆن گەلی کورد بێ پاراستن دەمێنێتەوە؟ شەڕی قڕکردن دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت، شەڕی لەناوبردن هەیە. تا ئەو سیاسەتانەی قڕکردن و قڕکردن نەگەنە کۆتایی، گەلی کورد چۆن وەک قوربانی ملکەچی ئەم بازنەی قڕکردنە دەبێت و خۆی بێ پاراستن جێدەهێڵێت. ئایا ئەوەندە قەرەبووکردنەوە و دەستکەوت و بەهاکانی ئازادی بەبێ هۆکار درا یان بەدەست هات؟ بێگومان نەخێر، بۆیە تا شەڕی قڕکردن بەردەوام بێت، سیاسەتی فەرامۆشکردن و لەناوبردن بەردەوام دەبێت، تا پرسی  کورد لەسەر بنەمایەکی دیموکراسی چارەسەر نەکرێت، تێکۆشان و بەرخۆدانی چەکداری بەردەوام دەبێت

با ئەمە ڕوون بکەینەوە. پرسی  کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر دەبێت. لەم بابەتەدا ئەگەر دەوڵەت نیازپاکی خۆی نیشان بدات، ئیرادەی خۆی نیشان بدات، سیاسەتی چارەسەری دابڕێژێت؛ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دابنیشن و بەپێی بنەمای دیموکراسی کێشەکە چارەسەر بکەن، ئەوکات بێگومان پرسی چەکیش باس دەکرێت.

هەڵگرتنی چەک بە هۆی ئەم پرسەوەیە. هەر بۆیە بە ڕوونی دەتوانین بڵێین ئەو گفتوگۆیانەی لە ئێستادا لە میدیای دەسەڵاتەوە دەکرێت هەموویان شەڕێکی دەروونی تایبەتن. کاریگەرییەکانی تێکۆشان بۆ ئازادی، بەتایبەتی کاریگەرییەکانی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی، ئاستی تێکۆشان کە سەریهەڵدا و تەنگەتاوبوونی دەوڵەت و دەسەڵات، ترس و هەڕەشەکانی پەیوەست بە پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخێکی جددی دروستکرد . لە کۆتاییدا پەنایان بۆ هەوڵێکی لەو شێوەیە برد. بەڵام ئێستا هەوڵ دەدەن هێز لەم پرۆسەیە وەربگرن. بە واتایەکی تر ئەم حکومەتە پەنای بۆ دەربڕیینەکانی وەک؛ "پەکەکە تەواو بووە و چەک دادەنێت و ئۆجالان بانگەوازی دەکات". بە واتایەکی تر دەسەڵاتداری ئێستا و میدیاکانی بەم لێدوانە ناڕاستانە هەڵوێستێکی پراگماتیک و بەرژەوەندیخوازانە نیشان دەدەن.

 

هەموو دەرفەتەکانی تورکیا لە پێناو شەرد بەکارهێندراون

هیچ ژێرخانێک و ڕاستی بوونیان نیە. لە ئێستادا ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییدا بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا کار دەکات. شەو و ڕۆژ لە کارکردندایە. گەر ئەم پرۆسەیە گەشە بکات، پرسەکانی کورد چارەسەربکرێت، ئەو کاتە هەڵبەت گفتوگۆ لەسەر بابەتی چەک دەکرێت. هیچ ڕاستییەک لە قسەکانی بەرپرسانی دەوڵەت و میدایای دەسەڵاتداری نیە لەوە دەڵێن "کۆتاییان هات، کۆتاییان پێهاتووە و تەنگاو بوونە". بەڕاستی هەموو ئەم قسانە بۆ شاردەنەوەی لاوازی و شکستەکانیانە. بۆ شاردەنەوەی حەقیقەتی شکستخواردووی خۆیان لە ئاست گەل و کۆمەڵگە ئەمانە باسەکەن.

لە ئێستادا دەسەڵاتداری ئاکەپە لە لاوازترین قۆناغی خۆیدایە. لە قۆناغی هەڵوەشاندنەوەدایە، هەر بە ڕاستی لە کەناری داڕووخاندایە. لە تورکیادا سیاسەتەکانی شکستی هێناوە، یاسا پێشێل دەکرێت و دادپەرەری لە ئارادا نییە. کۆمەڵگە لە شكستێکی ئەخلاقی جددیدایە؛ هەموو ئەمانەش ڕێگەی بۆ شکستێکی جددی گشتی کردووەتەوە. ئاگرەکەی بۆلوی نمونەیەکی زیندوی ئەم شتەیە. لە هۆتێلێکدا ئاگرێک کەوتووە و ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا کەچی زەنگی ئاگادارکردنەوەی تێدا نەبوو. ئەمە ڕاستەخۆ قڕکردنە. دۆخێکی گرانە. هاوکات قڕکردنی منداڵانی لێکەوتەوە. ئەم ڕووداوە زۆر بەڕوونی دۆخی دەسەڵاتداری دەردەخات.

بەم بۆنەیەوە سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵەی قوربانیان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. بەڕاستی دۆخێکی کارەسەتباری نیگەران کەرە. وا ساڵوەگەڕی بومەلەرەزەکەی ٦ی شووبات نزیکەدەبێتەوە؛ بە سەدان هەزار هاوڵاتیی گیانیان لەدەستدا. شارەکە سەروژێر بوو. بە ملیۆنان هاوڵاتی تا ئێستا لە دۆخێکی ژیانی خراپدان. توانای ژیانێکی ئاساییان نییە. ئەم دەسەڵاتدارە هۆکاری ئەو دۆخەیە.

