لە فڕۆکەخانەی پاریس گەنجانی چالاکگەر دەستبەسەر کران

ئەو گەنجانەی بۆ سەرنجخستنەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە فڕۆکەخانەی پاریس چالاکی مەدنیان ئەنجام دا. بە هۆکاری پرۆڤۆکاسیۆنی نەژادپەرستە تورکەکان دەستبەسەر کران.

لە دژی هێرشەکانی دەڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەنجانی کورد چالاکی نافەرمی مەدەنییان ئەنجامدا و ئەو هێرشانەیان شەرمەزار کرد.

گەنجان لە چالاکییەکەیاندا نوسین بە ناونیشانی "ڕۆژئاوا بپارێزن"، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ، ئاڵایی یەپەگە و یەپەژەییان لە ناو فڕۆکەخانەدا هەڵواسی و لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە درووشم پشتیوانیان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کرد.

لە کاتی چالاکییەکەدا گەنجەکان ڕووبەڕووی پرۆڤۆکاسیۆنی فاشیستیان بوونەوە کە لە لایەن چەند سەرنشینێکی تورکی ڕەگەزپەرستەوە ئەنجامدرا.

بەم هۆکارە پۆلیس گەیشتە جێگەی چالاکییەکە و چالاکگەرانی دەستبەرسەر کرد و برانە بنەکەی پۆلیس.