لە بێلگراد لە خوێندنگەیەکی سەرەتایی ٨ منداڵ و پاسەوانێک کوژران
لە بێلگرادی پایتەختی سربیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر خوێندنگەیەک ٨ مندڵ و پاسەوانێک کوژران.
لە بێلگرادی پایتەختی سربیا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر خوێندنگەیەک ٨ مندڵ و پاسەوانێک کوژران.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی سربیا خوێندکارێک کە لە هەمان ئەو خوێندنگەیە دەیخوێند ٨ منداڵ و پاسەوانێکی خوێندنگەکەی کوشتووە.
هێرشە لە خوێندنگەی سەرەتایی ڤلادیسلاڤ ریبینکار ئەنجامدراوە و ٦ منداڵ و مامۆستایەکیش برینداربوون.
راگەیەندرا کە هێرشبەرەکە تەمەنی ١٤ ساڵە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
هـ . ب