لە بۆدەنسی پیلانگێڕی و گۆشەگیری ئیدانە کرا

لە هەرێمی بۆدەنسی ئاڵمانیا، بە ئەنجامدانی چالاکی، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی ئیمرالی ئیدانە کرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ستاتۆ بۆ کوردستان" لە شاری فریدریچشافن لە هەرێمی بۆدەنسی ئەڵمانیا چالاکی گردبوونەوە بەڕێوە چوو.

لە چالاکییەکەدا کە لە لایەن مەجلیسی گەلەوە بەڕێوەچوو، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی ئیمرالی شەرمەزار کرا و بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیام ڕاگەیەندرا.

هەروەها لە چالاکییەکەدا بە ڕێگەی وتار و بڵاوکردنەوەی نامیلکەکانەوە ڕای گشتی لە دۆخی ئیمرالی و گۆشەگیریی ئاگادارکرانەوە.