هەموو داهات و سەرچاوەکانی تورکیا بۆ شەرکردن خەرج دەکەن. دەرنجامی شەڕی ٤٠ ساڵە لەبەرچاوە. دەرنجامی شەڕی قڕکردنی کوردان لە ئارادایە. ٤ ترلیۆن دۆلار خەرج کراوە، ئەو بڕە هەر خۆیان باسیان کردووە. هەموو سەرچاوەکان بۆ ئەمە تەرخان کراوە و مژراوە. نەک بە تەنها سەرچاوەی ئابووری؛ هەندێک یاسا و ماف هەبوو ئەویشییان لەبار برد. دادپەروەری بوونی نەما، کۆتاییان بە هەموو شتێک هێنا. تورکیا داڕووخا.

لە ئێستادا لە نێو داڕووخان و تیاچوونێکی جددییدایە، سیاسەتەکانی ناوەوە و دەروەی شکستی خواردووە. بۆ شاردەنەوەی ئەم شكستانەی وەک ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنابێت دەجوڵێتەوە. دەڵێن؛ "پەکەکە شکستی خواردووە، سەرنەکەوت؛ گوایە پەکەکە کۆتایی پێهاتووە، من سودمەندبووم، یان ئەوەیە چەک دانێن یان ئەوەی کۆتایی پێدێت." سیاسەتێکی ئاوا نامەردانی گرتووەتەبەر، بە دیماگۆژییەکی لەم جۆرەوە هەوڵدەدەن فریوی کۆمەڵگە بدەن. باشە راستییەکە چییە؟ حەقیقەتەکە ئەوەی بەم قسانەیان هەوڵدەدەن شکستی خۆیان بشارنەوە. ڕاستییەکە ئەوەی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداری تێکچووە. ئەوەی سەرکەوت ئیرادە و تێکۆشانی گەلەکەمان و گەلانی دیموکراتیکە.

لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدانی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕییەوە ڕۆژەڤێکی لەم شێوەیە دەرکەوت و گفتوگۆ لەسەر پرۆسەیەکی لەم جۆرە دەکرێت. ئەمە ڕاستییەکەیە. یانی ڕاستییەکە بە هیچ شێوەیەک پڕوپاگەندەکانی ئەوان نییە، هەموو پێچەوانەکانی ئەوانە ڕاستییەکانن. هەربۆیە ئەم قسانە هیچ بنەمایەکییان نییە. هەموو درۆ و دەلەسەن. شەو و ڕۆژ خەریکی درۆکردنن؛ لە ئێستادا بوونە بە "دەسەڵاتداری درۆکردن."

وەک چۆن ئەوەی هەندێک کەس باوەر بەدرۆکانیان دەکەن، بە تەواوەتی لە ڕاستییەکان دووردەکەوەنەوە و دوای ئەوەش ناچار دەبن زیاتر درۆ بکەن. هەربۆیە هیچ نیازێکی جددی لە قسەکانییاندا نابینرێت و نابێت هیچ کەسێک گوێ بە قسەکانیان بدات.

ئەو مۆدێلەی کە ڕێبەر ئاپۆ خەباتی لەسەر دەکات

سیاسەتەکانی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن لە پڕۆسەی دابەشکردنی کوردستان بۆ چوارپارچە لە کۆنفرانسی یەکەمی قاهیرە دەستی پێکرد. کۆنفرانسی یەکەمینی قاهیرە بنەڕەتی خۆی لە بنەمای کۆنفرانسی لۆزان پێکهێنا. ئەو بڕیارانەی کە لە کۆنفرانسی قاهیرە درا، لە چوارچێوەی بێچارە هێشتنەوەی کێشەی کورد دامەزراندنی سیستەمی هەژموونیدا بوو. ئەمە بە ئامانج گیرا. بۆ بێچارەسەرهێشتنەوەی کێشەی کورد بڕیاردرا.

نکۆڵیکردنی هێدی هێدی پێشکەوت. لۆزان بە تەواوەتی دۆخەکەی فەرمی کرد. پەیمانی لۆزانی ١٩٢٣ واژۆکرا. کۆنفرانسی یەکەمنی قاهیرە لە ١٩٢٠ واژۆکرا. ئێستا ڕێبەرێتی دەیەوێت ئەم هەموو یارییە لە ناوبەرێت. بە واتایەکی تر پەیوەندییەکی قووڵی کوردیان لەگەڵ کۆنفرانسی قاهیرە و لۆزان دروستکرد. بێچارە هیشتنەوەی کێشەی کورد و سیاسەتی نکۆڵیکردن و لە ناوبردن و قڕکردن دۆخێکی شەڕی درێژی دامەزراند.

دەوڵەتی تورک لەم پرۆسە گشتییەدا بێپچڕان لەگەڵ کوردا لە شەڕدا بوو. ئەم دۆخە بۆ سیستەمی هەژموون بوو بە سەرچاوەی خاوەندارێتی کردن. لەم چوارچێوەیەدا تورکیایان بەکارهێنا بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستی لە ناوچەکەدا. ئەوان تورکیایان گەیاندە دۆخێک کە پێویستی بە سیستەمێکی هەژموونخوازانە هەبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کورد. سیستەم ئەم پێویستییەی بەکارهێنا و هەمیشە ئەم کێشەیەی قووڵتر دەکردەوە.

