لە بەنداوی تشرین، شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە/یەپەژە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی SNA بەرخۆدانێکی بێ وێنە بەڕێوە دەبەن. گەل لە تەمەنی ٧ هەتا ٧٠ ساڵ بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدان دەکەن و لە چوارچێوەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بە شێوەیەکی جەماوەری ئیشکگریی لە بەنداوەکە بەرێوە دەبەن.
ڕۆژنامەنووسانی هەرێمەکە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕاپۆرتکردنی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ هەیە. هەرچەندە زۆرجار ڕۆژنامەنووسان لە بەنداوی تشرین بەئامانج گیراون، بەڵام پێداگریی ڕۆژنامەنووسان بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە گەشەکردندایە. ئەو ڕاستییەی کە لە گوربەتەلی ئەرسۆزەوە دەستی پێکرد، بە نازم و جیهانان بەردەوامی کرد و بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت.
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە نزیکەوە شاهیدی ئەم بەرخۆدانە مێژووییەن لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد. بەرخۆدان حەمۆ، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی دەڵێت، نزیکەی مانگێکە بەرخۆدانێکی مێژوویی لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە ئارا دایە و وتی: "گەلانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەرخۆدانی خۆیان جێپەنجەیان لە سەرکەوتنەکان بەجێهێشتووە. ئاماژە بەوە دکات سەرچاوەی ئەم بەرخۆدانەش لە کۆبانێوە دەست پێدەکات، گەلەکەمان لێرە بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆی بەڕێکخستن و بەرخۆدان دەکات، شەڕڤانانیش لە بەرەکانی پێشەوە مێژووی بەرخۆدان دەنووسنەوە."
بەرخۆدان ئاماژەی بەوەدا کە داگیرکەران دەیانەوێت گەل ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بکەنەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "وەک چۆن گەلی کۆبانێ و شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤- ٢٠١٥ کۆمەڵکوژ کران، دەیانەوێت هەمان کاریان دووبارە بکەنەوە و کۆمەڵکوژی ئەنجام بدەن." بەڵام شەڕڤانانی ئێمە لە دژی چەتەکان و داگیرکەران بەرخۆدان دەکەن و گەلەکەمان لە خاوەنداری لە تێکۆشانی ڕۆڵەکانی دەکات. بەرخۆدان ڕایانگەیاند کە میراتی شەهیدان بەرز ڕاگرن و ڕایانگەیاند کە تا کۆتایی دەنگی حەقیقەت ڕادەگەیەنین.
'لە هیچ شوێنێکی تر بەرخۆدانی لەم شێوەیە بوونی نییە'
پەیامنێری ژن تیڤی، ڕەبیعا ئێتۆ ڕایگەیاند، بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بە شێوەیەکی نەوبەتی و بێ پچڕان بەردەوامە و وتی: "لە دژی هەموو هێرشە داگیرکەرییەکان بە مەبەستی پاراستنی خاک، ئاو و ژیانمان بەرخۆدانێکی مەزن دەکرێت. لە هیچ شوێنێکی تر نموونەی ئەم بەرخۆدانە بوونی نییە. ڕۆژانە بەنداوەکە و دەوروبەری لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان دەکرێت و خەڵکی مەدەنی ڕاستەوخۆ دەکرێنە ئامانج. ئێمە وەک ڕۆژنامەنووسان لێرە هەموو هەوڵێک دەدەین ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی بگوازینەوە."