لە ئۆسلۆ یادی دیار غەریب کرایەوە
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە پێنجەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونیدا یادی دیار غەریب کرایەوە.
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە پێنجەمین ساڵوەگەڕیی شەهیدبوونیدا یادی دیار غەریب کرایەوە.
تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی ٥ هەمین ساڵەوەگەڕی شەهیدبوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە هەڵمەت گابار (دیار غەریب) کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە قەندیل شەهیدبوو، لە بینای نەجەدەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکیەکی یادکردنەوەی ئەنجامدا.
چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.
نوسەر و سیاسەتمەدار جەلالەدین دلباش لە چالاکیەکەدا قسەیکرد و باسی لەوەکرد لە نزیکەوە ئاشنای شەهید هەڵمەت بووە و وتی: "شەهید هەڵمەت ساڵانێکی زۆر لە لای ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەرەوەردەی وەرگرتبوو، شەهید هەڵمەت هاوڕێیەک، شۆڕشگێڕێک و ڕۆڵەیەکی گەلی کوردە. لە باشووری کوردستاندا خەباتی گرنگی بنەڕەتی بەڕێوەبرد و لەو پێناوەشدا گیانی بەخشی. پێویستە بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لە تێكۆشانی شەهید هەڵمەت بکەین."
دواتر بەناوی تەڤگەری ئازادییەوە ڕووبار یوسف قسەیکرد و وتی: "شەهید هەڵمەت شۆڕشگێڕێکی گەورەبوو. هەر لە ژیانی گەنجییەوە لە دژی سیستەمی قڕکەر لە تێکۆشاندابوو. لە باشووردا بووە نوێنەری یەکێتی نەتەوەی کورد و وڵاتپارێزی کورد. لەدژی هەموو هێرشەکانی دوژمن لەسەر گەلی باشوور لە تێکۆشان و خەباتدابوو."
لە درێژەی قسەکانیدا ڕووبار یوسف سڵاوی لە تێکۆشانی گەریلا ئازادەکانی کوردستان کرد و یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کردەوە.
چالاکیەکە بە تەماشاکردنی سینەڤیزیونێک لەسەر تێکۆشانی شەهید هەڵمەت بەکۆتا هات.