ڕێبەرێتی بەمەی گوت پرسی کورد. بێگومان ئەمە تەنها تەڵەیەک نەبوو بۆ کورد. لە بنەڕەتدا، وەک ڕێبەر دەریخست، تەڵەیەک بۆ گەل دانرا. بەڕاستی گەل ڕاکێشرایە ناو تەڵەوە و پیلانگێڕیەک داڕێژرا. ئێستا ڕێبەرێتی دەیەوێت ئەم تەڵەیە بشکێنێت. دەیەوێت ئەم تەڵەیە تێپەڕێنێت، بۆ نەهێشتنی ئەم پیلانگێڕییە، لە ناوەڕۆکی چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد و دیموکراتیکردنی تورکیا و ناوچەکەدا. لەم چوارچێوەیەدا هەوڵێکی زۆر نیشان دەدات.

لە بنەڕەتدا ئەمە تێکۆشانی ٣٢ ساڵە. ئەو لێگەڕینەی کە ڕێبەرێتی بە ئاگربەست لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٣ دەستیپێکرد، کردەوەیەکی لەم جۆرە بوو. بە تێپەڕبوونی کات ئەم پرۆسەیە پێشکەوت. ئەم بیرۆکەیە گەیشتە سیستەمێک لە ئیمراڵی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکرات، لە پارادایمی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژناندا. ئەمە زۆر گرنگە.

ئێستا ڕێبەرێتی بە تەواوی تێکۆشانێک لەسەر ئەم پارادایمە بەڕێوەدەبات. دەیەوێت بە پێی ئەم پارادایمە کێشەی کورد چارەسەر بکات. بۆیە هەروەک تێبینیمان کرد، بەتایبەتی ئەو ئەنجامانەی کە لە دیدارەکان دەرکەوتوون، لەمەوە تێدەگەین: ڕێبەرێتی دەیەوێت پەیوەندی نێوان دەوڵەت و دیموکراسی لە ڕێگەی تێکۆشانەوە چارەسەر بکات کە لەسەر بنەمای چارەسەری کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی دامەزرابێت. بە واتایەکی تر دەوڵەت و دیموکراسی چۆن دەتوانن پێکەوە بژین؟ چۆن دەتوانرێت پەیوەندی نێوان دەوڵەت و دیموکراسی دابمەزرێت؟ ئەم پەیوەندییە چۆن دەتوانێت بگاتە بنەمایەکی یاسایی و دەستووری؟

ڕێبەرێتی هەوڵدەدات پەرە بە مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بدات

دیموکراسی شێوازی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە. هەروەها دەوڵەت بە گشتی ئامرازێکی هەژموونگەرانەی فشارە بۆ سەر کۆمەڵگە. ئێستا لە تورکیا ئەم پێکهاتەی دەوڵەتە فاشیست و قڕکەر و یەکپارێزە چۆن دەتوانێت لە بەرانبەر دیموکراسی هۆشیاری بەرزبکاتەوە؟ چۆن دەتوانین لە بەرانبەر دیموکراسیدا ڕێز لەم پێکهاتە دەوڵەتییە بگرین؟ چۆن دەتوانرێت پەیوەندی نێوان دەوڵەت و مۆدێلی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی خۆبەڕێوەبەری جەوهەری دروست بکرێت؟ یاسا و ماف و دەستوور چۆن دەتوانێت ئەم پەیوەندییە دابمەزرێنێت؟ ئێستا ئەوەندەی تێگەیشتین، ڕێبەرێتی لەسەر ئەمانە خۆی زۆر ماندوودەکات، بەڕاستی ڕەنجێکی زۆر دەدات.

ڕێبەرێتی هەوڵ دەدات مۆدێلێکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشبخات. لەسەر مۆدێلێک کاردەکات کە دەوڵەت ڕەت ناکاتەوە، بەڵکو ڕێز لە یەکتر و دەوڵەت دەگرێت: یاسا و مافەکانی هەردوولا پارێزراون، ئاسایشی یاسایی مسۆگەر دەکرێت، دەستووریش ڕێزی لێدەگیرێت. لەو دیدارەی کە لەگەڵ عومەر ئۆجالان و شاندی دەم پارتی ئەنجامیدا، تێدەگەین کە ڕێبەر ئەم مۆدێلە چارەسەرییە لەبەرچاو دەگرێت. دەیەوێت ئەم مۆدێلە چارەسەرییە لەگەڵ دەوڵەتدا دانوستاندن بکات و هەوڵی بەرچاو لەو بارەوە دەدات.

هەربۆیە ڕێبەرێتی لە ئێستادا لەسەر چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد و دیموکراتیکردنی تورکیا ڕەنجێکی زۆر دەدات. لە ڕاستیدا نەک تەنها بۆ دیموکراتیکردنی تورکیا، بەڵکو بۆ دیموکراتیکردنی هەرێمەکە هەوڵێکی زۆر دەدات. بۆ نموونه لە ئێران چارەسەر چۆن دەبێت؟ لە سووریا چارەسەر چۆن دەبێت؟ بە گشتی چۆن دەتوانرێت هەرێمکە دیموکراتیک بکرێت؟ چۆن دەتوانرێت یاری ئیمپریالیستەکان و سەرمایەداریەکان لە دژی گەلانی هەرێمەکە پووچەڵ بکرێتەوە؟ ڕێبەرێتی لەسەر ئەم پرسانە هەوڵێکی زۆی نیشانداوە و وزە خەرج دەکات. سەیری ئەمە دەکەین و شوێنکەوتووین و دەیبینین. پێشتر تێگەیشتین؛ هەرکەسێک بە قووڵی لێکۆڵینەوە لە بەرگریننامەکانی ڕێبەرێتی بکات، دەستی پێبگات و تێیبگات، تێدەگات کە ڕێبەرێتی چۆن لەسەر مۆدێلێکی چارەسەری وردبووتەوە.

