گەل لە گۆڕەپانی کۆڵنەوە: بژی سەرۆک ئاپۆ

کوردان لە بەرەبەیانەوە روویانکردووەتە گۆڕەپانی گردبوونەوەی کۆڵن، کە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ گردبوونەوەی بەرفراوانی کۆڵن ئەنجام دەدرێت، بە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی گردبوونەوەکە، کوردستانیان و دۆستەکانیان لە بەرەبەیانەوە لە تەواوی ئەوروپاوە بەڕێکەوتن و بەشێکییان گەیشتوون بە گۆرەپانەکە.

لەگەڵ گەیشتنی یەکەم گروپی کوردستانیان و دۆستەکانیان بە گۆڕەپانی دوتزەر-ڤیرفت، دیمەنی سەرنج ڕاکێش بە گێڕانی ئاهەنگ و گۆرانی لە گۆڕەپانەکەدا دەبینرێت.

گەل بە بەردوامی بە بەرزکردنەوەی پۆستەرەکانی ڕێبەر ئاپۆ  و وتنەوەی بە دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' دەڕژێنە گۆڕەپانەکەوە.