داعش لەنیجیریا هێرشی كرد و ٢٣ كەسیان كۆشت
لەباكوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، گروپێكی سەر بەچەتەكانی داعش ٢٣ كەس كەسەرقاڵی كۆكردێنەوەی پاشماوەكانی ئاسن"ئاسنە كۆنە" بوون، كۆشت.
لەباكوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، گروپێكی سەر بەچەتەكانی داعش ٢٣ كەس كەسەرقاڵی كۆكردێنەوەی پاشماوەكانی ئاسن"ئاسنە كۆنە" بوون، كۆشت.
بەگوێرەی زانیاریە هەرێمیەكان كە بە رێكخراوی"ئەی ئیف پی" دراون، دەوڵەتی ئیسلامی ئەفریقا رۆژئاوا"ئیسواق"ی سەر بەگروپە چەتەكانی داعش، هێرش دەكەنە سەر گروپێكی ٥٠ كەسی كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاشماوەكانی ئاسنی كۆن بوون لەسنوری چاد لەدوری بیست كیلۆمەتری رۆژهەڵاتی هەرێمی بۆڕنۆ كە دەچوونەوە بەرەو گوندی ناوچەی دیكوای و بەدەیان كەسیان لێ دەستگیردەكەن.
بەرپرسی كادێرە هەرێمیەكانی بۆكۆحرام، كۆلۆ رایگەیاندوە؛ تا ئێستاكە تەرمی ٣٢ كەسمان لەدەستدایە. هەموویان لە لایەن تیرۆریستیانەوە كۆژراون.
كۆلۆ لەبەردەوامی ئاخاوتنەكەیدا دەڵێت:"سێ كەس لەو كەسانەی لەدەستی چەتەكان هەڵهاتوون و بەزەحمەت خۆیان دەگەیەنێنە دیكوای، بەڵام تا ئێستاكە تەرمی بیست لەو كەسانەی سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاشماوەكانی ئاسنە كۆن بوون، نەدۆزراونەتەوە.
ئەو كەسانەی كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاشماوەی ئاسنی كۆنن بەناچاری جێگۆركێ دەكەن، بەڵام لەلایەن ئیسواقەوە بەتاوانی سیخۆریكردن سزایان دەدەن.
گروپێك لەو چەتانەی كە لەساڵی ٢٠١٦ا لەبۆكۆحەرام جۆدابوونەوە و سەرلەنوێ خۆیان لەژێر ناوی ئیسواق بەرێكخستن كردۆتەوە.
ئیسواق لەكۆتایی مانگی نیسان لەگوندی مۆدۆ لەهەمان ناوچە نزیكەی ٣٠ كەسی تر لەو كەسانەی سەرقاڵی كۆكردنەوەی پاشماوەی ئاسنی كۆنن كۆشت.
ئەرتەشی نیجیریا لەچەند مانگی رابردوو لەدژی چەتەكانی ئیسواق و بۆكۆحەرام ئۆپەراسیۆنی لەئاسمان و زەویەوە لەدژیان دەست پێ كرد. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا گروپێك لەفەرماندەكانی ئەو گرۆپە چەتەیە كۆژران.
لەساڵی ٢٠٠٩ توندئاژۆیی جیهادیەكان رووی لەزیادبوون كرد و بەگوێرەی نەتەوە یەكگرتووەكان، زیاتر لە ٤٠٠٠ كەس كۆژراون و نزیكەی ملیۆنێك كەس بەناچاری لەشوێن و واری خۆیان كۆچبەر بوون.
ف.ق