داخۆ دەوڵەت ئامادەیە؟

دەوڵەت لە ئێستادا لە نێو دوو دڵییەکی گەورەدایە. دەزانێت چیتر ئەم پرۆسەیە بەم شێوەیە بەردەوام نابێت. ئەمە بە شێوەیەکی ڕوون لەبەر چاودایە. هەرچی بکات، ناتوانێت ئەم تەڤگەرە و تێکۆشانی سەرکوت بکات. ناتوانێت کە ڕێگری لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بگرێت. ئیدی لە سەرانسەری جیهان و هەر چوارپارچەی کوردستان ڕاستیی گەلی کوردی زانا، خاوەن ئیرادە، خۆڕێکخستنکراو و سیاسی  هەیە. تێکۆشانێکی ڕێکخراو هەیە. ئەمەش تا دێت قووڵتر دەبێتەوە. ئەمەش لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاو بووتەوە و ناتوانرێت تەسفیە بکرێت. بۆیە دەوڵەت لە ئێستادا لە ناوەڕاستی گەڕاندایە، بەڵام هێشتا ئەمە بە تەواوی قبوڵ نەکراوە. ئەوان لە ئێستاوە خەریکی شەڕ و پەیوەندییەکی زۆر جددین لەگەڵ یەکتردا. یەکێک لە هۆکارەکانی ئەم هێرشانە ناڕوونی و دوودڵی دەوڵەتە.

بۆیە شتی سەرەکی تێکۆشانی گەلی کورد، گەلی تورکیا و هێزەکانی دیموکراسی و ژنان و گەنجانە. بە ڕێگەی تێکۆشانێکی بەهێز و بەرفراوان دەوڵەت پرسەکەی بۆ ئاشکرا دەبێت و بەرەو چارەسەر هەنگاو دەنێت. بۆیە تێکۆشانێکی بەهێز و یەکگرتوو مەرجە.

ڕۆڵی ژنان لەم پڕۆسەیەدا

ژن بناغەی کۆمەڵگەیە. بە تێڕوانینی ڕێبەرێتی ژن جەوهەری کۆمەڵناسییە. ژن هێزی بناغەی کۆمەڵگەیە و دامەزرێنەرە. ئەو چارەسەر و هەوڵ و تێکۆشانانەی کە ژنانی تێدا نەبێت، سەرکەوتوو نابن. ئەمە ڕاستییە. ئەم تێکۆشانە لە پێشەنگایەتی ژنانەوەیە. ئەگەر ژن ئازاد بێت کۆمەڵگە ئازاد دەبێت؛ ژیان ئازاد دەبێت. ئەمە فەلسەفە و بنەڕەتی ئەم تێکۆشانەیە. ئەمە خودی حەقیقەتە. ژن حەقیقەت و ڕاستیی ژیانە.

بەڵام دەبینین کە فشار، قڕکردن و توندوتیژییەکی زۆر لە دژی ژنان هەیە. لەسەر ژنان قڕکردنێکی ڕەگەزپەرستی ئەنجام دەدرێت. ئەمەش هۆکاری بنەڕەتییە. ژنان فاکتەری سەرەکی و هێزی پێشەنگن لە گۆڕین و گۆڕانکاری و دیموکراتیکبووندا. بە تەسفیەکردنی ئەم هێزە دەیانەوێت ڕێگە دیموکراتیکبوون و ئازادی بگرن. بۆیە هەوڵی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی ژنان دەدەن، و ئیرادەیان لە ناوببەن و تەسلیمیان بکەن. فشار لە لێگەڕینەکانی ژنان بۆ ئازادی دەکەن و هەوڵدەدەن ڕێگەیان لەبەردەم بگرن. ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەو توندوتیژییە سەختانەیە کە بەرانبەر بە ژنان دەکرێت. توندوتیژی دەوڵەتی ئامانجی ئەمەیە.

بۆیە چارەسەری دیموکراتیکانەی کێشەی کورد، بە دیموکراتیکبوونی تورکیا و هەرێمەکە ئازادترین ژینگە پێشکەش بە ژنان دەکات. چونکە لەم شەڕەدا ئەو لایەنەی کە زۆرترین قوربانی داوە و زۆرترین ئێشی پێگەیشتووە، ژنانە. ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. ئەگەر ئەم شەڕە کۆتایی بێت، کێشەی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت و تورکیا دیموکراتیک ببێت؛ ڕووخانی دەوڵەتی فاشیست و یەکپارێز و سەرهەڵدانی پڕۆسەی دیموکراتیک زۆرترین سوودی بۆ ژنان دەبێت. گۆڕەپانی فراوانی ئازادی بۆ ژنان دروست دەبێت. ئەمە زۆر گرنگە.

بۆیە پێویستە ژنان بەشدارییەکی بەرچاو لەم پرۆسەیەدا بکەن. لە ڕاستیدا دەبێ بە بەهێزی پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن. لە هەموو شوێنێک، لە کوردستان و لە تورکیا، پێویستە تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەری ژنانی تورکیا تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدەن.

