لە تەلئەبیب دەنگی تەقینەوە بیسترا

ئێران ڕایگەیاند کە دژی ئیسرائیل هێرشی مووشەکی دەستپێکردووە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە زیاتر لە ٢٠٠ مووشەکی بالیستیک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە. مێدیاکانی ئێران لە پەخشی زیندوودا دیمەنی ڕاستەوخۆی ئەو مووشەکانەیان بڵاو کردەوە کە بە ئاراستەی تەلئەبیبدا هەڵدارن.

هەروەها ئەستێرەی سووری داوود ناوەندی فریاگوزاری بەپەلەی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە تا ئێستا حەوت کەس بریندار بوون. سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە، ئێران دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە و بە بەرگرییە ئاسمانییەکان هەوڵی پووچەڵ کردنەوەیان دەدات.

هەروەها سوپا داوای لە خەڵک کردووە بچنە ناوچە شوێنە پارێزراوەکان و هەتا ئاگادارکردنەوەیان لە شوێنەکان بمێننەوە.