کۆبوونەوەی گەل لە نۆرماندی: گۆشەگیری بەردەوامە، بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت

سیاسەتمەدار مستەفا ساریکایا باسی لەوەکرد، کە لە ئەنجامی هەڵمەتی ئازادی و بەرخوداندا دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ ئەنجامدراوە و وتی، "ئەوە پرۆسەیەکی چارەسەری نییە. نابێت مرۆڤ بخەڵەتێت. تا ئەو کاتەی رێبەرایەتی ئازاد دەبێت ئەم هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت".

لە هەرێمی نۆرماندی فەرەنسا سەبارەت بە پێشهاتەکانی کوردستان-تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها دیدار لەگەڵ رێبەر ئاپۆ، گۆشەگیری ئیمراڵی و هێڵی بەرخودان کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا.

سیاسەتمەدار مستەفا ساریکایا و ئەندامی دیوانی کۆنگرەی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) موراد جەیلان وتەیان پێشکەش کرد.

دەبێت زیاتر لە هەموو لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا تێبکۆشین

مستەفا ساریکایا هەڵسەنگاندنی بۆ سیستمی قڕکردن، گۆشەگیر و ئەشکەنجەی ئیمراڵی و تێکۆشان لە دژی ئەوە کرد و وتی، "گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەردەوامە. ئەگەر گۆشەگیری بەردەوام بێت، دەبێت بەرخۆدانیش بەردەوام بێت؛ دەبێت ئەوە بزانین. ئەو دیدارەی ئەنجامدرا، بەرهەمی هەڵمەتی ئازادی و بەرخودان بوو. ئەوە پرۆسەیەکی چارەسەری نییە. دەبێت مرۆڤ بەوە نەخەڵەتێت و چەواشە نەکرێت؛ تا ئەو کاتەی ئازادی رێبەرایەتی دەستەبەر دەبێت، ئێمەش دەبێت پەرە بەو هەڵمەتە بدەین. رێگە بە دیدار درا؛ فاشیزم تێگەیشت کە چیتر لەوە زیاتر لە بەرامبەر بەرخوداندا ناتوانێت بەرگە بگرێت. رێبەرایەتی ئازاد دەبێت، رێگەیەکی دیکە نیە. پێشکەوتن و مشتومڕەکان هەر هەموویان بەدەوری کورد و کوردستانەوەن. لەبەر ئەوەش پێویستیان بە رێبەر ئاپۆ هەیە. رێبەر ئاپۆ بە وتنی 'ئەو هێزەم هەیە کە پرسی کورد لە بواری شەڕەوە بگوازمەوە بۆ بوار و زەمینەی سیاسی و یاسایی؛، دەستوەردانی لە پرۆسەکەدا کرد. وەک کۆمەڵگا دەبێت لە هەموو کات زیاتر بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ تێبکۆشین و بە رۆحی هاوڕێ ئاسیا عەلی و رۆژگەر هێلین کە لە ئەنقەرە چالاکییان کرد، هەنگاو بنێین".

ئەندامی کەجەدەکە-ئە موراد جەیلانیش دەستنیشانی کرد کە گەلی کورد دەبێت لە هەموو شوێنێک رێکخستنی خۆی بەهێز بکات و وتی، "رێگەی دەستەبەرکردن و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ، بە خۆرێکخستن دەبێت، بە سەرخستنی ئازادی دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازی بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١٦ی تشرینی یەکەم لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا راگەیەندرا. کۆبوونەوەکە بە دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتایی هات.