بۆ ئاشتییەکی شکۆمەند و مانادار؛ بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا ژنان دەبێ تێکۆشانێکی یەکگرتوو و هاوبەش ئەنجام بدەن. ئەم تێکۆشانە دەبێت زۆر بەهێز بێت و فیداکارانە ئەنجام بدرێت. ئەگەر تەڤگەرەکانی ژنان ببنە بنەمای سەرەکی ئەم پرۆسەی ئازادیپارێز، یەکسان و دیموکراتیکە، ئەوا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە دەبینن. زۆر گرنگە ژنان بە بەهێزی پێشەنگایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن. داوا لە هەموو ژنان دەکەم بەشداری ئەم پرۆسەیە ببن.

لە ڕۆژئاوا تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت

نێتی دەوڵەتی تورک ڕوونە. ڕێبەرێتی پێشتر باسی ئەم پرۆسەیەی کردووە. ئەگەر ئەم پرۆسەیە نەچێتە سەر زەمینەیەکی یاسایی و سیاسی، شەڕ کۆتایی نایەت. بەهۆی سیاسەتەکانی پێداگری لەسەر شەڕ، ناتوانرێت پرۆسەکە لەسەر بنەمای یاسایی و سیاسی یەکلایی بکرێتەوە. تا پێداگری لەسەر ئەم شەڕە بەردەوام بێت، ئەم پرۆسەیە ناگۆڕێت بۆ پرۆسەیەکی یاسایی و سیاسی.

لە ئێستادا دەوڵەتی تورک لە هەموو شوێنێک شەڕێکی جددی لە دژی کورد و گەلانی هەرێمەکە بەڕێوە دەبات. لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕی قڕکرد دەکات. شەڕی داگیرکاری بەردەوامە. هەموو ڕۆژێک بۆردوومانی مەدەنییەکان دەکات. شوێنی خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان بۆردومان دەکرێت، تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و قڕکردنی دەکرێت. لە دۆخێکی لەم جۆرەدا، کە  لەسەر کوردان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەسەر گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت، چۆن باس لە ئاشتی یان پرۆسەی چارەسەرکردن بکەین؟ ئەمەش مومکین نییە. بۆیە ناکرێ ئەم دۆخە بە پرۆسەی ئاشتی یان پڕۆسەی چارەسەرکردن بگوترێت. کەس ناتوانێت بانگەشەی ئەمە بکات. چونکە شەڕی قڕکردن بە توندوتیژی بەردەوامە. لە هەموو شوێنێک بەردەوامە. نموونەی ئاشکرا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە.

ئەو چەتانەی کە دەوڵەتی تورک بە ڕێکخستنی کردون-کە هەموویان پاشماوەی داعشن-شەڕی قڕکردن لە دژی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دژی کوردان ئەنجام دەدەن. دەست لەم کارە هەڵناگرن. ئەم دۆخە ئەوە دەردەخات کە دەسەڵاتداری ئێستا چەندە ناجددییە، چەند لایەنگری شەڕە، چەندە شەڕی دەوێت. تا ئێستا تەنها لە تشرین و قەرەقۆزاق ٢٢ کەس شەهید کراون. بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی باوک تەیار، مەنیجە حاجۆ حەیدەر شەهیدانی قەرەقۆزاق و تشرین هەموویان بە خۆشەویستی و قەرزاری یادەکەمەوە.

قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە شەهیدی چەندین شەهیدیانداوە. بە ڕێز و خۆشەویستییەوە یادیان دەکەمەوە. بەڕاستی بەرخۆدانێکی زۆر شکۆدار لەو هەرێمەدا نیشاندرا. ئەم بەرخۆدانە هێرشەکەی شکاند. ئێستا چەتەکان وێران بوون. چەتەکان ئیرادەی شەڕکردنیان نەماوە. لە هەموو شوێنێک هێرشی ئاسمانی قورس ئەنجام دەدات. ئیتر ناتوانێت لە زەمینیەوە شەڕ بە چەتەکان بکات. چەتەکان جیابوونەوە و بڵاوبوونەوە.

