کۆنگرەی گەل: لە ١٦ی تشرینی دووەم وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل ڕایگەیاند: "لە ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن، وەڵامی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکانی سەر گەل دەدەینەوە. ١٦ی تشرینی دووەم دەکەینە ڕۆژێکی مێژوویی."

بۆ ڕێپێوانی ١٦ی مانگ لە کۆڵن

بەیاننامەکەی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەم شێوەیەیە:

"بە گشتی بە بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی و بەتایبەتیش بە کاریگەری هەڵمەتی، "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، دوای ٤٣ مانگ، بنەماڵەی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بۆ جارێک توانیان چاویان پێبکەویت.

بەڵام وەک ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین پەیامی خۆیدا ڕایگەیاند، گۆشەگیری لە ئیمرالی هێشتا بەردەوامە و دیسان بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە سزای دیسپلین بەسەریدا سەپێندراوە. گۆشەگیری و سزای دیسپلین چەمکی سیستەمی کۆمەڵکوژی ئیمرالیە.

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە شکستی پلانی شەڕخوازیەکانیان ئەزموونیان وەرنەگرتووە. بە هێرش بۆ سەر گەل و گەریلا پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ دەکەنەوە. هێرش دەکەنە سەر ژێرخانەکانی گەلی ڕۆژئاوا و هاوڵاتی سڤیل، ژن و منداڵان دەکوژن. هەروەها لە شوێنی سەرۆک شارەوانی کوردەکان قەیوم دادەنێن، دەیانەوێت بە هێرشی توندوتێژی گەل بێدەنگ بکەن.

لە لایەکی تریشەوە دەیانەوێت بە سیاسەتێکی فریودەرانە و دووڕوویی گەل چەواشە بکەن. بەڵام ئێمە دەڵێین جیا لە خۆتان ناتوانین کەس فریو بدەین. بە تایبەتی گەلی کورد ئێستا بەڕێکخراوترین و سیاسیترین پێگەی هەیە، کەس ناتوانێت گەلی کورد فریو بدات.

ئاکەپە – مەهەپە لە سیاسەتی دوژمنایەتیان دژ بە گەلی کورد بە بەربەست گەیشتوون. بۆ ڕزگار بوون لەم دۆخە دەیانەوێت بە سیاسەتی چەواشەکارانە و دوڕوویی ڕۆژەڤی خۆیان بخوڵقێنن.

باسی ئاشتی ناوخۆیی دەکەن، بەڵام لەلایەکی ترەوە هێرشەکانیان پەرە پێدەدەن. دەڵێن لە تورکیا پرسی کورد بوونی نییە، بەڵکوو پرسی تیرۆر هەیە. ئەوان هەبوون و مافی گەلی کورد قبوڵ ناکەن، بەڵام دەڵێن گەلی کورد برای ئێمەن.

لە لایەکی ترەوە لە دەرئەنجامەکانی شەڕی جیهانی سێیەم و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر دەترسن. دەڵێن لەوانەیە گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنێت.

ئەم دۆخە نیشاندەری ئەوەیە کە ئاکەپە-مەهەپە لە ئاستەنگیەکی زۆر گەورەدان. بۆیە بۆ خۆیان پلان دادەڕێژن. بەڵام ئەو پلانانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە موخاتەبی چارەسەری لەبەر چاو نەگرێت و بەو پێیەی هەنگاو نەنرێت، هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

پلانی ئاکەپە – مەهەپە بە گۆشەگیری و هێرش و قەیومەکان بەردەوامە. دژی ئەم سیاسەتە، گەلەکەمان لە ئێلح، مێردین، خەلفەتی و ئەسەنیورت بەرخۆدانێکی مێژوویی بەڕێوە دەبات. ئەم بەرخۆدانە ئێستا لە شارەکانی دیکەشدا بڵاودەبێتەوە. ئێمە بە ڕێزدارییەوە سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان دەکەین.

بۆ ئەوەی سیاسەتی ئاکەپە-مەهەپە ڕووبەرووی ئاستەنگی و ناچاری بکەینەوە، پێویستە ئێمە وەک گەلی ئەوروپا لە هەڵمەتی گەورەی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەنگدانەوەیەکی مەزن بخوڵقێنین. بەم بۆنەوە لە  ١٦ی مانگ لە شاری کۆڵن بۆ گەلەکەمان لە ئەوروپا دەرفەتێکی زۆر گرنگە. پێویستە گەلەکەمان و دۆستانمان لە ١٦ی تشرینی دووەم لە شاری کۆڵن وەڵامی باخچەلی و ئەردۆغان بدەنەوە.

کاتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری کێشەی کورد هاتووە. ئازادی گەلەکەمان و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەیەکەوە گرێدراوە. هەر ئەمە هۆکاری تەنگەتاوبوونی ئاکەپە-مەهەپەیە.

بۆیە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان وهەروەها وەڵامدانەوەی سیاسەتەکانی قەیوم، وەڵامدانەوەی بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ئێلح، مێردین، خەلفەتی و ئەسەنیورت، دەبێت ڕێپێوان و گردبوونەوەکەی ١٦ی مانگ لە کۆلن زۆر بە هەیبەت بەڕێوە بچێت.

بۆ ئەوەی بە شێوەیەک لایەقی وەڵامدانەوەی سڵاوەکەی ڕێبەر ئاپۆ بین، ڕێپێوان و گردبوونەوەی ١٦ی مانگ دەرفەتێکی گەورەیە بۆ گەلەکەمان و دۆستانمان.

لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین؛

وەرن پێکەوە ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەم بکەینە ڕۆژێکی مێژوویی. با هەموو دونیا گوێی لە دەنگ و داخوازییەکانی گەلەکەمان بێت. با زەوی و ئاسمان بە هاواری، 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بلەرزێت."