لە غەززە ٧٦ کەس کوژران و هێرشەکان لەسەر لوبنان زیاد بوون
لە هێرشەکانی سەر غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٦ فەلەستینی گیانیان لە دەستداوە و ١٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە هێرشەکانی سەر غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٦ فەلەستینی گیانیان لە دەستداوە و ١٥٨ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕاگەیاند لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٧٦ کەس گیانیان لە دەستداوە ١٥٨ کەسیش بریندار بوون.
ڕێکخراو پزیشکانی بێسنوور (MSF) ئاماندا بازەرۆلی باسی لەوەکرد ژمارەی ئاوارەکان زیاد بووە.
هەروەها ئیسرائیل پاش ئەوەی بەرپرسێکی باڵای پەیوەندییەکانی میدیای حیزبوڵا محەمەد عەفیفی لە هێرشی ئاسمانیدا لە بەیروت کوشت. هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان بەردەوامە هەشت کارمەندی تەندروستی کوشتووە.
هێرشەکانی ئیسرائیل لە تشرینی یەکەم ٢٠٢٣ لەسەر غەززە بەردەوامە تاوەکو ئێستا بە نزیکەی ٤٣ هەزار و ٩٢٢ فەلەستینی گیانیان لە دەستداوە ١٠٣ هەزار و ٨٩٨ کەس بریندار بوون. ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستپێکی تشرینی دووەمدا دیاریکرد لە شەش مانگی ڕابردوودا لە فەلەستین ئەوانەی کوژراون ٪٧٠ ی ژن و منداڵن.
لە لوبنان لە دەستپێکی شەڕ لە دژی غەززە تاوەکو ئێستا لە هێرشەکانی ئیسرائیل سێ هەزار و ٤٨١ کەس مردوون و ١٤ هەزار و ٧٨٦ کەس بریندار بوون.