ئێستاش پاشماوەکانی داعش لە دەوروبەری کۆدەبنەوە و ئەم شەڕە بەردەوامە. داعشەکانی زیندان ئازاد دەکات. بۆ مەبەستی تاکتیکی زیندانی کردبوو. ئێستاش ئەو بکوژانە دەنێرێت بۆ کوردان. دەیانێرێت بۆ گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەم بۆنەیەوە دەمەوێت بە هێزە نێونەتەوەییەکان بڵێم: هاوپەیمانییەک لە دژی داعش دروست بووە. ئەم هاوپەیمانێتییه له دژی داعش لە پرسی تێکۆشاندا هاوپەیمانی لەگەڵ قەسەدە دامەزراند. بەڵێ ماوەیەک لە دژی داعش شەڕیان کرد. ئێستاش ناوبەناو هەندێک هەوڵ بەردەوامە. بەڵام بە مانگ دەوڵەتی تورک هێرشی سەر قەرەقۆزاق و تشرین دەکات. ئەم هێرشانە لە دوای ٢٧ی تشرینی دووەمەوە دەستی پێنەکردووە، پێش ئەوە بوونیان هەبووە. با بڵێین لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستی پێکردووە. بەڵام پاشماوەکانی داعش لەوێ دژی کورد شەڕ دەکەن. باشە ئەگەر ئەم هاوپەیمانییە بۆ تێکۆشان دژی داعش ڕێکخرابوو، بۆچی لەگەڵ قەسەدە لە بەرانبەر ئەمەدا تێکۆشانی هاوبەش بەڕێوەنابات؟ بۆ هیچ هەڵوێستێک نیشان نادات؟ بۆ لە شوێنێکی نادیار دێتە دەرەوە و سەیری دەکات؟ ڕۆژانە کورد شەهید دەکرێت. گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید دەکرێن. تاوانی قڕکردن دەکرێت شوێنەکانی خزمەتگوزاری بۆردومان دەکرێن، شوێنەکانی ژیان بۆردومان دەکرێن، ژێرخانەکان بۆردومان دەکرێن. ئەمە تاوانی جەنگە، تاوانی قڕکردنە. بۆ دەنگ بەرز ناکەیتەوە؟ هەموو هێزەکانی هاوپەیمانان لەوێدان. ئەمریکا لەوێیە، ئینگلتەرا لەوێیە، فەرەنسا، ئەڵمانیا هەموویان لەوێدان. هەمووی خاوەن هێزە و یەکینەیە. هەموو ئەمانە لەبەردەم چاویاندا ڕوودەدەن. دەوڵەتی تورک لە ڕێگەی داعشەوە هێرش دەکاتە سەر کورد. مادام ئێوە بە بەشداری 72 وڵات هاوپەیمانی دژی داعشتان پێکهێناوە، بۆچی هەڵوێست نیشان نادەن؟ ئینجا بۆچی قەسەدە لە دژی ئەوان ناجەنگن؟ بۆچی هەڵوێستی ڕوون لە دژی دەوڵەتی تورکیا نیشان نادات؟ دەوڵەتی تورک داعش دەنێرێت بۆ کوردان. لە ڕێگەی داعشەوە شەڕی قڕکردن دژی کورد ئەنجام دەدات. بە دڵنیاییەوە ئەمە دووڕوویەکی گەورەیە. دەبێت ئەمە بگوترێ. بە دڵنیاییەوە بەرخۆدانێکی گەورە هەبوو و ئێستا ئەنجامێکی زۆر گرنگ بەدیهاتووە. ئیرادەی چەتەکان بۆ شەڕکردن شکا. دەوڵەتی تورک ئێستا بە بۆردومان و شەهیدکردنی مەدەنی هەوڵدەدات تۆڵەی ئەوان بکاتەوە. شەڕی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام دەدات. یەکسەر سەربازەکانی جێگیر کرد بەڵام هێشتا نەیتوانی ئەنجام بەدەست بهێنێت. ئێستا بە بەکارهێنانی ئەم شێوازە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجام دەدات. بێگومان ناتوانێت ئەنجامەکەی بەدەست بهێنێت.

بەرخۆدانی کۆبانێ بووە کولتوورێک

بێگومان ١٠ ساڵ بەسەر ڕزگارکردنی کۆبانێیدا تێپەڕییوە و پێی نایە ساڵێ ١١هەمینەوە. هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانێ لە کەسێتی ئارین میرکاندا بە ڕێز و پێزانیینەوە یاد دەکەمەوە. بەڕاستی بەرخۆدانێکی پڕ لە شکۆ و سەرەوەری بەڕێوەبردرا. لە کۆبانێیدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستهێندرا. لە داوی کۆبانێ داعش تێکچوو. هەرخۆی شکستی داعش بە سەرکەوتنی کۆبانێ دەستپێکرد. لەوێ ئیرادەی داعش تێکشا و دووچاری لە ناوبردنێکی کاریگەر بووەوە.

بۆیە بەرخۆدانی کۆبانێ لە هەمان کاتدا بەرخۆدانی مرۆڤایەتی بوو. بەرخۆدانێک بوو بەناوی مرۆڤایەتیەوە. بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بەرخۆدانی کرد. بەرخۆدانێک بوو بۆ هەموو گەلان. لە کەسێتی یەپەگە و یەپەژە کوردان پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەیان کرد. بەڵام شکۆی راستەقینەی مرۆڤایەتی لەوێ بەرخۆدانی کرد. ویژدان بەرخۆدانی کرد  و سەرکەوت. بەهاکانی مرۆڤایەتی سەرکەوت. جیهان خاوەنداری لەم بەرخۆدانە کرد. بۆیە لە ١ی مژداردا ڕۆژی جیهانی کۆبانێیدا گەلان ڕاپەرین.

لە باکووری کوردستان لە هەموو تەمەنەکان ڕاپەڕین. لە باشووری کوردستان خاوەندارییەکی بە هێز هەبوو. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەمان شێوە بوو. بەو مانەیە بەرخۆدانی کۆبانێ یەکڕیزی و یەکێتییەکی نەتەوەی لە نێو کورداندا ئافراند. ویژدانی مرۆڤایەتی یەکانگیرکرد. لەگەڵ کورداندا یەکانگیربوو. ئەمە زۆر گرنگ بوو. هێزە سۆسیالیستی و دیموکراتیکەکانی تورکیا نمونەیەکی گرنگیان نیشاندا. ٣٣ گەنجی سۆسیالیستی لە پرسوس بەم هۆکارە تیرۆر کران، لە لایەن داعشەوە بە پشتیوانی دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا.

بەڕاستی ڕوحی کۆبانێ خاوەنداری لە ڕوحی گەلانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کرد. هێزی بەشدار بە نەریتی بەرخۆدانی مرۆڤایەتی کرد، خاوەنداری لەم نەریتە کرد. ئەو روحە لە ئێستادا بە هەمان شێوە لە پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشریندایە. گەلەکەمان بە ڕوحی کۆبانێوە لە بەرخۆداندایە. بێگومان هەر بەرخۆدانێکیش بە گوێرەی خۆی تایبەتمەندی خۆی هەیە.

