کورد و دۆستانی روودەکەنە فێستیڤاڵی فرانکفۆرت

٣٢هەمین فێستیڤاڵی کولتوری نێونەتەوەیی کە گەورەترین مەراسیمی کولتوری کوردانە لە ئەوروپا، ئەمساڵ بە دروشمی "گۆشەگیری و داگیرکەری تێکدەشکێنین، رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین" رێکخراوە.

لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە لە بەرەبەیانەوە بە هەزاران کوردستان و دۆستانیان بەرەو پارکی رێبستاکی فرانکفۆرت کەوتوونەڕێ.

لە بەرەبەیانەوە ئەو بەشداربووانەی کە بە کابینەکانی پشکنین و چاودێری ئەمنیدا تێپەڕیون لە گۆڕەپانی فێستیڤاڵەکە دەستیان بە هەڵپەڕکێ کردووە.

لە گۆڕەپانەکە جگە لە گۆرانی و دەنگبێژی، بە مەراسیمی جیاجیاش جۆش و خرۆشێکی زۆر خوڵقێندراوە.

بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە  کە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە و پەکەکەیان هەڵگرتووە، چاوەڕێی دەستپێکردنی بەرنامەکانن و ستاندەکان بەسەردەکەنەوە.

فێستیڤاڵی کولتوری نێونەتەوەیی کورد، لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەڕێوەدەچێت.