لە کۆنگۆ کارەساتی لافاو: لانیکەم ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هەرێمی کیوڤوی باشووری کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک ئاماری زیانە گیانیەکانی لافاو لە بەرزبوونەوەدایە. راگەیەندرا کە لانیکەم ٤٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی بارانی بەخوڕ لە ٤ی ئایار دەستیپێکردووە، لە ناوچەی بوسهوسو و نیاوکوبی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتک لافاو دروستبووە. ئاماری ئەو کارەساتە دادێت زیاتر بەرز دەبێتەوە.

راگەیەندرا کە تا رۆژی یەکشەممە تەرمی ٤٠٠ کەس دۆزراونەتەوە.

رێکخراوە مەدەنییەکان رایانگەیاند کە لانیکەم ٤ هەزار و ٣٠٠ کەسیش بێسەروشوێنن. بەڵام تائێستا کاربەدەستان ئەو زانیاریانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

هـ . ب