هەر بەرخۆدانێک خۆسەری خۆی هەیە. تشرین و قەرەقۆزاقیش خاوەن دۆخێکی خۆسەرە و بەرخۆدانێکی بەهێز بەڕێوەدەبرێت. بە دەیان هەزار کەس بەرەو بە لێشاو بەرەو تشرین ڕۆشتن. شانبەشانی قەسەدە، یەپەژە و یەپەگە لە بەرخۆداندان.

گەلەکەمان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشی گێڕی بەرخۆدانی کرد و لە تێکۆشاندایە. ئەمەیە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی. حەقیقەتی گەلی شەڕکەر لە ئێستادا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبینین، لە ڕۆژئاوادا هەڵوێستی گەل دەبینین. تێکۆشانی گەلە. سڵاو لەو بەرخۆدانە دەکەم و پیرۆزی دەکەم. گەلێک گرنگ و کاریگەرە. بەڕاستی بەشێوەیەکی شکۆدارانە خاکی خۆی پاراست، شکۆی خۆی پاراست، هەبوون و ئازادی خۆی پاراست و بەردەوامیش دەبێت لەسەری. دەبێت بە بەهێزییەوە بەردەوام بێت. ئەمە زۆر گرنگە. ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بنچینەی ئەم بەرخۆدانەیە و بە هێزی کرد. بەرخۆدانی کرد بە کولتوور. لە ئێستادا لەسەر بنەمای ئەم کولتوورە لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدان لە ئارادایە. لە ئاستی ئەم بەرخۆدانەدا دووژمن بە هەر شێوەیەک هێرش بکات ناتوانێت سەرکەوێت. هەرخۆی نەیتوانیوە ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و شتەکان ڕوون و ئاشکرایە.

ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە سوریا

تورکیا خەریکە کەشێک دروست دەکات کە وەک ئەوەی لە سوریا سەرکەوتوو بووبێت خۆی پیشان دەدات. کەشێکی سەرکەوتنی گەورە هەیە. بەڵام لە داهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە ئەمە پووچ و بێمانایە. لەوانەیە ئێستا بتوانێت هەندێک کەس فریو بدات. بەڵێ، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کەم، هەندێک دەستکەوتی بەدەستهێنابێت. بەڵام ئەم دەستکەوتە زۆر ناخایەنێت. ئەمەش ئاشکرایە. پێشتریش باسمانکرد.

سوریا ڕادەستی تورکیا ناکەن. مەحاڵە تورکیا هەژموونی لە سوریا دابمەزرێنێت؛ دزە بکاتە نێو سوریاوە و هەژموونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بسەپێنێت، بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باڵادەست بێت و ببێتە هێزێکی خاوەن هەژموون.

ئێستا هەژموونی ئێران لە سوریا شکاوە. ئەمە ڕاستییەکە. لە لوبنان شکا. ئێران هێزی بەرچاوی لە هەرێمەکەدا لەدەستداوە. تورکیا لە ڕکابەرییەکی جیددیدا بوو لەگەڵ ئێران؛ لە ناوەڕاستی خەباتێکی هەژموونگەرانەدا بوو بەسەر هەرێمەکەدا. بۆیە ئێرانی ڕکابەری لاواز بوو. بەڵام لە ئێستادا سعودیە ڕکابەرێکی زۆر جدی تورکیایە لە گۆڕەپانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. سعودیە کاریگەرییەکی زۆر جددی لەسەر هەتەشە (هەیئەت تەحریر ئەلشام) هەیە. هەروەها هەژموونی خۆی له سوریا زیاد دەکات. هەژموونێکی بەرچاوی لە باشووری سوریا هەیە. پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئیدارەی ئێستای دیمەشق هەیە.

لە هەمان کاتدا ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ سعودیە دانا. هەروەها دەزانن کە لە چوارچێوەی پەیمانەکانی ئیبراهیمدا جێی گرتووە. ئەم پەیوەندییە وردە وردە لە نێوان ئیسرائیل و سعودیە بەهێزتر دەبێت. سعودیە هەوڵدەدات ببێتە هێزێکی بەهەژموون لە هەرێمەکەدا. لە ئێستادا ڕیفۆرمی جددی ناوخۆیی هەیە. ئیتر ئەمە عەرەبستانی سعودی جاران نییە.

لە سەردەمی شا سەلماندا چەندین ڕیفۆرم کران و هێشتاش بەردەوامە. عەرەبستانی سعودی بەتەواوی تێکەڵ بە سیستەمی گڵۆباڵ بووە و ئەم پرۆسەیە بەهێزتر دەکرێت. لە ئیدارەی سەلماندا ئەم پرۆسەیە باشتر زیاتر دەچێتەپێش. بۆیە سوریا بەگوێرەی بەرژەوەندی و ئاسایشی ئیسرائیل دیزاین دەکرێت. لەم دیزاینەدا عەرەبستانی سعودی ڕۆڵێکی جدی دەبێت.

