لە سویسرا کۆمەڵکووژی بەرخبۆتان شەرمەزارکرا
لە چەندین شاری سویسرا بە گردبوونەوە، هێرشە کۆمەڵکووژیەکەی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ شەرمەزارکرا.
لە چەندین شاری سویسرا بە گردبوونەوە، هێرشە کۆمەڵکووژیەکەی دەوڵەتی تورک بۆسەر گوندی بەرخبۆتانی کۆبانێ شەرمەزارکرا.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەبەیانی ١٧ی ئادار بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان و چەکی قورس لەسەر گوندی بەرخبۆتان کۆمەڵکووژی ئەنجامدا، لە هێرشەکەدا لە یەک بنەماڵەدا ١٠ کەس شەهید بوون کە دایک و باوک و ٨ منداڵ بوون.
هێرشە دڕندانەکەی دەوڵەتی تورک لە هەموو لایەکی جیهان شەرمەزار دەرکرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە شارەکانی لوسیرن و بێرن بە گردبوونەوە هەڵوێست نیشان درا و کۆمەڵکووژییە شەرمەزار کرا.
لوسیرن
لەسەر بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی لوسیرن (جەدەکە-لو) کوردستانیان لە بانهۆفپالاتز گردبوونەوە.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و کۆمەڵکووژییەکەی بەرخبۆتان دەستی پێکرد. لە چالاکییەکەدا کە ئاڵاکانی ڕێبەر ئاپۆ، یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە، لە لایەن چالاکوانانەوە بە هەڵگرتی وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکووژییەکە درووشمی "شەهید نامرن" وترانەوە.
دواتر هاوسەرۆکی کەدەجەکە-لو، ئەرجان گونەش قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم کۆمەڵکووژییە بەردەوامی کۆمەڵکووژییەکانی دیکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و جەختی لەوەکردەوە پێویستە بکەرانی تاوانەکە دادگایی بکرێن.
هەر لە گردبوونەوەکەدا لەسەرناوی پەیەدە ئەحمەد سەبەری قسەیکرد، سەبری لە قسەکانییدا سڵاوی لە پەیامە مێژوویەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی تێکدەدات. سەبری ئاماژەی بەوەشدا گەلی کورد لە تێکۆشانی بەردەوامە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی.
بێرن
لە بەردەوامی شەرمەزار کردنی کۆمەڵکووژی بەرخبۆتاندا لە شاری بێرین هەمان شێوە لە بانهۆفپلاتزچالاکی ئەنجام درا.
لە چالاکییەکەدا کە ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرابوونەوە، لە لایەن چالاکوانانەوە بە هەڵگرتی وێنەی قوربانیانی کۆمەڵکووژییەکە ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و بانگەوازی لە ڕای گشتی جیهانی کرا دەستبەجێ هەڵوێست دەربرن و کۆتایی بە کۆمەڵکووژییەکانی دەوڵەتی تورک بهێنن.
چالاکییەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی هات.