کەجەئێ-ئە هێرشەکانی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد

دەستەی بەڕێووەبەریی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) هێرشی ئاسمانی کە لە ١٧ی ئەیلولدا لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرابوو شەرمەزار کرد و داوای کرد پشتیوانی لە شەنگال بکرێت.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ئێزادی لە ئەوروپا (کەجەئێ-ئە) لە راگەیەندراوێکدا هێرشەکەی ١٧ی ئەیلولی شەرمەزار کرد.

لە راگەیەندراوەکەی کەجەئێ-ئەدا هاتووە:

"لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا فڕۆکەی سیخوڕی بێفڕۆکەوان کە یەکلابووەتەوە سەر بە تورکیایە، هێرشی کردەسەر ئۆتۆمبێلێکی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزدی و لە ئەنجامدا ٣ رۆڵەی ئێزدی شەهیدبوون. دەبێت هەموو جیهان بزانێت کە ئەردۆغان هێرش ناکاتە سەر هێزێکی تیرۆریست'، دەبێت هەموو کەس بزانێت، ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگەی ئێزدی و شەڕڤانانی ئازادی دەکاتە ئامانج. دەزانرێت کە کۆمەڵگەی ئێزدی و شەڕڤانەکانی لە دژی داعش خۆڕاگرییان کردبوو و خاکی پیرۆزی خۆیان لە دژی ئەو رێکخراوە دڕندەیە رزگار کردبوو. ئەو هێرشانە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نین، بەڵکوو خودی هێرشەکان تیرۆریستیین.

ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە حکومەتی ناوەندی عێراق و تۆڕی هاوکار و خیانەتکارەکان کە بانگەشەی باڵادەستی لە باشووری کوردستان دەکات، بە ئاشکرا هاوبەشی ئەمەیە. پێکهاتە هەرێمایەتیە ئیمپریاڵیستی و فاشیستیەکان کە بەشێوەی سیستماتیک گەل و پێکهاتە ئایینیەکانی دەرەوەی خۆیان لەناو دەبەن، هەوڵ دەدەن جوگرافیای رۆژهەڵآتی ناوەڕاست بگۆڕن بۆ دۆزەخ.

ئەوەی مایەی قەبوڵکردن نییە بریتیە لەوە کە لە بەرامبەر ئەو ئەقڵیەتە دڕندانەیە لە بری ئەوەی هەڵوێست و ناڕەزایەتی نیشان بدرێت، بە پێچەوانە هێزە جیهانیەکان پشتیوانی لەو فاشیزم و تۆتالیتاریزمە دەکەن. جوگرافیا و گەلی شەنگال کە لەلایەن رێکخراوێکی دژە مرۆڤی وەک داعشەوە داگیرکرا و رووبەڕووی جینۆساید کرایەوە، بە رەنجێکی گەورە خۆی رزگار کرد، بە کردەوە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی بەدەستهێنا و دەیانەوێت ئەوە بەفەرمی بناسرێت. ئەو داواکارییە رەوایەی کۆمەڵگای ئێزدی لەلایەن حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان لە تورکیا قەبوڵ ناکرێت و بەردەوام رووبەڕووی هێرش دەکرێنەوە. لەبەرامبەر ئەوە دەبێت رای گشتیی دیموکراتیکی جیهان، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، رێکخراوەکانی چالاک لە بوارە پەیوەندیدارەکان و دەوڵەتان دەبێت دەستبەجێ دژی بوەستنەوە.

ئێمە چاوەڕوانین کە پشتیوانی لە داواکارییەکانی خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستنی ئێزدییەکان بکرێت".

هـ . ب