ئەگەر تورکیا پێداگری لەسەر سیاسەتی ئێستای خۆی بکات، ڕەنگە کاریگەریی ئێستای لە سوریا بە تەواوی بشکێت و نەمێنێت. لە ڕاستیدا ئەگەر تورکیا بەم زیهنیەتەوە مامەڵە بکات و بە سیاسەتی قڕکردن و دوژمنایەتی کورد مامەڵە بکات و تەنها بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆی نزیک بێتەوە، ئەوا دەبێتە ئەو هێزەی کە زۆرترین زیانی لە هەرێمەکەدا بەردەکەوێت.

ڕاستیەکەی، لە ئێستاشدا زیانی بەرکەوتووە. تورکیا دەبێتە ئەو هێزەی کە زۆرترین زیانی لە هەرێمەکەدا بەردەکەوێت. هەر بۆیە هەوڵ دەدات بە فێڵکردن هەندێک شت بکات. مشتومڕێکی فراوان لە ئارادایە. هەندێک دەڵێن پێویستە "لەگەڵ سەرکردایەتی هەتەشە دابنیشن و هەندێک ڕێککەوتن لەسەر زەوی بکەن و کاریگەری تورکیا لە دەریای سپی زیاد بکەن". هەوڵی جددی و کار بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵانەی تورکیا هەیە. بۆ نمونە ڕێککەوتنی نێوان یۆنان و باشووری قوبرس، ڕێککەوتنەکانی نێوان یۆنان و میسر- باشووری قوبرس، هەواڵەکانی تورکیا شکست پێ دەهێنن.

هەروەها وڵاتانی کەنداو بەتایبەتی سعودیە هەوڵی زیادکردنی هەژموونی خۆیان لە سوریا دەدەن. سعودیە تادێت هەوڵی زیادکردنی هەژموونی خۆی لە هەرێمەکەدا دەدات. کاریگەری ئیسرائیل وردە وردە زیاتر دەبێت. ئەم ڕاستییە جێگەی مشتومڕ نییە. چونکە سوریا بە پشتبەستن بە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دیزاین دەکرێتەوە. سعوودیە لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.

دەسەڵاتی ئێستا نابێت کۆمەڵگا فریو بدات، نابێت خۆی فریو بدات. سیاسەتەکانی قڕکردن دژی کورد هەمیشە بە شکست بۆ تورکیا دەشکێنەوە. دوژمنایەتی بەرامبەر کورد وا دەکات تورکیا بە تەنها بمێنێتەوە. ئەگەر تورکیا دەستبەرداری ئەو سیاسەتانە نەبێت، لەوانەیە بەتەواوی دەستکەوتەکانی لە هەرێمەکە و جیهاندا لەدەست بدات. لەوانەیە بە تەنها بمێنێتەوە. ئەمەش زیهنیەت و سیاسەتی تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە بەتەنها دەهێڵێتەوە. بانگەشە و لێدوانەکانی دیکە بەشێکن لە شەڕی دەروونی، کە بۆ فریودانی کۆمەڵگا داڕێژراون. ئەوان کەشێک لەو وڵاتەدا دروست دەکەن کە وا دەربکەوێت کە تورکیا بە تەواوی باڵادەستە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری قەفقاز. شتێکی لەم شێوەیە مەحاڵە، بە تەواوی درۆیە. تورکیا بەم سیاسەتانە خەریکە دەبێتە لایەنێکی دۆڕاو لە هەرێمەکەدا.

ئێمە ئامادەی هەموو هاوکارییەکین بۆ بەدیهاتنی یەکێتی نەتەوەیی

لەنێو هەلومەرجی جەنگی جیهانیی سێیەمدا کە لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات، دووبارە یەکێتی کورد هاتووەتە ڕۆژەڤ. ئەگەر یەکێتیی کورد بەدی بێت، دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەر لە دیزاینکردنی هەرێمەکەدا بگێڕن. دەتوانن ستاتۆ و ناسنامەی سیاسی خۆیان بەدەست بهێنن،  هەبوون و ئازادی خۆیان مسۆگەر بکەن. بەڵام ئەگەر کوردان بە دابەشبوون بمێننەوە، لەوانەیە لەم پرۆسەیەدا بێکاریگەر بمێننەوە.

ئێستا مێژوو دەرفەتی زۆر گرنگ دەخاتە بەردەم کورد. کورد بووەتە یەکلاکەرەوەترین هێزی هەرێمەکە. یاریزانێکی سەرەکییە لە سیاسەتی و هاوسەنگیەکانی هەرێمەکەدا. لەم چوارچێوەیەدا یەکێتیی دیموکراتیکی کورد زۆر گرنگە. کێشەی یەکێتی لە نێوان گەلدا نییە. هۆشیاری و ڕۆح و هەستی نەتەوەیی زۆر بەهێزە. کاتێک هێرش دەکرێتە سەر شوێنێک، پشتگیری و کاردانەوەکان لە هەموو شوێنێکدا نیشان دەدرێن. لە بەرامبەر ئەم خواستە بەهێزە بۆ یەکێتی، پێویستە پشتیوانی لە هەر هەوڵێک بکرێت بەرەو یەکێتی نەتەوەیی. هاوکات پشتیوانی ئەم هەوڵانەش دەکەین. لە ڕۆژئاواشدا هەوڵی هاوشێوە هەیە و ئەو هەوڵانەش زۆر گرنگن. هەروەها ئامادەین بە هەر شێوەیەک کە لە تواناماندا بێت هاوکاربین بۆ بەدیهاتنی یەکێتی نەتەوەیی. ئەم پرۆسەیە وەک ئەرکێکی بنەڕەتی دێتەپێشمان بۆ بەدیهێنانی یەکێتی دیموکراتیک.